دەروێزە/derwêze: ن: دەرۆزە، سواڵ.
{
کاری دڵم چل ڕۆژە بوو، نەك بێكاری و دەروێزە بوو
مەقصودی من ( پیرۆزە)بوو، ئەو ڕۆیی( بووتیمار)ی گرت
}{ وەفایی، ل، ٢٦}
.
چل ڕۆژە : مەبەست لە چل ڕۆژ ریاضەتی صۆفییانەیە.
پیرۆزە [ باڵ] باڵندەیەکی پیرۆزە.
بووتیمار [ باڵ] باڵنەیەکی شووم و نەگبەتە.
.
.
.
{
سەرچاوە : دیوانی وەفایی، لێکۆڵینەوەی : محەمەد عەلی قەرەداغی. ل، ٢٦
}