چالاک ¹ /çalak: ئان:

1 – [ فیز] ئازا، بەدەستوبرد، بزۆک _ بزێو، چاپک، چەلەنگ، چولەخ، خیز، دەستبزێو، ڕچە، زەڤەر، قۆچاخ، کارا، کرژ، گەرناس، گوربز، لڤۆک( باد) : ئەو کەسەی یان ئەو چشتەی زۆر دەجووڵێت و ناڕەحەتی بۆ دەوروبەری خۆی سازدەکات.[ ئینگـ: active].  

2 – [ کیمیـ] بەکار، بزۆز، کارتێکەر، کاریگەر.[ ئینگـ: agil].  

3 – زرنگ، زیره‌ک، کارامه‌.[ ئینگـ: clever] 

 تێبینی 
 بۆ ئەوەی وێنە و گووتاری بابەتەکان ببینی کلیک لەسەر پەیڤە ئینگلیزییەکان بکە.

چالاکاندن/çalakandin: کتپ:[ کیمیـ][ فیز][ چالاک+ ئاندن] چالاککردن.[ ئینگـ : activation , sensitization].

چالاکاندن دۆز/çalakandin doz: نتـ:[ کیمیـ][ فیز][ چالاکاندن+ دۆز] دیتەری چالاکاندن.[ ئینگـ : activation detector ].

چالاکاندن بەتیشگە گاما/çalakandin be tîşke gama: نتـ:[ کیمیـ][ فیز][ چالاکاندن+ بە+ تیشکە+ گاما] .[ ئینگـ : activation gamma radiation].

چالاکاو/çalakaw: نتـ:[ کیمیـ][ چالاک+ ئاو] ئاوێکە کە لەوە پێش کەوتبێتە بەرکاری تیشکێکی ئایۆنکەر. [ ئینگـ : activated water].

چالاکەتۆپ/çalake top: نتـ:[ واز] تۆپی کاریگەر.[ ئینگـ : Working ball]

چالاکەشوێن/çalake şiwên: نتـ:[ کیمیـ] شوێنی چالاک. [ ئینگـ : active stie]

چالاکبوون/çalakbûn: کتن: چەلەنگ بوون 

چالاکبوونەوە/çalakbûnewe: کتن: چەلەنگ بوونەوە.  

چالاککەر/çalakker: ئانفا:[ کیمیـ][ فیز][ چالاک+ کەر( کردن)] چالاککەرە.[ ئینگـ : activator]

چالاککراو/çalakkiraw: ئانفا:[ کیمیـ][ چالاک+ کراو( کردن)] چالاککری( باد).[ ئینگـ : activated]

چالاککردن/çalakkirdin: کتپ:[ کیمیـ] چالاکاندن: کردارێکە بۆ بەرهەمهێنانی چالاکی تیشکدانەوە، بەهاندان لە ڕێی بۆردمان کردن بە نیوترۆن بەهۆی تیشکی ترەوە.[ ئینگـ : activation].

چالاک دەکات/çalake dekat: ف:[ کیمیـ] چالاک دکت( باد). [ ئینگـ : activate]

چالاککردنەوە/çalakkirdinewe: کتپ:[ کیمیـ] گێڕانەوەی ماددەیەک، وەک خەڵووزی ڕووەک بۆ نموونە بۆ بارە چالاکەکەی.[ ئینگـ : Reactivation].

چالاکگە/çalakige: نتـ:[ کیمیـ] شوێنچالاکی: شوێنێکی لەچاوخۆدا بچووکە، لەسەر ڕووی ئەنزیم، کە دەگوونجێت بەتەواوی لەگەڵ بەشی تەواوکەری بنچینەیی جووت بێت.[ ئینگـ : active site].

چالاکی/çalakî: نچ:

1 –  تەتەری، توندوتۆڵی، چوستی، چولەخی، دەستوبردی، سازی، کاریگەرێتی، گوربزی، گورجی، لڤباری، لەبات.[ ئینگـ : activity, agility ]

2-  [ کیمیـ] پەیتی داینەمیکی یان گەرمی یان نموونەیی ماددەکە. { فەرهەنگی کیمیا، جەماڵ عەبدوڵ، ل، 9}

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی چالاکی 

چالاکی ئاوی/çalakî awî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : water activity ].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 134}.

