چاپ ¹ /çap: ن:[ کباک]
1 . پیاڵەیە بۆ پێوانە چشتی پێدەپێورێت یان پێوانەیەکە شتی پێ دەپێورێت لەشاری( وان).{ خاڵ، ب 2، ل، 7}
2 . شەقڵی زەرمان.
چاپان/çapan: نتـ:[ کباک] ئەندازە، بارست، تیەن، خام، جاو( ژاپوون).
چاپک/çapik: نتـ:[ کباک] پێوانەیێکی گچکەیە.{ گیوی. ل. 295}.
چاپکە/çapke: نتـ:[ کباک] دەفرێکە جارجارە ماستی تێدا هەوێن دەکرێت.
.
.
______________
چاپ ² /çap: ئان:[ ئەردە] فێڵ.
چاپباز/çapibaz: ئانفا: فێڵباز، درۆزن، دورگە، بە فڕوفیشاڵ.
چاپاز/çapaz: ئانتـ: بە فڕوفیشاڵ، چاپباز.
چاپبازی/çapazî: نچ: فێڵبازی، چاپگە.
چاپکار/çapkar: نفا:[ چاپ+ کار( کردن)] چاپگەر، چاپکەر، فێڵباز.
چاپکاری/çapkarî: نچ: چاپگەری، چاپکەری، فێڵبازی.
چاپکەر/çapker: نفا:[ چاپ+ کەر( کردن)] فێلباز.
چاپکردن/çapkirdin: کتپ: درۆ و دەلەسە هەڵبەستن.
چاپلێدان/çapilêdan: کتپ: درۆودەلەسە هەڵبەستن.
:: چاپڵی مەدە : واتە درۆمەکە.{ خاڵ، ب 2، ل، 7}
چاپوچووپ/çapûçûp: نتـ:[ ئەردە] فڕوفێل، فرتوفێڵ، چاپوگووپ، درۆودەلەسە: بردنی چشتی ئەم و ئەو بەناخونەک.
چاپوگووپ/çapûgûp: نتـ: فرتوفێڵ، چاپوچووپ: بردنی چشتی ئەم و ئەو بەناخونەک.
دووچاپ/dûçap: نتـ: عەلبەیەکە، درۆ و دەلەسە، شاش و شووت ناڕاستی.
.
.
____________
چاپ ³ /çap: ن:[ بیا][ هیندی] هونەر و نەخشاندنی نووسینە بەهۆی پیت و ماکینەی چاپخانەوەوە سەردەگرێت. بە ڕەگەز لە سەرەتای 1200 زاینی لە چین بەشێوەی سێرێگراف چاپیان داهێنابوو، بەڵام لە ساڵی 1455ی زایینی یۆهان/جۆهان گوتێنبرگ:Johann Gutenberg لە شاری ماینس : Mainz لە ئەڵمانیا پیتی پیتانەوە لە چاپخانەدا. وە لە ساڵی 1485 ی زاینی لە کێشوەری ئەورووپادا چاپخانە بەشێوەیەکی کەوتە بازارەوە.
چاپ ئەوەکریای/çap ewekiryay: کتپ:[ هـ][ کارابزر][ چاپ + ئەوە+ کریای] چاپکرانەوە.
چاپ ئەوەکەرڎەی/çap ewekerđey: کتپ:[ هـ][ چاپ+ ئەوە+ کەرڎەی] چاپ کردنەوە.
چاپەمەنی/çapemenî: نچ:[ چاپ+ ئەمەنی] چاپکراوان، بڵاڤۆک، ڕۆژنامەو گۆڤار.
چاپبوون/çapbûn: کتن: بە چاپ گەیشتن.
چاپچی/çapçî: نچ:[ هـ][ چاپ +چی] چاپچییە، چاپەوان، کارگەری چاپخانە.
چاپچییەتی/çap çîyetî: نچ: چاپچێتی، کاری چاپچی.
چاپخانە/çapixane: نتـ:[ چاپ+ خانە] مەزرەکە : شوێنێکە نووسراوی تیا لە چاپ دەدرێت.
:: چاپخانەی کوردستان: مەزرەکەی کوردستان.
چاپخانەنە/çapxanene: نتـ:[ هـ][ چاپخانە+ نە] لە چاپخانەدا.
چاپخانۆ/çapixano: نتـ:[ هـ][ چاپخان+ ئۆ] لە چاپخانەوە.
چاپدای/çapiday: کتپ:[ هـ] لەچاپدان.
چاپدریا/çapidrya: نفا:[ هـ] چاپداریێ، لەچاپدراو.
چاپدریای/çapidiryay: کتپ:[ هـ] لەچاپدران.
چاپدەر/çapder: نفا: چاپدەرە، لەچاپ دەر.
چاپکار/çapkar: نفا: تێپنووس.
چاپکەر/çapiker: نفا:[ چاپ+ کەر( کردن)] پیتچن، چاپکار، چاپگەر : کەسێكە بە چاپ تشت بنووسێت، یا هۆنەری چاپکردن بزانێت.[ ئینگـ: printer , typist]{ کەمالنامە، ل، 734}.
