داد ¹ /dad: ن:[ ئاڤێستایی : atAd : داتە] سکاڵا، شکایەت، فوغان، فیغان، قیڕە، گازندە، هاوار، هەللا.
{
هەی داد هەی بی داد
کەس دیار نیە، کەس لە دەردی کەس ئاگادار نیە
هەی داد هەی بی داد |
لەم دارە شارە، نە دەنگی دوس دێ، نە یار دیارە
}{ فۆلکلۆر}.
:: خانەی داد یا خانەی بێ دادی حزب لە ھەرێمی کوردستان ؟. { یاسین کەریم، پێنووسەکان}.
داد دان/dad dan: کتپ:[ داد+ دان] فریاکەوتن.{ وشەنامە، ل، 432}.
داد ڕەس/dad řes: نتـ:[ داد+ ڕەس( ڕەسیدەن)] دادپرس، بەهاناوەگەیشتوو، بەهاناوەهاتوو، فەریادڕەس، کاربەدەس، یارمەتی دەر، ڕزگارکەر.
{
گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ
یەعنی وەرە نالـی کە منیش دادڕەسێکم
}{ نالـی : شاعیران، ل، ٣٨٠}.
دادڕەسی/dadřesî: نتـ: دادپرسی، جەورپرسیی، فریادڕەسیی، فریاڕەسیی، هانا.
داد و بێداد/dad û bê dad: نتـ:[ داد+و+ بێ+داد]
1- قیڕە، قیڕەقیڕ، قیژە، هاوار.
2- هاوار لەدەست ناهە قیکەر، دادوفریاد، دادوهاوار لەدەست جەورکەر.
3- دەخیلە !، هاوار!، خوداد!.
داد و فریاد/dad û firyad: نتـ:[ داد+ و+ فریاد] داد و فوغان.
داد و فوغان/dad û fuẍan: نتـ:[ داد+ و+ فوغان] دادوڕۆ، دادوهاوار، كڕووزانەوە.
داد و ڕۆ/dad û řo: نتـ:[داد + و+ ڕۆ] گریان و هاوار، گریەوزار، داد و هاوار : شیوەن ( بۆ مردوو).
داد و ڕۆڕۆ/dad û řořo: نتـ:[ داد+ و+ ڕۆڕۆ] دادوهاوار، شیوەن.
داد و هاور/dad û hawar: نتـ:[ داد+ و+ هاوار] دادوڕۆڕۆ، هاواروداد، زارەزار، زارزار، زاڵە، زایەڵە( کباک)، ئەنین.
داد و هاورکردن/dad û hawar kirdin: کتپ :[ دادوهاوار+ کردن] زارین، زایەڵەکردن.
.
.
______________________________________________
داد ² /dad: ن:
1 -[ کباک] دادیک _ دایک _ دایکە. { فەرهەنگا کانی، ل، ١٩٥}.
2 -[ ئهرده] بۆ دایک بەکاردێت لە کاتی خۆشی و ناز دا.
3 – داخە، قەپاتکە. { شێخانی، ل، ٢٣١}.
داده/dade: ن:[هـ] ئاباجی _ ئابجی، خووشکی گهوره، خوچێ( باد)، خوچێ : دێده له ڕووی ڕێزهوه بۆ خوشکی گهوره بهکاردهبڕێت.
.
.
_____________________________________________________
داد ³ /dad: ن:[ ئاڤێستایی : atAd: داتە] لەم بەخشە دا ئاماژە بۆ دوو ڕشتەی زانستی دەکرێت لە بواری( داد) و ( وەرزش)دا.
تە نەبت فەریادرەسەک بەیھودە فەریاد چ کت
داد بین/dad bîn: ئانفا:[ ماف] لەکاتی دادبینییدا چەند کەسانێک ئامادە دەبن لە هۆڵ / ژووری دادبینیدا، کە بریتین لە ئەمانە :
دادوەر، ئەندامانی دادگا( دووکەس یان زیاترن)
نووسەریی کۆنووس، دادستێن( داواکاری گشتی)
دادخواز، تۆمەتبار، پارێزەری تۆمەتبار، هەندێ جاریش وەرگێری زمانەوانیش ئامادە دەبێت.
داد بینین/dad bînîn: کتن:[ ماف][ داد+ بینین ] داددیتن.
