باربەست/barbesit: نتـ:[ بار+ بەست( بەستن)] ئامادەیە بۆ گەشت( سەفەر).
باربەستە/barbeste: ئانفا:[ بار+ بەستە( بەستن)] ئامادە، تەیار.
باربەستن/barbestin: کتن:[ بار+ بەستن] تێکنانی ئەسباب و کەلوپەلـی گەشت یان کۆچ، بارگە تێک نان، سازکردن و پێچانەوەی بار بۆ رەوانە کردن و گواستنەوە.
:: بارەکان بەستراون لەخانەکەن.
باربەستکردن/barbest kirdin: کتپ:[ بار+ بەست( بەستن)+ کردن]
1 – باربەستن: باربەستنی خۆیلت کردووە و شەوەکی وەرێ دەکەون.
2 – خۆسازدان بۆ ئەنجام دانی کارێک.
.
.
.
.