ئه‌سپایی/espayî: ن:[ ئا‌ڤێسـ: ئه‌سپا( ئه: a: ئامرازی نه‌رێ)و (سپا: Aps: خۆشی، به‌خته‌وه‌ری) + کو: یی] بێهه‌ست وخوست ، بێته‌قه‌و ڕه‌قه، به‌سه‌رخۆ، بێ ده‌نگ.
{ تێبـ :
1 – ئه‌م وشه‌یه هه‌میشه ( به)ی له پێشه‌وه دێت و به ته‌نیایی واتایی نایه.
2 – ئه‌سپا له( ئاڤێسا) دا دووکه‌رتی : ئه ئامرازی نه‌رێ) و ( سپا : خۆشی، به‌خته‌وه‌ری، لێ زیادکردن، بردنه پێش، فڕێدان، تووڕدان له گه‌لێ شوێنی ئاڤێستادا ده‌کارکراوه وه‌ک له به‌ندی 9 ی هاتی 45ی یه‌سنا) ئه‌سپا به واتای به‌خته‌وه‌ری و چاره‌ڕه‌شی پێکهوههاتوون : ئێش و ژان.
}
بەئەسپایی/beespayî: ئانتـ، ئاکتـ:[ بە+ ئەسپایی] به‌ئارامی، بهبێتهقه و ڕه‌قه، به‌بێ ده‌نگ، به‌شێنه‌یی، به‌هێمنی، به‌هێواشی ، به‌کاوه‌خۆ، بێ خشپه، له‌سه‌رخۆیی، هێدی هێدی، هێدیكا، هێواش، یەواش.
: به ئه‌سپایی دهرگاکهپێوهده بامنداڵهکه وهخهبهرنهێت.
: به‌ئه‌سپایی به گوێی دا چرپاند، به ئه‌سپایی هاته ژوور.
{
بۆ سه‌رئه‌م خاکه پێ به ئه‌سپایی
دانێ، چاوه‌که‌م، چاوی یارێ بوو
}{ سه‌لام : خه‌یام}.
.
.
.
.