شالیار/ŝalyar: ن:[ ماف][ شا+ ل ( ڕ)+ یار] وەزیر، شاریار( شەهریار _ شەهرەیار).

 تێبینی 
 لە ئەلفەبێتی زمانی ئاڤێستایی دا دەنگ و پیتی( ل) نیە، زۆر لەو وشانەی لە دەنگ یان پیتی ( ڕ) یان تێدایە، گۆڕداوە بۆ دەنگ و پیتی ( ل) لە زمانی کوردی ئێستادا. بۆیە لە هەورامان بە پیری شالیار یان پیری شاریار گازی دەکەن

شالیارانە/ŝalyarane: ئانتـ:[ شالیار+ ئانە] شالیارئاسا.

شالیارگە/ŝalyarge: نتـ:[ شالیار+ گە] مەڵبەندی شالیار.    

شالیارگەری/ŝalyargerî: نتـ:[ شالیار+ گەری] وەزارەت.

شالیارێتی/ŝalyarêtî: نچ:[ شالیار+ ئێتی] شالیاری.  

شالیاری/ŝalyarî:  نچ:[ شالیار+ ی] ئەوەی پیوەندی بە کاری شالیاری یەوە هەبێت.

پیرشالیار/pîrŝalyarî: نتـ:[ پیر+ شالیاری] پیرشالیار، خوداد جامساب، یەکەم شالیار بووە و کە پەیڕەوی ئاینی زەردەشتی کردووە.{ هادی ڕەشید بەهمەنی کە پەڕتووکی(پەیامی هۆرامان)} 

:: بە پێی پەڕاوی ئاینی هۆرامان، ماریفەتنامەی پیرشالیاری زەردەشتی، لە نێوان 990 تا 1077 زاینی 99 کەسی ئاینی و پێشەوای زەردەشتی کە پێیان وتوون پیرهەبوون. هەریەکەشیان ڕابەری پێڕێک بووە. هەر یەکەیان هەمان دەسەڵاتی وەزیرێکی ئەمڕۆیان هەبووگە، هەربۆیەش وشەی شالیار بەرامبەر وشەی وەزیری عارەبیە. شالیار لە سەردەمی شارەستانی لهۆندا هەمان دەسەڵاتی وەزیری هەبووە. وشەی{پیر} کراوەتە پێشگری بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، کەواتە پیرشالیار یەکسانە بە سەرۆک وەزیر.

پیری شالیار/pîrî ŝalyar: نتـ:[ پیری+ شالیار] لەهەوروامان تەخت ڕێوشوێنی یان ئاهەنگی پیرشالیار، ساڵی دووکەرەت لەنیمەی بەهار ونیمەی زمستان سێ ڕۆژ ئاهەنگ دەگێردرێت. گێرانی ئەم ئاهەنگە بەدەف لێدان وسەماکردن و ئاش خواردن و شەونشینی هونراوە خویندنەوە بەسەردەچێت. چوارشەمە ئێکەم رۆژی دەستپێکردنی ئاهەنگەکەیە. زۆرگۆرانکاری بەسەر ناوەڕۆک و پێکهاتەی واتای پیرۆزی ئەم بیرە هاتووە.    

پاوەر/pawer: ن:[ هـ]  پلە و پیشەی راوێژکاری شالیاری لە ئەستۆدا بووە.{ پەیامی هۆرامان، هادی ڕەشید بەهمەنی، لا، 407). 

.

.

_________________

شالیار/ŝalyar: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ نێرینە.

.

.

.

.