شین/şîn: ن:
1 – بۆرژن، چەمەر، زاری، شەپۆڕ، شیوەن، گابۆڕ : بەکوڵ بۆ مردووان گریان.{ گیو، ل، 658}.
2 – [ هـ] چووین، ڕۆیشتن، شووین : ڕابڕدووی چوون و ڕۆیشتن.{ هەژار، ل، 501}.
3 – پێداگرتن، بەربینگ گرتن.
:: تۆ بۆ لە من شین بویەوەو دەس بەرنادەی.
شین خووەدانین/şîn zuwedanîn: کتپ:
شین گرێدان/şîn girêdan: کتپ: شین گێڕان.
شین هلانین/şîn hilanîn: کتپ: واز لە شین هێنان.
شینکە/şînke: ن:
شیننامە/şînname: نتـ: بەمردوو هەڵگوتن.
شینۆک/şînok: ئان: شین گێڕ : کەسێ کە لە خەمان دەگری و ژیر نابێتەوە.
شین و شەپۆڕ/şîn û şepor: نتـ: شیوەن و گریان بە کۆمەڵ.{ هەژار، ل، 501}
.
.
___________________
شین/şîn: ن:[ ڕوو] ڕەنگی گیا، { هەژار، ل، 501}.
شیناتی/şînatî: نچ:
1 – سەوزایی زەمین
2 – بریتییە لە جێندراوی وەرزی هاوینە.
شیناوەرد/şînawewrd: نتـ: شیناتی : بریتییە لە جێندراوی وەرزی هاوینە.
شیناوەردی/şînawewrdî: ن: سەوزایی، کەسکایی، هێشناتی.
شیناهی/şînahî: نچ: شیناتی _ شینایی.
شینایی/şînayî: نچ: زرچک، سەوازیی، سەوزەوات، شیناهی، هەشیناتی : سەوزاییەکە لە زەوی ڕووا بێت.
شینە/şîne: ن:[ ڕوو] لکەداری بڵند و لە گەشە.
شینەبی/şîneyî: نتـ: شۆڕەبی.
شین بوون/şîn bûn: کتن:[ ڕوو] ڕووان : ڕووانی ڕوەکان، سەزبوونی گیا و دار.
شین کردن/şîn kirdin: کتپ:[ ڕوو] ڕوواندن، شیانن، دروست کردن( باد){ گیو، ل، 658}.
.
.
__________________
شین/şîn: ن:[ ڕەنگ] کەوور، کەوگ : ڕەنگێکە وەک ئاسمان و دەریا و گیا : سەوزی تۆخ.[ #0000FF][ ئینگـ : Blue].
ڕەنگی ئاسمانی بێ ھەور و زەریای قووڵە. لە شەبەنگدا، شین دەکەوێتە نێوان بنەوش و سەوزەوە. درێژیی شەپۆلی ڕەنگی شین دەگاتە 450 تا 495 نانۆمەتر، لەرەی شەپۆلیشی ~ 670 تا 610 تێراھێرتزە.
شیناو/şînaw: ن:[ خوار] ماستاو یان دۆیەک کە ڕێژەیەکی ئاوی زۆر تێکرا بێت و ڕون بێت.
شینە/şîne: نتـ:[ کباک] شین بۆرە، زۆرگەورە، زۆرناقۆڵا. : ڕەنگی کەوەیە.
شینەباران/şîne baran: نتـ: خوڕڕەمەبارانە.
شینەزەلام/şîne zelam: ئانتـ: شینەسەرکاڵ.
شینەسەرکاڵ/şîne serkaľ: نتـ: شینەزەلام : لۆق لۆقێن( باد) : بۆ کەسێکی زۆر زەلام و ناقۆلا و سووک بەکاردەبرێت.
شینەشاوە/şîne şawe: نتـ: شاهۆ، شاوە، شینەشاهۆ : مەلێکی لاق و مل درێژە. { گیو، ل، 658}.
شینەشاهۆ/şîne şaho: نتـ: شیرین شاهۆ : پەلەوەڕێکە بە قەد لەگلەگییە و گۆستشتی دەخورێت.
شین بۆر/şîn bor: نتـ:[ هەر] مەڕێکە سەر و گوێی شین و لەشی بۆر بێت.
شین بۆر بەڵەک/şîn bor beľek: نتـ:[ هەر] مەڕێکە سەر و گوێی شین و لەشی بۆر و پەڵەپەڵەی سپی پێوەبێت.
