چەپال/çepal: نتـ:[ توێ][ چەپ+ ئال] لە جومگەی دەستەوە هەتا سەرقامکان.

چەپازلە/çepazile: نتـ:[ کە][ چەپ+ ئا+ زلە] زلـلە، شەقەزلـلە.

چەپالە/çepale: ن:[ چەپاڵ‎+ ئە]

1- بستێک، بەقەی یەک بۆست.

2 –  پەنا و پەسیو.

3 – چەپۆک بە پانی لە سەردەستدان.

4 -[ کە] شەپازلـلە، زلـلە.

چەپالەدان/çepaledan: کتپ: پەنادان، داڵدە دان.

چەپاڵە/çepaľe: ن:[ ئەردە، جا]

1 .  چەمۆڵە، چەپۆڵە، ناودەست، لەپی دەست، بەری دەست.

2 . [ مجـ] پارچەیێک کە چشتێک.

:: بەقەد چەپاڵەیێ زەویم نیە: بەقەد بەری دەستم زەویم نیە. 

3 .  شەقەزەلـلە، شەپەڵاخە، شەپاڵە، پاڵەپەستۆ.

4 . ئەنوا، پەناوپەسیو، قوژبن : سووچ و قوژبنێکە کە لە بەرچاو نەبێت.

چەپاڵەدان/çepaľedan: کتپ:[ ڕۆژ] پاڵپێوەنان، پارازتن، پەنادان بەیەکێک، کە هانات بۆ بێنێت. 

.

.

.

.