چێژ ¹ /çêj: ن: [ خوار] تام ( ع : طعم)، چێژە، چست( کباک)، چەشکە( ڕۆژ).{ گیو، ل، 324}.
چێژان/çêjan: کتن: تامکردن، چێژتن.
چێژە/çêje: نتـ: تام، مێزە، مەزە.
چێژەر/çêjer: نفا:[ چێژ( چێژتن)+ ئەر] ئەوەی کە تامی خواردەمەنی دەچێژێت.[ ئینگـ : taster]{ غەریب. ب 3. ل. 8}.
چێژ پەرستی/çêj peristî: نتـ: ڕەوتێکی فەلسەفەییە، كە لەزەت وەرگرتن بڵندترین ئاستە لە چێژتن.[ گر، فەر : Hedonsime](فار : لژت گرایی).
چێژتن/çêjtin: کتپ: چست کرن( کباک)، مێزەکردن، چەشتن، چێشتن : یەکێکە لە پێنج هەستەکان.{ گیو، ل، 324}.
چێژدار/çêjdar: ئانتـ:[ چێژ+ دار( دارەن)] بەتام.
چێژداری/çêjdarî: نچ: بەتامی.
بەچێژ/beçêj: ئاکتـ: بەتام _ تامدار، چێژدار.
بەچێژبوون/beçêjbûn: کتن: بەتامبوون.
بەچێژکرن/beçêjkirdin: کتپ: بەتامکردن.
بچێژ/biçêj: ئاکتـ:[ کباک][ ب( بە)+ چێژ] بەچێژ، بەتام، تامدار، چێژدار.
بچێژبوون/biçêj bûn: کتن:[ بچێژ+ بوون] بەچێژبوون، بەتام بوون.
بچێژ کرن/biçêj kirin: کتپ:[ بچێژ+ کرن] بەتامکردن، بەچێژکردن.
بێچێژ/bêçêj: ئاکتـ:[ بێ+ چێژ] بێتام ، بێمەزە، بێلەزەت.
هەستیاری چێژتن/hestiyarî çêjtin: نتـ:[ ئینگـ : taste]
.
.
__________
چێژ ² /çêj: ن:[ پز، دەروو] زەوق.
:: گەێشتن بە لوتکەی چێژ لە سێکسدا : واتا گەێشتن بە ئۆرگازم .
چێژ بەخش/çêj bexiş: نفا:[ پز، دەروو] زەوق بەخش.
چێژ وەرگرتن/çêj wergirtin: کتن:[ چێژ+ وەرگرتن] زەوق وەرگرتن.
: چونکە ئەو چێژەی لە پڕۆسەی سێکسیدا، ژن لە پیاوێکی وەردەگرێت، مەزنترە لەو چێژەی پیاو لێی وەردەگرێت.
.
.
.
.