تانە ¹ /tane: ن:
1 – [کباک] دانە، دەنک، قل.
2 – [ئەردە] پەڵە، خاڵ.
3 – [ نخ] تادانە، لەکەی بان چاو : پەڵەیەکی سپییە ئەکەوێتە سەر بیبیلەی چاو، تاریکی دەکا.{ خاڵ، ب1. ل. 276}.
{
زمان بۆ پەسنی ئەو لێو ئاڵە لاڵە
گلێنەم تانەداری دانە خاڵە
}{ خەیام. ل.95. هەژار}.
{
تاریکی، تەمی دەشتی دڵ و تانەیی سەرچاو
شاباڵی پەخش کردبوو تاکوو ئەبەدییەت
}{ گۆران}.
4 – نیشانەی پێگەیشتنی میوە.( کشتوکاڵ ب1.ل.78).
تانەتێکەوتن/tanetěkewtin: کتن:[ تانە+ تێكەوتن] سەرەتای پێگەیشتنی بەر و میوە.
:: بێستانەکەم تانەی تێکەوتوە.
.
تادانە/tadane: ن:[ نخ] تانە : لەکەی بان چاو.
.
.
_______________________
تانە ² /tane: ن:[ ع : طعن]
1 – تەشەر، توانج، تانووت، پەلار _ پلار _ پللار، سەرزەنشت، بەسەر ڕۆشتن، قسەی بەتوێکل.
2 – [کباک] برین، زام.
تانەتێگرتن/tanetěgirtin: کتن: تانەوەشاندن.
تانەلێدان/tanelědan: کتن: تەشەرلێدان، تەشەرهاویشتن: قسەیەکی بەتوێکل بە کەسێک گوتن بۆ وە بیر هێنانەوەی کار وکردەوەیەکی نابەجێ.
تانەوەشاندن/tanewešandin: کتپ: تەشەر تێگرتن، توانج تێگرتن.
.
.
.
.