مەگەس/meges: ن:[ زیند][ فار][ سانسکریت : ماخشە : māxša][ لاتینی : musca]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە لاتینی
مەخشی    ICxam  musca

1 – مەگەز، مێش، مۆز( کباک)، میەس : miyes( زا) : جڕوجانەوەرێکی بچووکی باڵدارە.

:: … بەشێکی زۆر لە ئاوەڕۆکانی شاری کەنگاوەر بە تایبەتی گەڕەکی حەسەناوا دانەپۆشراون، لە هاوین و وەرزە وشکەکاندا بۆگەن دەکەن و دەبنە مۆڵگەی جرج و مشک و مێش و مەگەس و گیانلەبەری پیس کە سەرەڕای تێکدانی ژیانی ئاسایی ڕۆژانەی هاوڵاتیان، هۆکارێکی سەرەکیشە بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشینی مەترسیدار و بڵاوبونەوەیان لە ناو دانیشتوانی شارەکەدا….{ کەنگاوەر}.

 تێبینی 
 گۆڕانکاری لە نێوان دەنگی( ز) و ( س) لە زۆر وشەی کوردی، بەتایبەت شێوەزار هەورامی بەدی دەکرێت، بەڵام حەیا نەها هۆکاری ئەم گۆڕانکارییەم بۆ ڕوون بە نووەتەوە 

2 – [ مجـ] لە شیعری کلاسیکی کوردییدا مەگەز چوێندراوە بە شەیدا و هۆگر و مەعشوق هاوکات چوێندراوە بە کەسێکی کەم نرخ و بێ پایە لە چاو خۆشەویستەکەی.

{

چۆن دەکەی مەنعی دڵی من تۆ لە شەهدی لێوی خۆت ؟
لێوی تۆ وەک شــــەککەرستانە و دڵی من وەک مەگەس

}{ حەریق}.

.

مەگەس خۆرەکان/meges xorekan: نتـ:[ مەگەس+ خۆر( خواردن)+ ئەکان] مەگەزخۆرەکان : ئەو باڵندە و ئاژەڵانەی مەگەس دەخۆن.

مەگەسدار/megesdar: ئانتـ:[ مەگەس+ دار] مێشاوی : شوێنێ کە مێشی زۆری تێدابێت.{ دیوانی شاعیران، ل، 873} 

{

بە زاهیر گەر مەگەس دارە بە باتین سەد چەمەن زارە

بە سوورەت یەک بە یەک خارە بە مەعنا سەد گولوستانە

}{ نالی}

مەگەسی حوققە/meges ĥuqiqe: نتـ:[ مەگەس+ ی+ حوققە]

{

خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر

خوێنین جگەرن طالیبی ئەو زارە دو عالەم

}{ وەفایی}.

حوققە/ĥuqiqe: ن:[ کەرەستە] قوتووی بچووکی جەوهیرات و شتی بەنرخ. 

 تێبینی 
نازانم مەبەستی وەفایی لە تێکڕای( مەگەسی حوققە) چیە ! دەگونجێ خاڵێكک بەلای لێوی خۆشەویستەکەتەوە بووبێ، ئەو خاڵەی شوبهاندبێ بە مێش و، دەمی خۆشەویستەکەی بە قوتووی جەواهیرات و ددانەکانی بەشەکر.{ محەمەد عەلی قەرەداغی، ل، 5}

.

مەگەسی سەوز/megesî sewiz: ن: مێشی سەوز.

مەگەسی گەزۆ/megesî gezo: نتـ: مەگەزی گەزۆ.

مەگەسی ناوماڵ/megesî nawmaľ: نتـ: مێشی ناوماڵ.  

.

.

.

.