بۆق 1/boq: ن:[ زیند][ پهـ: ڤەک] بەق، هەفتجار( کباک)، قڕواق _ قوڕباق : گیاندارێکی بچووکی پانکەڵەی چوار پێی پەڵەپەڵەی مەلەوانە، بە قونە دەڕوات، بێ کلکی خڕە، چاوەکانی دەرپۆقیوە. پێستەکەی زەردی سەوزباوە. پێکانی درێژ دەبێتەوە، هەندێک جۆریان دەخورێت، هەندێکیان دڕندەن و هەندێکی تریان زۆر ژەهراوین.
[ سووڕی بۆق: گەرا( هێلکە) _ سەرەمێکوتە ، کەوچکەقوڵە( سەق)_ بۆق ][ Zoo : Ranidae].
بۆقەخۆرە/boqexore: نفا:[ زیند][ بۆق+ ـە +خۆر(خواردن)+ـە] جۆرە هەڵۆیەكی گۆشتخۆرە، سەری ڕەشە و ملی زەردە، لە كەنار زەڵكاو دەژێت.
بۆقەمەلە/boqemele: نتـ:[ وەرزش][ بۆق+ ـە + مەلە] مەلەبۆقە: جۆرەمەلەیەکە، کەمەلەوان وەک بۆق پەل بـهاوێت.
چاوبۆق/çawboq: ئانتـ: چاوزاق، چاوزەق، چاوزەرک، چاودەرپەڕیوو، چاوداقلیشاو.[ ئینگـ : popeyed]
سەرەمێکوتە/seremêkute: ن: [ زیند] بەچکەی بۆق. [ ئینگـ : tadpole]
.
.
__________________
بۆق 2/boq: ن:[ ڕوو][ مکـ] کەپەنکە: نێرێکی چڵە پیاز و سیر، توولەی مێوی، مارپێچی میوییە.
.
.
________________
بۆق 3/boq: ن:[ ڕوو] دارێکی کێوی کوێستانییە، تێکوڵی سوورە وپەلکی شینێکی سپی پاتە وەکوو گەڵای مور تکی وایە، بەری زەردە و لە قەزوانی گەورەترە، بەرەکەی دەکوترێت ودەکوڵێندرێت و دەکرێت بەچرک( هەتوان).
.
.
_________________
بۆق 4/boq: ن:[ کناو، رەوا] ئەستوورای، پاتک، ڕەپە، ستۆکورک.
بۆقەتە/boqete: نتـ:[ رۆژ] ئەستوورایی.
: بۆقەتەی مل: ئەستورایی مل.
{
موی حەوسەد ووشتر ئەم کرد وەجلی
هێشتا هەر دیار بۆ بۆقەتەی ملی
}{ – }.
بۆقی مل/boqî mil: نتـ:[ توێ] ئەستووڕایی مل. پشتی مل، بۆقەتە، وێسم ئەستۆ، ڕەپە.
.
.
______________________
بۆق 5/boq: ن: پاڵ.
بۆق پێوەنان/boq pěwenan: کتن: پاڵ پێوەنان، بۆقدان، دەڵەک دان.
.
.
______________________
بۆق 6/boq: ن:[ دەنگ] دەنگی هەندێک گیانلەبەر.
بۆقە/boqe: ن:[ دەنگ]
1- نەڕە، مرقە: دەنگی بەرازە.
2- دەنگی گا گە سووكترە لە بۆڕە.
بۆقەبۆق/boqeboq: ن:[ دەنگ]
1- جۆرە دەنگێکە لە بۆڕەی ڕەشەوولاغ نزم ترە.
2- بڵقە بڵقی ئاوە کە لە گۆزە، توونگەوشەربە دێت کەسەراو گێر دەکرێتەوە.
.
.
.
.