چاپ کەرڎەی/çap kerđey: کتپ:[ هـ][ چاپ+ کەرڎەی] چاپ کردن.
چاپکەرڎەیۆ/çap kerđeyo: کتپ:[ هـ][ چاپکەرڎەی+ ئۆ] چاپ کردنەوە.
چاپکراو/çapkiraw: نفا:[ چاپ+ کراو( کردن)] بەچاپ گەیشتوو، لەچاپدراو.
چاپکردن/çapkirdin: کتپ: بەچاپگەیاندن، لەمەزرەکەدان : نووسینی شت بە چاپ.[ ئینگـ: typography]
چاپکردنەوە/çapkirdinewe: کتپ: بە چاپ گەیاندنەوە بەرهەمێکی نووسراو.
چاپکریا/çapkirya: نفا:[ چاپ+ کریا] چاپ کریێ، چاپکراو.
چاپکریای/çapkiryay: کتپ:[ هـ][ چاپ+ کریای] چاپ کران.
چاپگە/çapige: نتـ:[ هـ][ چاپ+ گە] چاپخانە، مەزرەکە، دەزگای چاپەمەنی.
چاپگەر/çapiger: نفا:[ هـ][ چاپ + گەر] چاپکار _چاپکەر : کەسێکە خەریکی پێشەی چاپکردنێ بێت.
چاپگەری/çapigerî: نچ:[ هـ][چاپگەر+ ئی] مەزرەکەوانی.
چاپگێر/çapigêř: نفا: پەخشەر، بڵاوکەرەوە، بەڵاڤکەر : ئەو کەسەی سەرپەرشتی چاپخانەدەکات.
چاپگێری/çapigêřî: نچ: سەرپەشتی کردنی چاپکردن لە چاپخانەدا.
چاپلێدان/çapilêdan: کتپ: لەچاپدان، چاپکردن. درۆودەلەسە هەڵبەستن.
:: چاپڵی مەدە : واتە درۆمەکە.
چاپلێدەر/çapilêder: نفا: کەسێکە کە شتێک لە چاپ دەدات.
چاپنڤیس/çapnivîs: نفا:[ کباک] چاپنووس.
چاپنڤیسی/çapnivîsî: نچ:[ کباک] چاپنووسی.
چاپنووس/çapnûs: نفا:[ چاپ+ نووس] چاپنڤیس : ئەو کەسەی کە کاری ڕێکخستنی بەردی نووسین دەکات یان گەورە و بچووکی و شێوەی نووسینی و هەڵبژاردنی ڕێنووسەکان. [ ئینگـ : typograpgy]
چاپنووسی/çapnûsî: نچ: چاپنڤیسی.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی چاککردن |
چاپی بەردین/çapî berdîn: نتـ:[ پیشە][ چاپ+ ی+ بەردین] چاپکردن لەسەر بەرد.[ ئینگـ: lithographing printing , lithography].{ کەمالنامە، ل، 734}.
چاپی بەرکەوتن/çapî berkewtin: نتـ:[ پیشە][ چاپ+ ی+ بەرکەوتن] جۆرێکە لە چاپکردنی فۆتۆگرافی موجەب( پۆزەتیڤ)، بەو ڕێگەیە دەکرێت لەسەر لەوحە سالیب( نەگەتیڤ)ـەکە ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەرکاغەزێکی هەستیار بۆ ڕووناکی و ڕووناکی بە سالیبەکەدا تێپەڕ دەکرێت. ئینجا بە ماددەی کیمیایی دەسازێنرێت.[ ئینگـ: contact print]
چاپی ڕەنگاوڕەنگ/çapî řengawřeng: نتـ:[ پیشە][ چاپکردن+ ی+ شین][ ئینگـ:color printing]
چاپکردنی شین/çapkirdinî şîn: نتـ:[ پیشە][ چاپکردن+ ی+ شین][ ئینگـ: Blue printing]
1 . کردارێکە بۆ لەبەرگرتنەوەی وێنە، کاغەزەکەی ماددەی کیمیایی هەستیاری تێدایە.
2 . چاپێکی فۆتۆگرافی سپی یە لەسەر پشتیوانەیەکی شین لە چاپکردنی نەخشەی بیناو میکانیکدا بەکاردێت.
ڕاگەیاندنی چاپیر/ageyandinî çapîř: نتـ:[ ئینگـ : Press release].
کاغەزی چاپەمەنی/kaẍezî çapemenî: نتـ:[ ڕۆژنا][ کاغەزی+ چاپەمەنی] کاغەزێکی تەنکە، مەترێكی چوارگۆشەی لە نێوانی 44 بۆ 120 گرام دەبێت. بەکار دەهێندرێت لە چاپەمەنی ئۆفسێت دا، سوودی لێوەردەگێرێت بۆ دەفتەر و پەرتووک.
.
.
.
.