باجەڵان/baceľan: ن:[ جێۆ] پارچە خاکێکە لە نێوانی مەندەڵی و خانەقیندا و لە سەر ئاوی ئەڵوەند دا.
تێبینی |
ئەگەر تەماشای ووشەی ئاڵان، ئەوجەڵان( ئەوج ئاڵان)، ئەردەڵان( ئەردئاڵان)، باجەڵان( باج ئاڵان) بکەین کە نێوی چوار هۆزی کوردین دەبینین هەموو بە ئاڵان تەواو دەبێت و لە ڕووی جێوگرافیەوە تەماشای ئەم چوارهۆزە بکەین دەبینین هۆزی ئاڵان لە نێوڕاستی کوردستان نیشتەجێن و ئەردەڵان لە ڕوژهەڵات و ئەوج ئاڵانی لە باکووری کوردستان و باجەڵانی لە گەرمەسێری کوردستان. ئاخۆ هیچ پەیوەندییەکی هاوبەشی هۆزایەتی هەبێت لە نێو ئەم چوارهۆزەدا ؟ |
باجەڵانی/baceľanî: نچ: ڕاوێژی ئاخاوتنیان زۆر لەشێوەزاری هەورامی دەچێت.
هۆزی باجەڵان/ hozî: نتـ:[ کوردستان]
هۆزێکە لە کوردی فەیلی کۆن.
تیرەیەکی کوردە لە هۆزە لوولوو لە خاکی باجەڵانێ دادەنیشن.
.
.
.
.