بۆڕی ¹ /bořî: ن: بالۆل، بۆری، تیرک، لوولە : بۆڕی ئاوێ یان کوورەی، سەنەو. 

بۆڕی ئاو/bořî aw: نتـ:

1 – ئاوەڕۆ.

2 – بەلووعە

3 – گونج.

بۆڕیە/bořiye: ن: بۆڕی، لوولەی ناو هاڵۆڵی کوناودەرە لە شووشە، تەنەکە، ئاسن، پلاستیک یان گڵی سوورەوەکراو. 

بۆڕی چکۆڵە/bořî çikoľe: نتـ: لوولەی چکۆڵە، دارۆپی.  

بۆڕی چێکەر/bořî çêker: نفا:[بۆڕی+ چێ(چاک)+ کەر(کردن)] بۆڕی ساز.

بۆڕیچی/bořîçî: نتـ:[کو: بۆڕی+ تو: چی] لوولە ساز. بۆڕی چێکەر.   

بۆڕیک/bořîk: نتـ:[ بۆڕی+ ک] لوولە.

      هەندێک لە جۆرەکانی بۆڕی        

بۆڕی ئاسن/bořî asin: نتـ:[ كیمیـ][ بۆڕی+ ئاسن]

بۆڕی ئه‌زبێز/bořî ezibêz: نتـ:[ كیمیـ][ بۆڕی+ ئەزبێز]

بۆڕی شووشە/bořî şûşe: نتـ:[ كیمیـ][ بۆڕی+ شووشە]

بۆڕی کانزا/bořî kanza: نتـ:[ كیمیـ][ بۆڕی+ کانزا]

 

بڕەبۆڕی/birebořî: نتـ:[ بڕە+ بۆڕی] بڕەجۆگە، بۆڕی بڕبڕە.

کوڵێنی بۆریدار/kuľênî borîdar: نتـ:[ کیمیـ][ کوڵێن+ ی+ بۆریدار] جۆرە کوڵێنێکە، ئاوەکە تێیدا بە بۆریگەلێکدا تێدەپەڕن و ئەو گازانەی لە سووتانی سوو‌تەمەنی پەیدا دەبێت بە دەوریاندا دەبڕێت.[ ئینگـ : water – tune boliers]

.

.

_______________________

بۆڕی ² /bořî: ن:[ توێ] بەتایبەت دەزوولە گەورەکانی لەشی مرۆڤ و گیانەوەر.

:: بۆڕای گوێ.

بۆڕی میز _ کەنالی میز.

 هەندێ لە جۆرەکانی بۆڕی 

بۆڕی پشوو/bořî piŝû: نتـ:[ توێ] قرقرتۆک، زمانۆک.

بۆڕی دەزوولەیی/bořî dezûleyî: نتـ:[ توێ] بۆری دەزوولەیی خوێنین.

بۆری خواردن/borî xwardin: نتـ:[ توێ] بۆڕی خواردن دەکەوێتە نێوان گەروو و گەدا دا، کاری بۆڕی خواردن گوێزانەوەی خۆراکە لە گەروووەوە بۆ ناو گەدە. بۆری خواردن لە کەسێکی گەورەدا نزیکەی 25 سانتیمەر درێژ دەبێت. دەکەوێتە ناوەندی کۆڵەکەی سینگ. بەبەشێک لە کۆئەندامی هەرسکردن دەژمێردرێت.[ گرێکی : οισοφάγος, oisophagos][ ئینگلیزی ئەمریکی : The esophagus، ئینگلیزی بەریتانی : The Oesophagus]

شێرپەنجەی بۆڕی خۆراک/şêrpencey borî xorak: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ بۆڕی+ خۆراک][ ئینگـ : Esophageal cancer (Cancer oesophageal) ]

بۆڕی شاوەت/bořî şawet: نتـ:[ توێ] گونەدێڵە، دۆشەڕی سپێرم، بۆڕی پەڕین : ئەو بۆڕیەی کە ئاوی نێر( تۆماو، سپێرم) پێدا دەێتە دەرەوە لە چووکدا.

بۆڕی گوێ/bořî gwê: نتـ:[ توێ][ بۆڕی+ گوێ] کون و لوولە گووێچکە.

بۆڕی ناووک/bořî nawuk: نتـ:[ توێ][بۆڕی+ ناووک] پەتی ناووک.

بۆڕی هێلکەیی/bořî hêlkeyî: نتـ:[ توێ]

بۆڕی هەوا/bořî hewa: نتـ:[ توێ] قرقرۆچکە، قرتق تۆک.[ ئینگـ : Trach] .   

بۆڕیچەی هەناسە/bořîçeyî henase: نتـ:[ توێ] بۆڕیۆ هەناسەدانێ( هـ).[ ئینگـ : Bronch]. 

.

.

________________________

بۆڕی ³ /bořî: ن:[ مۆسیقا]

1 – شەیپور : ئامرازێکی مۆسیقایە جاران لە کەڵەشاخ دروست دەکرا ئێستالە کانزا.

2 – مزرەقی ناوهاڵۆڵ.

بۆڕیەژەن/bořyejen: نفا:[ بۆڕیە+ ژەن( ژەنین)] ترۆمپێت لێدەر، بۆق ژەن، شەیپور ژەن.

.

.

______________________

بۆڕی 4 /bořî: ن:[ ڕوو] کە لە لەشی ڕووەک دا هەیە.[ ئینگـ : duct vessel]{ کەمالنامە، ل، 1620}. 

بۆڕیی بێژنگ/bořiyî bêjing: ن:[ ڕوو] بۆریەکی کونکونە لە ناو قەد و لقی ڕووەک دا خواردەمەنی لە گەڵاکانەوە دەهێنێت.

.

.

.