دادبینی/dadbînî: نچ:[ ماف] داددیتی، دادپرسی : بەرەڤاژۆیەکە لە شێوەی کۆبوونەوە کە لە تەلاری دادگایەک بەڕێوەدەچێت، لە کاتی دادبینیدا، دادوەر بڕیار دەردەکات لەسەر گومانلێکراوە، کە تاوانەکەی ئەنجامداوە یان نەء، پاشتریش ئازادی دەکات یان سزای دەدات.
دادپەرستن/dadperstin: کتپ:[ ماف] دادپەروەراندن.
دادپەرستی/dadperistî: نچ:[ ماف] دادپەروەری.
دادپەرسی/dadperisî: نچ:[ ماف] دادپەرستی.
دادپەروەر/dadperwer: نتـ:[ ماف][ داد+ پەروەر (perwer)]
1 – دادڕەس، داوەر، دادگەر، دادگێڕ، خاوەن داد.
2 – خاوەن داد، لەسەرهەق، هەقانیی : کەسێکە دژی زۆر و بێدادی و ستەم بێت.
:: بەرخۆدان بۆ دەسەڵاتێكی دادپەروەر و خزمەتگوزار.
دادپەروەرانە/dadperwerane: نتـ:[ ماف][ دادپەروەر+ ئانە] دادپەرستانە، دادوەرانە.[ ئینگـ: impartial]
دادپەروەری/dadperwrî: نچ:[ ماف][ دادپەروەر+ئی]
1 – دادوەری.[ ئینگـ : Fairness ]
2 – ئینساف، بەرابەری، دادپەرستی.[ ئینگـ : Equity]
:: لەماوەی هەڵبژاردندا چی دەسەپێت؟ دادپەروەری یا درۆکردن ؟ یا ، یا ،یا ،؟ .
دادپرس/dadpirs: نفا:[ ماف][ داد+ پرس( پرسای)] داپرس ( هـ) : بەهاوارەوەچوو، جەورپرس، دادڕەس، ستەم پرس، فریاد ڕەس، فریا ڕەس، ڕزگارکەر، دادپرسیار، مافپرس: کەسێکە بەدادی لێقەوماو و گازاندەکاران ڕابگات.{ فار: دادپرس}
دادپرسای /dadpirsay: کتپ:[ ماف][ هـ][ داد+ پرسای] بەهاوارەوەچوون، دادپرسین. { وشەنامە، ل، 432}.
دادپرستەی/dadpirstey: کتن:[ ماف][ داد( دا)+ پرستەی] دادپرسین.
دادپرسی/dadpirsî: نچ:[ ماف] داد پرسیاری.[ ئینگـ : trial ]
دادخوا/dadxwa: نفا:[ ماف][ داد+ خوا( خوازتن)] دادخواز، دادبەر.
دادخواز/dadxwaz: نفا:[ ماف][ داد+ خواز(خواستن)] دادبەر، دادخوا، سکاڵاکەر، شکاتکار، داواکار، کەنۆ. : لە تەلاری دادگا دادوەر لێپرسینەوە لە دادخواز دەکات لەبارەری ئارێشەکەوە، کە دادخوازەکە ذووچاری تاوانێک کراوە.
دادخوازتن/dadxiwaztin: کتن:[ ماف][ داد+ خوازتن] دادخواستن، پەنابردنەبەر دادگا.
دادخوازی/dadxiwazî: نچ:[ ماف] دادخوایی، سکاڵا( کردن)ی : داواکارییەک لەلایەن دادستێنەوە بەوەی کە دادگا کەسێک بۆ تاوانێک.[ ئینگـ : Plea].
مەحکوم بکات.
دادخوازینامە/dadxiwazîname: نتـ:[ ماف][ دادخوازی+ نامە] باسلێکردنێکە لە تاوانێک، کە دادستێن پێی وایە تۆمەتبار بە ئەو تاوانە، تاوانبارە.
دادخواست/dadxiwast: نتـ:[ ماف][ داد+ خواست] دادخوا، سکاڵا، گازندە : نامەیەک کە دادخواز بۆ دادگا بینووسێت.
دادخواستن/dadxiwastin: کتن:[ ماف][ داد+ خواستن] دادخوازتن.
دادخوایی/dadxiwayî: نچ:[ ماف] دادخوازیی.
دادخوایی کردن/dadxiwayî kirdin: کتپ:[ ماف][ دادخوایی+ کردن] دادخوایی کردن، سکاڵا( بردنەلا، خستنەڕوو).
دادسەندن/dadsendin: کتپ:[ ماف][ داد+ سەندن] هەق سەندن.
دادستان/dadsitan: کتپ:[ ماف][ داد+ستان]
1 – دادگا، ووڵاتی دادپەروەران.
