تانجی/tancî: ن:[ گیان][ کباک] تاجی. تاژی، سەگی ڕاو، بۆنجی : جۆرە سەگێکی باریک و لاق درێژ و تێژڕۆیە، راوی پێدەکەن.
تانجی پێغەممەر/tancî pěğemmer: نتـ:[ تانجی+ پێغەمبەر] تاژیلۆکە.
تانجی پێغەممەرانە/ tancî pěğemmerane: نتـ:[ زیند] جۆرە کوللەیەکی لۆقنی بێزیانە.
تانجی کەیانی/tancî keyanî: نتـ: تاجی گەوهەربەندی پادشایان لە زاراوەی گیاناسیدا، چەشنی گرد و کۆی گوڵانە بەسەر لقی دارانەوە.
تانجییەوان/tancîyewan: ئانتـ:[ تانجی+ ئە+وان] کەسێکە کە هەر ڕاژەی تاژیان بکات.
.
تانجی/tancî: ن:[ گیان] تانجی به توخمێكی نزیك له خێزانی سه‌گه‌كان دادهنرێتو به شێوه‌یه‌كی گشتیی كێشی له‌شی 30 بۆ 35 كلیۆ ده‌بێت و به‌رزیی نزیكه‌ی 70 بۆ 75 سانتیمه‌تر ده‌بێت، نزیكه‌ی 9 بۆ 11 ساڵ ده‌ژیت و هه‌ڵكه‌وته‌ی له‌شی به جۆرێكه یارمه‌تی ده‌دات به خێراییه‌كی زۆر ڕابكات كه ده‌گاته نزیكه‌ی 64 كم له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه لوتێكی باریكی هه‌یه‌و په‌له‌كانی درێژ‌و باریكن. تانجی له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه حه‌زی به‌ڕاو هه‌یه‌و جه‌سته‌و پێكهاته‌ی له‌شیشی بۆ ئه‌و ئه‌ركه خوڵقاوه.
ڕاكەراك
بێنه‌وبه‌رده
حهپەحهپ
هاتوهاوار
غاردان
ته‌پۆتۆز، ئه‌مانه هه‌موی زنجیره دیمه‌نێكی كورتی ئه‌و به‌زمه‌ن كه پێی ده‌وترێت
ڕاوه تانجی
ده‌شته‌كانی گه‌رمه‌سێردا یه‌كێكه لهخولیا هه‌ره به‌رزه‌كانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه شتێكی دیكه‌یان نیه بۆ كات به‌سه‌ربردن.
ده‌شتوده‌ر بۆ ڕاو.
تانجیهكان وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ركێكی زۆر مهزنو پیرۆز بچن، شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ بچێت‌و كێ نه‌چێت.
له‌گوندو ناوچه دوره ده‌سته‌كانی نزیك ناحیه‌ی سه‌نگاو، رۆژانه ئه‌م دیمه‌نی ڕاوه دوباره ده‌بێته‌وه، ئاودێر بهئۆتۆمبیلهكهی پاش بڕینی نزیكه‌ی 4 كیلۆمه‌تر له‌ناو زه‌ویه نیشتهنیهكهی نزیك گونده‌كه‌یان، گه‌یشته شوێنی دیاریكراو، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی ئێمه دابه‌زین، تانجیهكان ده‌مێك بو خۆیانههڵدابوه خواره‌وه‌و دوركهوتبونهوه بۆئه‌وه‌ی خۆیان خاڵیبكهنهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وه تێگه‌یشتبن كه خۆیان لهپهنده به‌ناوبانگه‌كه بپارێزن كه له‌كاتی ڕاودا به‌كاردێت. پاشان هه‌ریه‌كه چه‌ند جارێك زمانیان له‌ناو قاپێك ئاودا تهڕدهكهنو ئیدی ئاماده‌ی ڕاوه‌دونانی نێچیرن.
ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه بۆئه‌وه‌ی یاوه‌ریی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایانه‌وه ئه‌وه‌یه تۆ نێچیرێكیان بۆ ده‌ستنیشان بكهیتو ئه‌وانیش دوای بكه‌ون تا ده‌یگرن، كه زۆرجار له‌م بێنه‌وبه‌رده‌دا ئه‌وه هه‌ر نێچیره‌كه نیه زیانی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو چه‌ندین جار رویداوه، تانجیهكان توشی قاچ شكان‌و ته‌نانه‌ت مه‌رگیش ده‌بنه‌وه.
مام كه‌ریم، ته‌مه‌ن 65 ساڵ، كردویه‌تی به‌پیشه‌و ده‌بێت هه‌مو هه‌فته‌یه‌ك رۆژێك ته‌رخانبكات بۆ ڕاوه تانجی، ئه‌و دژی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی به‌چه‌ك ڕاو بكهنو ده‌ڵێت، “ڕاوكردن به‌چه‌ك ده‌چێته قاڵبی كۆمهڵكوژییهوهو زۆرجار راوچییه‌كان زیاده‌ڕه‌ویی ده‌كه‌ن له‌ڕاودا”.
ئاودێرو مام كه‌ریمیش ڕاوكردن بهتانجی بهسهرپێچیی نازانن، چونكه پێیانوایه ئه‌وان ته‌نها رۆڵی ته‌ماشاكه‌ر ده‌بینن لهڕاوهكهداو تانجیهكان كرده‌ی ڕاوهكه ئهنجامدهدهنو ته‌نها یه‌ك نێچیریشیان ده‌وێت.
ئاودێر په‌تی ملی یه‌كێك لهتانجیهكانی لهمشتدا بو ده‌گه‌ڕا بۆئه‌وه‌ی كه‌روێشكێك لهپڕخهی خه‌و بێداربكاتهوهو بیكاته نێچیری تانجیهكه. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ڕاوكردنی كه‌روێشك، “جگه له‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراك وایه بۆ خۆمان، له‌هه‌مانكاتدا وه‌ك گهمهیهكیش وایه بۆ كاتبه‌سه‌ربردن، چونكه هه‌ندێك جار نزیكه‌ی 2 بۆ 3 كیلۆمه‌تر تانجیهكه دوای كه‌روێشكه‌كه ده‌كه‌وێت، ئینجا ده‌توانێت بیگرێت”.
له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی ڕاودا، ئاودێر له‌پڕ هاواریكرد بۆ رێویه‌ك كه له‌دوریی سه‌دان مه‌تره‌وه رایده‌كرد، ده‌موده‌ست تانجیهكه خۆی له‌ده‌ستی ئاودێر راپسكاندو كه‌وته دوای مام رێوی، به‌ڵام پێده‌چو رێوییه‌كه باشتر شاره‌زای ئه‌و شوێنه بوبێت، بۆیه هه‌تا تانجیهكه گه‌یشته به‌رزاییه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ر، رێویه‌كه خۆی له‌چاوان ونكرد.
كات دهڕواتو تانجیهكان بێزارنابن لهرۆیشتنو گه‌ڕان، كاتێك خۆرئاوادهبێتو تانجیهكان بێ‌ئومێد ده‌بن له‌دۆزینه‌وه‌ی هیچ دیارییه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كانیان، ناخوازن بهئۆتۆمبیلهكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵكو خۆیان له‌په‌نایه‌كدا حهشاردهدهنو دواتر پاش یه‌ك دو سه‌عات به‌پێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام كه ده‌ستكه‌وتیشیان هه‌بێت، خاوهنهكهیانو نێچیرهكهش جێناهێڵن، به‌ڵكو ئه‌وانیش له‌بری ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ی كێشاویانه شتێكیان له‌خواردنه‌كه به‌ربكه‌وێت.
.
.