شین بۆز/şîn boz: نتـ: وولاخێکە ڕەنگی سپی و شین بێت.
شین بوونەوە/şîn bûnewe: کتن:
مەبەست لە دۆخی کەسێکە، کە لە جێگایەک بێت و هەر هەڵنەستێت و بەجێی نەهێڵێت.
:: لەسەرمان شین بوونەوە.
دەرکەوتن و نوواندنی چشت لە دوورەوە بەڕەنگی شین.
:: ئاسمان لەدوورەوە شین دەچێتەوە.
شینتر/şîntir: ئان:[ پلەی دووەم لە بەراووردکردن دا] کەوەتر.
شینترین/şîntirîn: ئان:[ پلەی باڵا لە بەراووردکردن دا] کەوەترتن.
شین چوونەوە/şîn çûnewe: کتن: شین نوواندن و شین دەرکەوتن.
شین ڕەش/şîn řeş: نتـ:[ هەر] مەڕێکە سەر و گوێی شین و لەشی ڕەش بێت.
شین ڕەشبەڵەک/şîn řeşbeľek: نتـ:[ هەر] مەڕێکە سەر و گوێی شین و لەشی بۆر و پەڵەپەڵەی ڕەشی پێوەبێت.
شین سپی/şîn sipî: نتـ:[ هەر] مەڕێکە سەر و گوێی شین و لەشی سپی بێت.
شین سوور/şîn sûr: نتـ:[ هەر] مەڕێکە سەر و گوێی شین و لەشی سوور بێت.
شین سووربەڵەک/şîn sûrbeľek: نتـ:[ هەر] مەڕێکە سەر و گوێی شین و لەشی سوور و پەڵەپەڵەی سپی پێوەبێت.
شینشینک/şînşîn: ن:[ زیند][ کۆ] داکەمار _ داکەمارانە( باد)، خووەلیسە : جۆرە مارمێلکەیەکە درێژ و ئەستوورە لە مارمێلکەی یاسایی و ڕەنگەکەی شینە لە بەهاردا.
پلەکانی ڕەنگی شین |
شینی ئاسمانی/şînî asmanî: ئان:[ ڕەنگ] بەڕەنگی ئاسمان، ئەسمانێ ساهی : وەک سایەقەی ساماڵ.[ #F0FFFF ][ ئینگـ : azure].
شینباو/şînbaw: ئان: هەر چشتێک بەسەر شیندا بڕوانێت.
شین بۆرە/şîn bore: نتـ: ڕەنگی شێنێکی سپی پاتە.[ هـ] قەزوانی.
شینی پروسیایی/şînî pirusyayî: ن:[ ڕەنگ] شینی تۆخ( کناو)، شینێ پروسیایی : بویەک شین تارییە.[ ئینگـ : Prussian Blue].
شینی تێر/şînî têr: ن:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Dark Blue].
شینی چینی/şînî çînî: ن:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Chinese Blue].
شینی دەریایی/şînî deryayî: ن:[ ڕەنگ] پاش دەریایی : ژ پاش دەریایی هاتی.[ ئینگـ : Ultramarine].
شینی سیڤر/šînî sîvir: ن:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Sevres Blue].
شینی شایانە/şînî şayane: ن:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Royal Blue].
شینی کۆباڵتی/şînî kobaľitî: ن:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Cobalt Blue].
.
ئاڤگون/avgun: ن:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Azure Blue].
پیرۆزەیی/pîrozeyî: ن:[ ڕەنگ] تورکێزیی : ڕەنگیکی شینە.[ ئینگـ : Turquoise].
تورکێزی/turkêzî: ن:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Turquoise].{ سەرچاوە : زاراوە هونەرییەکان}.
لاژوەردی/lajwerdî: ن:[ ڕەنگ] مێرتالەک شین، بەرێ هێژایێ ڤی میرتالی، یان بەردێکی بەنرخی شینە.[ ئینگـ : Azurite]{ سەلاحەدین، ل، 60}.
.
.
___________________
شین/şîn: ن:
شین و مۆر/şîn û mor: نتـ:
1 – [ مجـ] بریتییە لە مرۆڤی مۆنک و ڕووگرش.
2 – [ کەش] عاسمانی پڕ لە هەور و ڕووگرژ.
.
.
.
.