رادەست/řadest: نتـ:[ ڕا+ دەست] سپار _ سپارت( كباك) : گەیاندنە دەست، دانە دەست، وازهێنان.

:: داوای‌ راده‌ستكردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ ئه‌نفال ده‌كرێت.

رادەست بوون/řadestbûn: کتن:[ ڕادەست+ بوون] خۆبەدەستەودان، تەسلیم بوون.

رادەست کەر/řadestker: نفا:[ ئاب][ ڕادەست+ کەر( کردن)]

1 – سپارکەر( كباك).[ ئینگـ : entruster].

2 – فرۆشیار.[ ئینگـ : Alienator].

.

دەشێت رادەست بکرێت/dešêt řadest bikirêt: ئانتـ:[ ئاب][ ڕادەست+ کەر( کردن)] گوهێربار( كباك) :دەشێت بفرۆشرێت.[ ئینگـ : Alienable].

.

رادەست کردن/řadest kirdin: نتـ:[ ئاب][ ڕادەست+ کردن] ڕاگەیاندنی وازهێنان لە پاپۆڕ یان کەلوپەل، دەست هەڵگرتن لە مافێک، لەتلاندن، هشتن، بەردان، هێلان.[ ئینگـ : Abandonment].

.

رادەست کردن/řadest kirdin: کتپ:[ ڕادەست+ کردن]

1 – بەگییرهێنان، وەگییرهێنان، تەنگاوکردن، هێنانە گاز و دوو.

2 – [ ئاب][ واز] جێهێشتن، پشت تێکردن. دواخستنی یاری، وازهێنان، هێلان( كباك)، بەردان. [ ئینگـ : Abandon]

3 –  دەست بەسەرا گرتن.[ ئینگـ : Alienate].

4 – گواستنەوە، شتی گواستراوە.

5 – [ ئاب][ ماف] گوهازتنا سەردەستی یێ دمرت( كباك)، گواستنەوەی موڵك بە وەسیەت.[ ئینگـ : Demise ]

6 – [ ئاب][ ماف] مۆڵەت، بەخشین، سەراباری( كباك)، سەرپشک، سەرگولی( كباك)، بەربژاری، مافی وەبەرهێنان، مافی بەکارهێنان، مافی وەبەرهێنانی کانزا : ئەو مافەیە دەدرێت بە کۆمپانیایەک تا خزمەتگوزارییەکانی بفرۆشیت.[ ئینگـ : concession ].

7 – ئەسپاردن، بە ئەمانەت سپاردن، وە ئەستۆی كەسێك خستن. .[ ئینگـ : Entrust ].

.

رادەست کردن لەسەر سنوور/řadest kirdin le ser sinûr: کتپ: [ ئاب] [ ڕادەست+ کردن]  [ ئینگـ : DAF ( delivered at frontier) ]

رادەست کردنی تۆمبەتبار بە دادگا /řadest kirdinî tometbar be dadga: کتپ:[ ماف][ ڕادەست+ کردن] [ ئینگـ : committed for trial ].

رادەست کردنی خۆویستانە/řadest kirdinî xo wîstane: نتـ:[ ئاب][ ماف] گواستنەوەی ئارەزوومەندانە. [ ئینگـ :  voluntary assignment].

رادەست کردنی دەستەڵات/řadest kirdinî desteľat: نتـ:[ ئاب][ ماف] [ ڕادەست+ کردن] [ ئینگـ :  Devolve authority].

رادەست کردنی دەستەڵات لە سەرێ ڕا بۆ خوارێ/řadest kirdinî desteľat le serê řa bo xiwarê: نتـ:[ ئاب] [ ڕادەست+ کردن] [ ئینگـ : bottom – up – authority].

رادەست کردنی مافی دەنگدان/řadest kirdinî mafî dengdan: نتـ:[ ئاب] دانی مافی دەنگدان بە پارێزەر.[ ئینگـ : voting trust].

رادەست کردنی موڵك/řadest kirdinî muľik: نتـ:[ ئاب][ ڕادەست+ کردن] گواستنەوەی موڵك.[ ئینگـ : Feoff].

رادەست کردنی مەرجداری موڵك نە كەسێكی تر تا كۆتایی تەمەن/řadest kirdinî mercdarî muľik ne kesêkî tir ta kotayí temen: نتـ:[ ئاب] [ ڕادەست+ کردن] [ ئینگـ : estate entail].

.

.

.

{ سەرچاوە

قاموسا سەلاحەدین.

فەرهەنگی شوان. ل. ٦٨١

فەرهەنگی كارگێری، شەهاب

}