گەڕان/geřan: کتن:[ گەڕ+ ئان]

1 – پیاسە، شووێنی گەشت. پیاسەکردن، سووڕانەوە، بەدواداچوون.

2 – بڵاو و پەخش بوون،

:: دەنگ و باس بە هەموو لایەکیدا دەگەڕێت.

گەڕانەوە/geřanewe: کتن:[ گەڕان+ ئەوە]

1 _ ئه‌ڵپلان ( کهـ)، ئه‌ڵپلیان : ڕۆیشتن بەرەو دواوە، هاتنەوە، چەرخاندنەوە، هۆی کاردانەوە

:: گەڕانەوە بۆ شێوەی یەکەم.

{

مژدەبەرن بۆ دلبەر نەورۆز گەڕایەوە

بای نەسیمی شادی هات دەشت و دەر ڕازایەوە

}{ دڵزار}

2 _ گەڕاندنەوە ژیان : بۆ کەسێك بە ڕێگەی شێلانی دڵ.

گەڕانەوە بۆ /geřanewe bo: کتن:

گەڕانەوە بۆ دواوە/geřanewe bo diwawe: کتن:[ گەڕان+ ئەوە] پاشڤە دان، پاشڤەڤەگەرین( کباک)، پاشەكشێ، پێدزكێ، كشانەوە.

گەڕانەوە بۆ کاتی پێشوو/geřanewe bo katî pêšû: کتن:[ ئینگـ : Backdate]

گەڕانەوەی ئاو/geřanewe: کتن: نیشتنەوەی ئاو، کشانەوەی ئاو، نیشتاو، کرژبوونەوەی ئاوی دەریا.   

گەڕاندن/geřan: کتپ:

گەڕاندنەدواوە/geřan: کتپ: پاشڤەڤەگەراندن( کباک).

گەڕاندنەوە/geřan: کتپ: ئه‌ڵپلانن ( کهـ)، هێنانەوە.

گەڕاندنەوەی ڕووناکی/geřan: کتپ: ڕووناکی دانەوە.

گەڕاوە/geřawe: نفا:

دووبارە کارتێکردنەوە.

 بەچکەی هەنگ لە شانەکەدا.   

.

باگەڕ/bageř: نفا:[ كەش][ با+ گەڕ( گەڕان)] كڕێوە، بای بەهێز.

بەدواداگەڕان/bogeřan: کتن:[ بەدوادا ( )+ گەڕان]

بەشونگەڕان/bogeřan: کتن:[ بەشون ()+ گەڕان]

بۆگەڕان/bogeřan: کتن:[ بۆ+ گەڕان] بەدواداگەڕان، بەشونداگەڕان، بەشوێنداگەڕان، شۆپگرتن، شوێنگێڕان، لەدووگەڕان، لێگەڕان.

تێگەڕان/têgeřan: کتن:[ تێ+ گەڕان]

1 – گەرما یان دووکەڵ یان سەرما لە ژوورێ بە ناو ماڵێکدا گەڕان. 

2 – پشکنین.

ڕا‌گەڕاندن/řageřandin: كتپ:[ ڕا+ گەڕاندن( گەڕان+ دن)] لەناودا گەڕان، تێگەڕاندن.

لەدووگەڕان/bogeřan: کتن:[ لەدوو ()+ گەڕان]

لێگەڕان/bogeřan: کتن:[ لێ + گەڕان]

.

.

____________________

گەڕان/geřan: ن: نەخۆشی یەکی یەكسمە : دەڵێن ئەو ئەسپە گەڕاوە.

{ تێبـ : خشتی سوورە وە بوو بە سەر لەشی دادەخشێن بۆ چارەکردنی}.  

.

.

.

.