چوالە/çiwale: ن:[ ڕوو]
1 – بائام، باوی، بایەف_ بایف_ بایڤ( حاجی بایڤ)، بایەم، بەهیڤ، بادەم، چەقاڵە، دەنکک، دەیندک، شفشنک( دهۆک و زاوێتە)، شواشینی( شەقڵاوە) : دارێكە لەتیرەی گوڵ سوورەكان، تا پێنج مەتر بڵنددەبێت، گوڵەكانی پێش بەر دەپشكوێت بەرەكەگ لە سەرەتاوە سەوز و ناسكە بەچخالە بادەم گازدەكرێت و پاشان سپی و ڕەق دەبێت. بەرێكی چەورە و ڕۆنەكەی بۆ كاری پزیشكی و سابوونسازی بەكاردەهێندرێت، وە پڕە لە ڤیتامینی A ، B و كالیسیۆم. توێكڵی چوالە دەوڵەمەندە بە زۆر مادەی گرنگ لەوانە ڤیتامین و كالیسیۆم و فسفۆرو مەگنیسیۆم. سەرەرای ئەوەیش سودێی نەبڕاوەی بۆ دایكانی دوگیان هەیە.[Bot : Amygdalus amara].
2 – بادەمەتاڵەی خۆشكراو.
3 – چەقاڵە، بادام و قەیسی فەریک.
چوالەبادام/çiwalebadam: نتـ: چوالەی ناووک شیرین، فەریكە بادامی شیرینی ڕەق نەبوو: دەنكە بادامی سوێركراوی كوڵاو.
چوالەبایەوا/çiwalebayewa: نتـ:[ كۆ] بادامی دەستچێن.
چوالەتاڵە/çiwaletaľe: نتـ: بادامەتاڵە : جۆرە چوالەیەكی تاڵە.
چوالە خۆشکردن/çiwale xoşkirdin: کتپ: چواڵە سوێرکردن : چواڵە ناو خوێواو دەکرێت و پاشان دەبرژێندرێت وەک گوڵەبەرۆژە.
چوالەشینكە/çiwale şînke: نتـ:[كۆ] بادامی كێوی.
چوالە فرۆش/çiwale firoş: نفا:[ چواڵە+ فرۆش( فرۆشتن)] ئەو کەسەی چواڵە دەفرۆشیت چ بە خاوی یان بە سوێرکراوی.
چوالە کێویلە/çiwale kêwîle: ن: [ ڕوو] چەقاڵە : دارێکی خۆڕشکە و لە قەوارەی دەوەن دایە، بەرەکەی تاڵە، دوای وشککردنەوە دەیڕنن و پاكی دەكەن، ئاڵاتی پێوە دەکرێت.
دارچوالە/darçiwale: نتـ:[ دار+ چوالە][ کشت] موتوربە دەکرێت لەسەر کۆتەرەکەی، بە تایبەت لە شێوەی سینگ دا.
{ لە پیشەی کوردەوارییدا کەڵک لە قەدی دارەکە وەرگێرەاوە بۆ دروستکردنی پەنجەی شەن}.
.
.
.
.
{
سەرچاوە :
}