2 – گازندەوان، فریادڕەس.
دادستێن/dadsitên: نفا:[ ماف][ داد+ ستێن ( ستاندن)] داواکاری گشتی : دادستێن لێپرسینەوە لەگەڵ گومانلێکراو دەکات، داوی ئەوەی بتوانێت بەڵگەی هەبێت و بیسەلمێنێت کە گومانلێکراوەکە تاوانەکەی ئەنجامداوە، بە تۆمەتبارکراو ناوی دەبات، لە دادبینی دا بەڵگەکانی پێشکەش بە دادگا دەکات. [ ئینگـ : Prosecuting attorney].
دادڤان/dadvan: ئانتـ:[ ماف][ باد][ داد+ ڤان] دادوان _ دادوەر، ناوبژێوان، حاکم.
دادڤانی/dadvanî: نچ:[ ماف][ باد][ دادڤان+ ئی] دادوانی، دادوەری، ناونژیوانی.
دادکار/dadkar: نفا:[ ماف][ داد+ کار( کردن)] پاڕانەوە، ڵاڵانەوە( بۆماف).
{ تێبـ : کۆڕی زانیاری کورد ( دادکار)ی پێشنیازکردووە : کە بە مانای ئەو کەسە دێت کە بە( داد)ەوە کارە دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا ( دادوەر) قانوون جێبەجێ دەکات و کاری پێناکات}.{ د. نوری تالەبانی، ل، ٢٣٤}.
دادکردن/dadkirdin: کتپ:[ ماف] دادگەهی کرن، جێبەجێ کردنی دادپەروەری.[ ئینگـ : Trial, legal process].
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی دادگا |
دادگا/dadiga: نتـ:[ ماف][ داد+ گا] دادگە، دادگەهـ : مەڵبەندی دادپرسی، دیوانی داد و هاوار و گلەیی پرسین : لە زۆربەی وڵاتاندا سێ ئاست لە دادگا بەدی دەکرێت.{ دادگای بەرایی ( خواروو)، دادگای تێهەڵچوونەوە، دادگای باڵا }. [ ئینگـ : Court, tribunal ] .
دادگای باڵا/dadigay baľa: نتـ:[ ماف] دادگەی باڵا. [ ئینگـ : Supreme Court].
دادگای پێداچوونەوە/dadigay pêdaçûnewe: نتـ:[ ماف] دادگەی پێداچوونێ. [ ئینگـ : Court of cassation، Court of appeal].
دادگای خواروو/dadigay xiwarû: نتـ:[ ماف] دادگەی بەرایی : ئەو دادگایەی کە یەکەمینە لە لەخۆگرتنی کێشەیەکی تاوان. [ ئینگـ : Lower court].
دادگای داخراو/dadigay daxiraw: نتـ:[ ماف] ئەو دادگایەیە، کە دادبینییەکەی بە داخراوی دەبێت، واتا نە گوێگر و نە ڕۆژنامەوان و میداکاران بۆیان هەیە ئامادەی دادبینیییەکە بن.
دادگای سەربازی/dadigay serbazî: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ی+ سەربازی] دادگەی سەربازی.
دادگای کارگێڕی/dadigay kargêřî: نتـ:[ ماف][ دادگای+ کارگێڕی][ ئینگـ : Administrative court] .
دادگای مڵک/dadigay miľk: نتـ:[ ماف] دادگای دهوڵهت، دادگای زهویوزار.[ ئینگـ : Land tribunal].
دادگای نائاسایی/dadigay na asayî: نتـ:[ ماف][ دادگای+ نا+ ئاسایی] دادگای تایبەت. [ ئینگـ : Special court] .
دادگای نەوجەوانان/dadigay newcewanan: نتـ:[ ماف][ دادگای+ نەوجەوانان] دادگای تایبەت. [ ئینگـ : Juvenile court] .
دادگای هانابۆبردن/dadigay hababo birdin: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ی+ هانا+ بۆ+ بردن] دادگای هەڵچوونەوە.[ ئینگـ : Appeal Court Cour d’Appel].
دادگای هەرێم/dadigay herêm: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ئی+ هەرێم][ ئینگـ: District court].
.
دادگایی کردن/dadigayî kirdin: کتپ:[ ماف][ دادگایی+ کردن] .
دادگایی کردنەوە/dadigayî kirdinewe: کتپ:[ ماف]
دادگایی نەکردن/dadigayî nekirdin: کتپ:[ ماف][ دادگایی+ نە+ کردن][ ئینگـ : Non suit] .
