ئه‌نداز/endaz: ن:[ پهـ : andāčak : ئه‌نداچه‌ك( ئه‌ند + از ( پاشگرێکه‌ بۆ سه‌ره‌تای جێگای یان شوێنێکی دیاری کراو )] له‌ چاووگی( هه‌نداخته‌ن)ی په‌هله‌وییه‌وه ‌وه‌رگیراوه‌، که‌ له ‌زمانی کوردی دا شێوه‌ی گۆڕاوه ‌وه‌ك له‌ فارسی نوێدا ئه‌نداخته‌ن/ ئه‌ندازته‌ن. وه‌ داتاشراوه‌.

ئه‌ندازه‌/endaze: نتـ:[ بیر][ ئەنداز+ ئە]

1 . چه‌ندێتی شت له‌ درێژی و پانایی یان قه‌باره‌وه‌ یان بارست : ئا‌ڤبه‌ند، ئايەرە _ ئەیارە( عەیارە : عیار)، ئەنازە، بارە، بارته‌قا، به‌رته‌ق، بەقەد، بژار _ بژارە، پايە، پەرەسە، پله‌‌، پێمان، پێمانە، پێوانە‌، تيەن، چاپان، ديس، ديف، ڕادە، ڕەی، ژمار _ ژمارە، سنوور، سه‌نگایی _ سەنگينی، عەيار، قاب، قاس، قەد، قەدر، قەدەر، قەر، قەرا، قەير، قورسایی، گۆرە، گۆرەبا، مەرتەبە( مرتبة)، وەند، هاندۆ، هاندی، هژمار، هند _ هنداز، هەد، هەژمار، هەندەی، هەندی، هێند، هێندەی.

2 . ئاوێژ، ئاوێژەر، ئەناز، ئەنداز، تووڕدەر، شان، شەن، فڕەدەر، فڕێدەر، هاوێژ، هاوێژەر.

ئه‌ندازه دیاری ‌کردن/endaze diyarî kirdin: کتپ: ماوه دياری کردن.

ئه‌ندازەڕا‌گرتن/endazeřagirtin: کتن: ڕادەڕاگرتن، سنوورنەبەزاندن، لەئەندازەلانەدان، لەڕادەتێنەپەڕين.

ئه‌ندازه‌کردن/endaze kirdin: کتپ: ئه‌ندازه‌گرتن.

ئه‌ندازه‌کردن له‌گه‌ڵ/endaze kirdin le geľ: شڕ:[ ئد] به‌راووردکردن له‌گه‌ڵ، هه‌ڵسه‌نگاندن له‌نێوان دوو شت دا.

ئه‌ندازه‌گر/endazegir: نفا:[ ئه‌ندازه‌+ گر( گرتن)] که‌سێکه‌ که‌ پیشه‌ی گرتنی ئه‌ندازه‌بێت : پێم، پێو، پێوەر، پيڤەر،  ڕەی گر، لەگەزدەر، وەهەنگاو، هەڵسەنگێن.

ئه‌ندازه‌گرتن/endazegirtin: کتن: گرتنی چه‌ندێتی و قه‌باره‌ی شت : به‌راووردکردن، پێوان، پێوانن، پێوتن، پيڤان، پێمان، پيمی، ڕەی گرتن، لەگەزدان، لێکدانه‌وه‌، وە هەنگاوتن، هەڵسەنگاندن.

ئه‌ندازه‌ناسی/endazenasî: نتـ:[ ئه‌ندازه‌+ ناسی( ناسین)] زانستی ئه‌ندازه‌.

ئه‌ندازگا/endazga: نتـ:[ ئه‌نداز+ گا] کۆگای نه‌خشه‌کێشان.

ئه‌ندازگه‌/endazge: نتـ:[ ئه‌نداز+ گه] ئه‌ندازگا.

ئه‌ندازگەری‌/endazge: نچ:[ ئه‌نداز+ گەری‌]  ئه‌ندازه‌زانی، زانستی ئه‌ندازیاری. [ ئینگـ : Geometry].

ئه‌ندازی/endazî: ن: ئەنازی.

به‌ئه‌ندازه‌یی/be endazeyî: ئاکتـ: به‌قه‌د، بارستای، هێنده‌یی.

له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر/le endaze beder: شڕ: سه‌راسا، بێڕاده‌.

.

.

______________

– ئه‌نداز  2/endaz: پاشگرێکە لە زمانی کوردی و دەلکێت بەدوای وشەوە و وشەیەکی نۆێی لێ دروست دەکات و واتایەکی پوختەتری دەداتێت.

به‌ئه‌ندازه‌یی/be endazeyî: ئاکتـ: بەقه‌د، بارستای، هێنده‌یی.

به‌ئه‌ندازه‌ی وی هاتنەوە/be endazeyî wî hatinewe: کتپ: بەقەت ئەوبوون، بەقەدکەسێ بوون، بەقەرا ئەوبوون.

پائەنداز/paendaz: نتـ:[ فا][ پا ( پێ)+ ئەنداز

1 . [ مجـ] دەڵاڵی ناشقێنی، دەویت، قوڕمساغ.  

2 . [ ئاب] قەواڵە

پائەنداز/paendaz: نتـ:[ پا ( پێ)+ ئەنداز]

1 . پێئەنداز.  

2 . ڕایەخی ژێرپێیان، فەرشی بەردەرگای ژوور یان ماڵ.

پێ ئەنداز/pê endaz: نتـ:[ پێ+ ئەنداز] فەرشی بچووكی بەردەرگا بۆ ژێر پێڵاو سڕینەوە.

تیرئه‌نداز/tîrendaz: ن:[

چاوئه‌نداز/čawendaz: ن:[

سه‌رئه‌نداز/serendaz: ن:[

له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر/le endaze beder: شڕ: سه‌راسا، بێڕاده‌، بەدەرلەئەندازە، بێحەد _ بيحەد.

له‌ئه‌ندازه‌‌ده‌رچوون/le endaze derčǔn: کتپ:[ له+ ‌ئه‌ندازه+ ‌‌ده‌رچوون] سنووربەزاندن، لەحەدتێپەڕاندن، لەڕادەتێپەڕين : پێ لەبەڕەی خۆ زياترڕاکێشان.

.

.

.

.