چەپ ¹ /çep: ئان:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 305 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە کوردی |
پاووەووە | awawAh | چەپ |
کەشینە | aniCak | ڕاست |
1 . چۆپ _ چۆپە، لای چۆپەی، واژی لای ڕاست. پێچەوانەی ڕاست لەلەش یان لە تشتێکدا.
2 . جیاواز، کەمی، نزم.
:: ئەو کۆشکە چەپی نیە لەگەڵ هۆری : واتە زۆر لەیەکتری جیاوازنین و لەوی کەمتر و نزمتر نیە.
3 . [ئەردە] دوورکەوتە، چەپڵە، کلا، کەنار.
:: چەپ کەوتووە
:: ماڵی ئازادی زۆرچەپە.
چەپاڵ/çepaľ: ئانتـ:[ چەپ+ ئاڵ] لای چەپ.
چەپە/çepe: ئانتـ:[ هـ، جا][ چەپ+ ئە] چەپلەر، چەپڕا( کباک) : کەسێکە هەر بە دەستی چەپی کاربکار.[ لا: mancinism]
چەپەن/çepen: ئانتـ:[ چەپ+ ئەن] لای چەپ.
چەپلەر/çepiler: نتـ:[ هـ][پەپ+لەر] چەپە، چۆپە : مرۆڤی چەپە : کەسێکە کە دەستی چۆپەی لە جیاتی دەستی ڕاستەی بەکارببات.
چەپلەری/çepilerî: نچ: چەپی.
چەپی/çepî: نتـ:[ چەپ+ ئی] چەپەوانە، چرپی. >< ڕاستی.
:: هەڵپەڕکێی چەپی.
چەپیل/çepîl: نتـ: چۆپە، چەپە.{ هەژار. ل. 214}.
.
.
___________
چەپ ² /çep: ئان: خواروخێچ.
چەپت/çept: ئانتـ: خواروخێچ.
چەپوچێڕ/çepûçêř: نتـ: چشتی خواروگێڕ.
.
.
_____________
چەپ ³ /çep: ئان: لای باكوور.
چەپڕاست/çepřast: نتـ:[ ڕۆژ] چاپانە: ووڵاخێکی بەرزەیە، کە لاقی ڕاست و دەستی چەپی سپی بێت.
چەپڕاستی/çepřastî: نچ:[ ڕۆژ] سپێتی لاقی ڕاست و دەستی چەپی ووڵاخانە.
چەپوڕاس/çepûřas: نتـ: [ چەپ+ و+ ڕاس( ڕاست)] چەپوڕاست، چەفتوڕاس.
چەپوڕاست/çepûřast: نتـ:[ چەپ+ و+ ڕاست] خاچ : چەلیپاو بۆ هەموو چشتێکیش بەکاردەبرێت، کە ڕاست و چەپ تێکپەڕینی.
چەپوڕاستکردن/çepûřastkirdin: کتپ:[ چەپوڕاست+ کردن] ڕاکێشانی دەستی ڕاست و قاچی چەپ. دەستی چەپ وقاچی ڕاست بۆ چابوونی ئازاری پشت بۆ بڕینی دەستی ڕاست و قاچی چەپ بە پێچەوانە بۆ سزادانیش بەکاردە بڕێت.
.
.
_____________
چەپ 4/ çep: ن:
1 -[ کباک] چەپڵە، چەپک : دەست لە دەستدان.
2 – پووڵی قومار.
3 – چەپکەموو، چەپکەگیا.
4 – پلەوپایە
:: چەپێکی دەبەر ئەودا نیە.
بای چەپ/bay çep: نتـ:[ جێۆ] بایەکە فێنکی لەگەڵ خۆی دێنێت لەهاویناندا، بۆ گیا سوود بەخشە، بەزستانان ساردە.
.
.
.
.