پاش ¹/paş: ئاک:[ هیک: پەچچە][ ئێک: پەسچە][ ئاڤێستایی: پەسچە، پەسكات، ێەسنێ][ هەخ: پەسا، پەساڤە] [ پەهـ: پەس][ کباک: پاش][، كناو: پاش، پاژ]
1 . دۆما، دوا، دما.
:: دوومنداڵی لەپاش بەجێ ماوە.
2 . دواوە، پشت سەر.
:: ڕوانیە پاش خۆی. جەماعەت لە پاشی دەڕۆیشتن.
3 – ماوە، لە ماوەی.
:: پاش دوو ڕۆژان هات.
4 – دوای ئەوەكە، ئەودەم.
:: پاش ئەوە كەكارەكانی جێبەجێ كرد هاتەوە.
5- لە ڕووی رەگەزەوە بە ناوی (پێش)وە پێوەستە.
پاشان/paşan: ئاكتـ:[ پاش + ئان] دوای _ دووایە، لەوەدووا، لەوایی، پاشێ _ پاشی_ پاشین، لەپاشان، دپشتیڕە، دپشتڤە. >< پێشان.
:: خاتوون ئاگرە كەی داگیرساند و پاشان مەنجەلێكی گەورەی لەسەردانا.
پاشەوە/paşewe: ئاكتـ:[ پاش+ ئەوە] لەپشتەوە، دیاوە، وەدیواوە.
پاشەوپاش/paşe û paş: ئاكتـ:[ پاش+ە+و+پاش] بەرەو دواوە وەها كە ڕوو هەر لەپێشەوە بێت.
پاشەوپاش كشانەوە/paşeûpaş kişanewe: كتن:[ پاش+ ئە+ و+ پاش+ كشانەوە] بەرەودواوە كشانەوە وەها كە ڕوو هەر لە پێشەوە بێت.
:: كەچاوی بەسەگە هارەكەوت پاشەوپاش كشایەوە.
پاشەوپێشكراو/paşe û pêş kiraw: نتـ: ئاوەژوو، ئاواژە، بەلەڤاژێ، چەواشە، هەڵگەراو، بێسەروبەر، تێكچوو، سەرلێشێواو، شێواو، واژی.
پاشەوین/paşewîn: : پاشین، هەرەدوا.
پاش بانگ/paşbang: نتـ: ماندووبوونی کەو لەخوێندن، کەدەنگێکی تایبەتی دەردێنێت.
پاشتر/paştir: ئانتـ: دوواتر. پلەی دووەمی بەراووردكردنە لە نێوان دووشت.
پاشترین/paştirîn: ئانتـ: دوواترین. پلەی باڵایە بۆ بەراوورد كردن.
پاشخستن/paşxistin: كتپ:[ پاش+ خستن] وەدرەنگخستنی كاروبارێك، وەپاشخستن، وەپاشدان.
پاشدان/paşdan: كتن:[ پاش+ دان] بەدوادان.
پاشدەبرن/paşdebirin: كتن:[ پاش+ دە( دوو، دووڤ)+ برن] شووندابرن.
پاشدەچوون/paşdeçûn: نتـ:[ پاش+ دە+ چوون] كشانەوە، پاشەكشێ، شووندا چوون.
پاشڤە/paşve: ئاكتـ:[ کباک][ پاش+ ڤە] پاشەوە.[ ئینگـ : aback]
پاش كەواندن/paş kewandin: كتپ:[ پاش+ كەواندن] دواخستاندن.
پاشكەوتن/paşkewtin: كتن:[ پاش+ كەوتن] دواكەوتن لە هەر شتێك دا لە چاو كەس یا كاری دیكە. وە پاشكەوتن >< پێشكەوتن.
پاشكەوتنەوە/paşkewtinewe: كتن:[ پاش+ كەوتن+ ەوە] دواكەوتنەوە.
پاشەكی/paşekî: نچ: دوایەكی.
پاشێ/paşê: ئاک:[ کباک][ پاش+ ێ] لەپاشان.
پاشی/pašî: ن:[ پاش +ی][ كباك] دووایە، پشتەوە، پاشین، دووایی.
پاشین/paşîn: ئاك:[ كباك][ پاش+ ین]
1 – دووایی، ئیتر، ئیدی.
2 – لەدوواییدا، لەئەنجامدا.
پاشینە/paşîne: شڕ:[ پاش+ ین+ ئە] لەدوواییدا، لەئەنجامدا.
پاشینان/paşînan: ن:[ پاش+ین+ ان] پێچەوانەی پێشینان.
زاراوەی پاش لە واتای جیاواز دا |
بەرە پاشیڤە/bere paşîve: ئاکتـ:[ کباک][ بەرە+ پاش+ یڤە][ ئینگـ : abaft]
ل پاش/li paş: ئامـ:[ کباک][ ل+ پاش] لە دوا
لەپاشان/le paşan: ئاكتـ:[ لە+ پاش+ئان] لەدواییان.
لەپاشەوە/le paşewe: ئاكتـ، شر:[ لە+ پاش+ ئەوە] لە دوای ئەوە.
لەپاشبوون/le paşbûn: كتن:[ لە+ پاش+ بوون]
1 – لە نۆرە دا لەپشتێەری كەسێك بوون.
:: كاكە جێگاكەم بگرەوە هەر ئێستا دێمەوەمن لەپاش تۆم.
2 – لە دوابوون لەباری زانستە وە، دواكەوتووبوون.
:: لە وانەكانم زۆر لەپاشم.
ڕۆژاپاشین/řojapaşîn: نتـ:[ ئاین][ ڕۆژ+ ئا+ پاشین] سەڵا، قیامەت : ڕۆژا پەسڵانێ، ڕۆژاسڵاتێ.{ هەمبانەبۆرێنە، ل، 351}.
لەپاش بەجێمان/leapaş becêman: كتن:[ لە+ پاش+ بە+جێ+ مان] ئەو كەس و شتانەی كە دوای مەرگی كەسێك دەمێنێتەوە.
وەپاش خستن/wepaş xistin: كتپ: [وە+ پاش+خستن] بەپاش خستن.
وەپاشدان/we paşdan: كتن:[ وە+ پاش+ دان] بەپاشدان.
وەپاشكەوتن/we paşkewtin: كتن: بەپاشكەوتن.
.
.
__________________________
پاش ² /paş: رن:[ فار: پاش( لە چاووگی پاشیدن / پاشیدەنی فارسی دەكەوێت بەواتای پڕژێن:: ئاوپاش)]
.
.
_________________________
پاش ³ /paş: ن:[ ئد( مجـ)][ توێ] قوون، قنگ.
لەپاشەوەبوون/le paşewe bûn: كتن:[ لە+ پاش+ ەوە+بوون][ ئد] لەقوون بوون، لەدواوەزان.
:: ئەو فەرق و جیاوازییە چیە ئێوە دایدەنێن بۆ دەنا ئێمە لەپاشەوە بووین.
.
.
.
.