چالاکی بازار/çalakî bazar: نتـ:

چالاکی پاستۆرکردن/çalakî pastorkirdin: کتپ:[ کیمیـ][ ئینگـ : efficiency of pasteurization ].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 39}.

چالاکی ڕووناکی/çalakî řûnakî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : optical activity ].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 87}.

چالاکی ڕێکخەرانە/çalakî řêkxerane: نتـ:

چالاکی شیر بۆ کوشتنی میکرۆبەکان/çalakî şîr bo kuştinî mîkrobekan: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : germicidal action of milk].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 52}.

چالاکی گڕکانی/çalakî giřkanî: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Volcanism]

چالاکی گورج/çalakî gurc: نتـ:[ واز][ ئینگـ : vigorous activity]

چالاکیتی/çalakîtî: نچ: چالاکێتی.[ ئینگـ : activeness].

 زاراوەی چالاک لە واتای جیاجیا دا

ئاڵۆزی چالاککراو/aľozî çalakkiraw: ئانفا:[ کیمیـ] ئاوێتەیەکی ناوەندییە، لەکارای یاریدەدەر وماددەی کارلێککردوو پێکدێت، کە ڕێڕەوێکی ئەوتۆ بەکارلێکە کە دەبەخشێت و وزەیەکی کەمتری بوێت و لە ئەنجامدا وزەی چالاککەری کار لێکەکەی کەم دەکاتەوە.[ ئینگـ : activated complex].

ئەلۆمینای چالاککراو/elomînay çalakkiraw: نتـ:[ کیمیـ] جۆرە ئۆکسیدێکی ئەلۆمنیۆمە، شێوەیەکی دەنکی کونیلە داریان هەیە و دەتوانێت هەڵمی ئاو و ڕۆن بمژێت لەگاز و شلەکان، هەروەها وەک ماددەیەکی هاندەر یا هەڵگری بەکار دێت. [ ئینگـ : activated alumina].

ئۆلا چالاکیتییێ/ola çalakîtîyê: نتـ:[ کباک، باد] کو پێنگاڤێن دژوار پێڤیانە بۆ بەرپەکرنا مەرە مێن ڕامیاری.[ ئینگـ : activism]{ سەلاح سەعدلا، ل، 10}

باری چالاککراو/barî çalak kiraw: نتـ:[ کیمیـ] بارێکی گواستراوەیە، بەندەکانی تێدادەشکێن و بەندی نوێ پێکدێنن لە کارلێکە کیمیاییەکاندا و بەو ووزە یەی کەپێویستە بۆگەیشتنە باری چالاککراو دەڵێن ووزەی چالاککردن.[ ئینگـ : activated state].

ب چالاکی/ bi çalakî: ئاک:[ کباک، باد] بەچالاکی.[ ئینگـ : actively , agilely].

پاشەڕۆی چالاک/ paşeřoy çalak: نتـ:[ ئەند] ئاوی ئاوەڕۆ و ئەو پاشماوانەی کە چاک دەکرێنەوە و دووبارە بەکاردێندرێنەوە.[ ئینگـ : activated sludge]{ پەیامی ڕەنج، ل، 8}.

پاڵەپەستۆی خۆڵی چالاک/paľepestoy xoľî çalak: نتـ:[ ئەند] پاڵەپەستۆی خۆڵی کارا ( کە بەهۆی کشانەوەی خۆڵەکەوە ڕوودەدات).[ ئینگـ : active erath pressure]{ پەیامی ڕەنج، ل، 8}.

توخمی چالاک/tuximî çalak: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : active element]

ڕوومژینی چالاککراو/çalakkiraw řûmijînî: ئانفا:[ کیمیـ] .[ ئینگـ :  activated adsorption]

زنجیرەی چالاکی/zincîrey çalakî: نچ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : activiy series of].

