ڕابەر/řaber: نفا:[ را ( راهـ)+ بەر( بردن)][ ڕاهبەر]
1 – ڕێبەر، ڕێنیشاندەر، پێشڕەو، سەردار، ڕێیشاندەر، ڕاپەڕ، سەرکردە : کەسێکە راسپاردە یان نامەی خەڵکی بەكتری بگەیەنێ.
2 – پێغەمبەر، پەیغامبەر، پێشەوا، بەڵەد، شارەزا.
ڕابەران/řaberan: نتـ:[ کۆ] پێشەوایان.
ڕابەرایەتی/řaberayetî: نچ:[ هـ] ڕابەرێتی، پێشڕەویی.
ڕابەرایەتی کەرڎەی/řaberayetî kerđey: کتپ:[ هـ] ڕابەڕێتی کردن.
ڕابەرێتی/řaberětî: نچ: هونەری رابەریکردن یا ئەوەی پێوەندی بەرابەرەوەهەبێت.
ڕابەرێتی کردن/řaberětî kirdin: کتپ: پێشەوایەتیکردن.
ڕابەری/řaberî: نچ: ڕێنومایی _ ڕێنمای، فەرمانبەری، سەرپەرشتی، ڕێنمایی، دەستاوێژ، ڕێنیشاندەر، نیشانە، بەڵگە، سەنەد، دەلیل، لەگەڵ و پەڵکی دزراو یا گوم بوو ئەگەر پارچەیێک بدۆزەرێتەوە.
ڕابەری کردن/řaberî kirdin: کتپ:[رابەری+ کردن]
1 – سەرپەرشتیکردن، پێشەوایی کردن، سەرداری گرتنەدەست، ڕێنمایی کردن.
2 – ڕێ نیشاندان.
ڕابەری ئایینی/řaberî ayyinî: نتـ:
1 – لە ئایینی جودا پێی دەگوترێت : حاخام.
2 – لە ئایینی دیانان دا پێی دەگوترێت : قەشە.
3 – لە ئایینی ئیسلام دا پێی دەگوترێت،
لەئایینزای سونە : مەلا.
لەئاینیزای شیعە : ئاخون.
4 – لە ئایینی زەردەشتی دا پێی دەگووترێت : ئاثرەوان _ ئاذرەوان.
ڕابەری ئاوتۆریتۆر/řaberî awtorîtor: نتـ:[ ڕامیا] ڕابەری سەرکوتگەر ( ع : استبدادی): لە چەکامەی رابەری ئاوتۆ( ئۆتۆ)ریتۆر دا هیچ مەودایەک بۆ گفتوگۆ نیە و وەک یاسای سەربازی وایە هەر دەبێ جێبەجێ بکرێت و گفتوگۆ هەڵناگرێت و کەسیش توانای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی نیە. { ئاسۆ حامدی } .
ڕابەری ئۆردوو/řaberî ordû: نتـ: دیدەوان، پێشقەرەووڵ.
ڕابەری با/řaberî ba:[ فیز] بانما، باپێو: کە لە شێری با: ئامرازێکە لە شێوەی کەلەشێردا لە سەرنووکی شیشێک دانراوەبۆ پیشان دانی ڕێ دەوی با.
ڕابەری بایەر/řaberî Bayer: نتـ:[ کیمیـ] دەنکە حەبێکە بۆ زانینی رادەی ترشێتی شیر بەکاردێت.
ڕابەری بەشدارکەر/řaberî bešidarker: نتـ:[ ڕامیا] لە فۆرمی ڕابەری بەشدارکەردا ئەمە فۆرمێکی نێوەندیە لە نێوان فۆرمی ڕابەری سەرکوتکەر و دیموکراسی دا.
ڕابەری پاپۆر/řaberî papor: نتـ: کاپتن.
ڕابەری تیپ/řaberî tîp: نتـ:[ واز] کاپتنی تیپ.
ڕابەری دیموکراسی/řaberî dêmokirasî: نتـ:[ ڕامیا] ڕابەری دیموکراسی و فۆرمەکەی بۆ هەمووان وەکو فەهمی دروستی دیموکراسیە لە وڵاتانی پێشکەوتوودا یەکێ لەهەرە سیفاتە باشەکانی ئەم فۆرمە بوونی گروپی فوکنشیەکانە(کاروتایبەتمەندەکاندا) لەکاتی بڕیارداندا.
ڕابەری رامیاری/řaberî řamyarî: نتـ:[ ڕامیا] شێوەی بەڕێوەبردنی ڕابەرێتی جیاوازە، سێ نموونەی بۆ دەهێنینەوە.
ڕابەری فرۆکە/řaberî firoke: نتـ: فرۆکەوانی یەکەم.
ڕابەری کیمیایی/řaberî kîmyayî: نتـ:[ کیمیـ] ئەو ماددەیەی کەر أەنگە کەی لە گیراوەی ترش و تفت و خوێ دا بگۆرێت، وە بۆ ناسینەوەی ئەو جۆرە ماددانە بەکاربـهێندرێت وەکو رابەری کاغەزی گوڵە بەرۆژە.
ڕابەری مۆسیقا/řaberî mosîqa: نتـ:[ مۆس] مایەسترۆ.
ڕابەری ویستن/řaberî Wîstin: نتـ:
ڕابەری هەنگوین/řaberî henguîn: نتـ:[ باڵ] هەنگدۆز: جۆرە باڵندەیەکە شانەی هەنگ دەدۆزێتەوە.
.
.
__________________________
ڕابەر/řaber: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێریینە.
.
.
.
.