تام/tam: ن:[ ع : طعم]
1 – یەکێکە لە هەستەکانی مرۆڤ : هەستی تاڵیی، سوێریی، شیرینی و ترشیی کە لە خواردن و خواردنەوە دەکرێت : چەژە، جێژ _ چێژە، چەشە _ چەشکە، ئەنگۆر، مێڵاک.
2 – چەوریی و ڕۆنی نێو چێشت.
3 – لەززەت، مەزە _ مزە : باری خۆشی یان ناخۆشییە لە کاتی خواردن یان خواردنەوەی تشتاندا پەیدا دەبێت لە سەر زاردا.
:: تامی ئەو دیدارەم لە بیرناچێت.
4 – [ کباک] رووکێشی سەرکانزا بە تایبەت زێروزیو.
بەتام/betam: ئانتـ:[ بە+ تام] خۆش، تامدار، مەزەدار، ڕازراڤ، ڕانەرم.>< بێتام.
بەتامی/betamî: نچ:[ بەتام+ ئی] تامداری، ڕانەرمی، مەزەداری.>< بێتامی.
بێتام/bêtam: ئانتـ:[ بێ+ تام] ناخۆش، بێمەزە، بێ ڕانەرم، ڕۆنی چێشتی( رۆژ)، تاماش. ئەو چێشتەیە تامی تێنەکراوە.
بێتامی/bîtamî: نچ:[ بێتام+ ئی] ناخۆشی، بێ مەزەیی.
.
تامازرۆ/tamazro: ئانتـ:[ ئەردە][ تام+ ئازرۆ : ئارەزوو] تامەزرۆ.
تاماش /tamaş: نتـ:[ تام+ ئاش] ڕۆنی چێشتلێنان.
تامەتامە/tametame: ئانتـ:[ بابا] چاوبز، تۆتکان ، تامێ تامێ.
تامەتامەدان/tametamedan: کتن:[ بابا] چاوبزدان.
تامەتامەبەشتدان/tametamebeşitdan: کتن: تۆت ئهتکێ بەشگ نادەم .
تامەتیتک/tametîtk: ئانتـ:[ کباک][ تام+ ئە+ تیتک] خواردەمەنی خۆش.
تامەزرۆ /tameziro: نتـ:[ تام+ ئەزرۆ : ئازرۆ] تەمارزو(ل)، مگێزدار : کەسێک کە مەیل و تاسەیەکی زۆری هەیە.
تامەزرۆبوون/tamezirobŭn: کتن:[ تامەزر ۆ+بوون] مەیل و تاسەیەکی زۆرهەبوون.
:: تامەزرۆی شۆرباو کفتەم.
:: تامەزرۆی وانەخوێندنم.
تامەزرۆکردن/tamezirokirdin: کتپ :[ تامەزرۆ+کردن] مەیل و تاسەیەکی زۆر دەکەسێکدا پێکهێنان.
:: هێندەی باسی سەفەرەکانی خۆی بۆ کردووم، منیشی تامەزرۆکردووە.
تامەزرۆیی/tameziroyî: نچ:[ تامەزرۆ+ ئیی] مگێزی، بڕی، تینووێتی : حاڵەتی کەسی تامەزرۆ، مەیل و تاسە.
تامەزرۆیی شکان/tameziroyî şikan: کتن:[ تامەزرۆیی+ شکان] پێگەیشتن بە مەیل و ئارەزوو، تامەزرۆنەمان.
:: هێندەم خوارد و خواردەوە هەتا تامەزرۆییم شکا.
تامتێکردن/tamtêkirdin: کتپ:[ تام+ تێ+ کردن] چەوریی و ڕۆن و ئاڵەت دەچێشت کردن، تامدار کردنی تامی خواردەمەنی.
تامخۆش/tamxoş: ئانتـ:[ تام+ خۆش] بەتام، چەلەنگتام.
تامخۆشی/tamxoşî: نچ:[ تامخۆش+ ئی] بەتامی.
تامدار/tam dar: ئانتـ:[ تام+دار] چەژەدار، چەژدار، خۆشچێژ، بەتام : خواردنێک کە تامی خۆش بێت.[ ئینگـ : yummy]
تامداری/tamdarî: نچ:[ تامدار+ ئی] خۆشی، مەزاداری.
تامدان/tamdan: کتپ:[ تام+ دان] تام هەبوون، چێژ هەبوون.
تامژاندن/tamjandin: کتپ:[ تام+ ژاندن] منداڵی شیرەخۆرە فێرە خواردن کردن.
تامژین/tamjîn: کتن:[ تام+ ژین] منداڵی شیرەخۆرە، کە دەست بەخواردنێ بکات. ‘
تامسار /tamsard: ئانتـ: کرێت.[ ئینگـ : yucky]
تامسارد /tamsard: ئانتـ:
1-[ مجـ][ باد][ تام+ سارد] بەهەوا، بەفیز، فێزدار.
2-[ کباک] بێتام، بێمەزە، ناخۆش، مەیخۆش، تفت : خواردن و خواردنەوەیەک کە بۆی ساردی لێوەبێت.
تامساردی/tamsardî: نچ:[مجـ][ تامسارد+ ئیی] بەهەوایی، فیزداری.
تامکردن/tamkirdin: کتپ:[ تام+ کردن] ئەزمین : چێژتنی چێشت بۆ دەرکەوتنی ئەندازەی رۆن، خوێ و بەهارات.
تامنەبوون/tamnebûn: کتن:
1- بێتام بوون، چێژنەبوون.
2- خۆش نەبوون، بێلەززەت بوون.
:: بێ تۆ هیچ کۆڕ و مەجلیسێک تامی نیە.
تاموبۆ/tamûbo: نتـ:[ تام+ و+ بۆ] تاموبۆن، بۆن و بەرامەی چێشت.
تاموبۆن/tamûbon: نتـ: تاموبین، تا موبۆ، بۆن و بەرامە.
تاموبێن/tamûbûn: نتـ: تام و بۆن.
تاموخووا/tamǔxuwa: نتـ:[ ئەردە]
1- ڕۆن و خووێ، ئاوی زار، نمەک.
2-[ مجـ] مەزە و تامی قسە.
تاموخوێ/tamûxwê: نتـ:[ تام+ و+ خوێ]
1- ڕادەی ڕۆن و خوێی نێو چێشت، چێژی چێشت.
:: چێشتێکی بە تام و خوێیە.
تامێتامێ/tamêtamê: ئانتـ:[ جا، بابا] تامیتامی.
تامیتامی/tamîtamî: ئانتـ:[ تام+ ئی+ تام+ ئی] چاوبز.
تامیتامیدان/tamîramîdan: کتپ: تۆتکاندن، تامەتامەدان چابزدان : خواردنی چشتێکی خۆش لە بەرچاوی کەسێک، بۆ ئەوەی کە ئەو حەزی لێبکات و تۆش بەشی نەدەیت.
تامی زار/tamî zar: نتـ، شڕ:[ ئد] نیەت، بۆچوون، ویست.
تامی زاری کەسێک چێژتن( زانین، کردن)tamî zarî kesêk çêjtin (zanîn kirdin: شڕ:[ ئد] پەی بردن بەنیەت و ویستی کەسێک سەبارەت بە مەسەلەیەک بە قسەکردن و داوندن.
: دەستبەجێ مەنێرە سەری لە پێشدا تامی زاری دایک و بابی بزانە لە دوایی تێگڕادەچینە خوازبێنی.
تامی چەند چێژێک/tamîçend çêjêk: نتـ: ئومامی.
.
.
.
.