دادگیر/dadigîr: نفا:[ ماف] تۆڵە ستێن، هەق وەسێن : ئەوەی دادی زۆرلێکراو لە ستەمکار بستێنێت.
دادمەند/dadmend: نتـ:[ ماف][ کباک] دادپەروەر. { د. ئیزۆلـی، ل، ١٠٢}.
دادمەندی/dadmendî: نچ:[ ماف][ کباک] دادپەروەری.
دادنامە/dadname: نتـ:[ ماف] ئەو نامەیەیە کە بۆ ماڵەوە بۆ دێت، دادخواز و چاودیت یان گەواهـ بانگهێشت دەکرێن بۆ دادگا. لە بانگهێشتەکەدا نووسراوە کە مرۆڤ دەبێت بۆ دادبینییەکە بێت. هەمو ئەوانەی بۆ دادبینییەکە بانگهێشت دەکرێن دەبێت باس لە تاوانەکە لەبەردەم دادگادا بکەن.
دادنڤیس/dadnivîs: نتـ:[ ماف][ کباک][ داد+ نڤیس] دادنووس.
دادنووس/dadnûs : نفا:[ ماف][ داد+ نووس(نووسین)]
1 – دادنڤێس( کباک)، سکاڵانووس، شکایەتنامە نووس .
2 – کەسێکە، کە بەسەر گلەیی ئەم و ئەو ڕابگات.[ ئینگـ : Notary] .
دادنووسی/dadnûsî: نچ:[ ماف][ دادنووس +ئی] نووسینی داد و گلەیی
دادوان/dadwan: ئانتـ:[ ماف][ داد+ وان] دادڤان: کەسێکە لەگلەیی و گازاندەی گشتی بکۆڵێتەوە.
دادوانی/dadwanî: نچ:[ ماف][ دادوان+ ئی] دادڤانی: کردار و فەرمانی کەسێکە کە لە گلەیی و گازاندەی گشتی بکۆڵێتەوە.
.
زاراوەی دادگا لە واتای جیاجیا دا |
ئامادەنەبوون لەبەردەم دادگا دا/amadenebûn le berdem dadiga da : شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Non-appearance].
ئەندامی دادگای هەرێم/endamî dadigay herêm: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ئی+ هەرێم] دادوەر. [ ئینگـ: District court judge].
بڕیاری دادگا/biřyarî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Judgment].
:: چاوەڕێی بڕیاری دادگایە.
پوختەی بڕیاری دادگا/puxitey biřyarî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Summary of the findings].
تانەدان لە دەست بوونی دادگا/tanedan le dest bûnî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Challenge to the competence of the court].
خەرجییەکانی دادگایی کردن/xericîyekanî dadigayî kirdin: شڕ:[ ماف]
سووکە دادکردن/sûke dadkirdin: کتپ:[ ماف][ ئینگـ: Summary procedure].
شێوازەکانی دادگایی کردن/şêwazekanî dadigayî kirdin: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Procedure] .
شێوازەکانی دادگایی کردنی سزایی/şêwazekanî dadigayî kirdinî sizayî: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Penal procedure] .
شێوازەکانی دادگایی کردنی مەدەنی/şêwazekanî dadigayî kirdinî medenî: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Civil procedure] .
شیکردنەوەی دادخوازی/şîkirdinewey dadxiwazî: نتـ:[ ماف][ شیکردنەوەی+ دادخوازی] دادستێن لە دادبینییەکدا، پتر بە وردی باس لە چۆنێتی ڕوودانی تاوانەکە دەکات و چۆن تاوانبار بە تاوانەکە هەڵستاوە.
فەرمانی ئامادەبوون لەبەردەم دادگا دا/fermanî amadebûn le berdem dadiga da : شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Summons to appear].
فەرمانگەی دادنووسی/fermangey dadnûsî: نچ:[ ماف][ دادنووس +ئی]
لیستەی دادگا/lîstey dadiga: نتـ:[ ماف][ لیستە+ ئی+ دادگا] تۆماری داوایی( گەلیش، کێشە). [ ئینگـ: Docket].
وەزیری داد/wezaretî dad: نتـ:[ ماف][ ئینگـ : Min. of Justice].
:: شاندی بانکی نێودەوڵەتی سەردانی وەزارەتی داد دەکات.
هۆڵی دادگا/hoľî dadgie: نتـ:[ ماف][ هۆڵ+ ی+ دادگا][ ئینگـ : Courtroom] .
.
.
.
.