شیتەلکرنا چالاکاندنێ/şîtelkirina çalakandinê: نتـ:[ باد][ شیتەل+ کرن+ ئا چالاکاندن+ ی][ ئینگـ : activation analysis]{ سەلاح سەعدلا، ل، 10}.

شیش بەندکردنی چالاک/ şîş bendkirdnî çalak: نتـ:[ ئەند] شیش بەندکردنی کاریگەر.[ ئینگـ : active reinforcement]{ پەیامی ڕەنج، ل، 8}.

قسلی چالاک/qislî çalak: نتـ: [ ئینگـ : CaO ) active lime)]

کاربۆنی چالاککراو/karbonî çalakkiraw: نتـ:[ کیمیـ] کاربۆنا چالاککری( باد) :  جۆرە کاربۆنێکە بەگەرمکردنی ماددەی ڕووەکی بەبێ هەوا دەست دەکەو ێت، باشتروایە کەشێکی هەوا تێدا نەماو بەکاربهێندرێت، تو‌انای مژینی زۆرە بەتایبەتی گازولە بوارەدا زۆربەکاردێت. [ ئینگـ : activated carbon].

گازە چالاکەکان/gaze çalakekan نتـ:[ گاز+ ئە+ چالاکەکان] [ ئینگـ : active gases]

گەردی چالاککراو/gerdî çalakkiraw: نتـ:[ کیمیـ][ فیز] گەردا چالاککری( باد) : گەردێکە یان گەردیلەیەک یان زۆرتری هاندراو هەبێت. [ ئینگـ : activated molecules].

گیانەوەرە ڕەژووی چالاک/giyanewere řejûy çalak : نتـ:[ کیمیـ] جۆرێکە لە ڕەژوو، کە بەکاردێت بۆ ددان چەرموو( سپی) کردنەوە.   [ ئینگـ : activated charcoal]

لیتەی چالاککراو/lîtey çalak kiraw: نتـ:[ کیمیـ] کۆزەری چاککراو : لیتەیەکە ووردە بوونەوەری هەوای تێدایە، بۆ چارەسەری ئاوی ئاوەڕۆ بەکاردە هێندێت، بۆجیاکردنەوەی خەوشە هەڵواسراوە تواوەکان، کە دەکرێتە ئاوی ئاوەڕۆکانەوە و هەوا کاری دەکرێت(بەهەوا پێدابردنی) چالاکی هەواکاری لەجیاکردنەوەی خەوشەکاندا زۆردەکات.[ ئینگـ : activated sludge].

ناچالاک/naçalak: ئانتـ:[ نا+ چالاک] بیجووڵە، بێهەست، ناڕاستەوخۆ. [ ئینگـ : passive] 

ناچالاکی/naçalakî: نچ:[ ناچالاک+ ی] بیجووڵەیی، بێهەستی.  

ناوەندی چالاک/çalak nawendî: نتـ:[ فیز] لەبەرهەمهێنانی تیشکەلەیزەر. [ ئینگـ : active medium]

وزەی چالاکاندن/wizey çalakandin: کتپ:[ فیز][ وزە+ ی+ چالاکاندن] .[ ئینگـ : activation energy].

وزەی چالاک کردن/wizey çalakkirin: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : activated energy [ ئینگـ : activated molecule].

وزەی چالاکی/wizey çalakî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : activation energy ].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 4}.

هایدرۆجینی چالاککراو/haydirocînî çalakkraw: ئانتـ:[ هایدرۆجین+ ی+ چالاککراو] هایدرۆجینی کارا. [ ئینگـ : active hydrogen]{ شەوکار، ل، 14} 

یانەبڕگەی چالاکاندن/yane birgey çalakandin: کتپ:[ فیز][ یانە+ بڕگەی+ چالاکاندن] .[ ئینگـ : activation cross section].

.

.

______________

چالاک ² /alak Ç: ن:[ ناڤ] نێوە بۆ ڕەگەزی نێرینەیە.

.

.

.

.