باران/baran: ن:[ کەش] [ سانسکریت :वार्: ڤار][ پەهلەوی: vāran]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤارێنذ | GNvraW |
1 – واران( كباش)، ڤاران( کباک)، بارانە : دڵۆپی ئاوەكە لە ئەنجامی ساردبوونی هەڵم لە هەوادا پەیدا دەبێت و بە سەر زەوی دێتەخووارێ.
{
باران باری بە تەقەتەق
درز و دروومان هاتنەوە یەک
}{ پپ}.
:: بە هۆی باران، هاتۆچۆ لە عەفرین پهكی كهوت.
2 – وەك پێشگرێک دێت و لەتەک كاردا یەكدەگرێت و واتایەكی نوێ دروست دەكات.
: باران بڕان
: باران بارین
: باران دادان
:: باران ببارێت ئاشم دەگەرێ، باران نەبارێت جووت دەگەرێت: واتا دونیا هەرچۆنێك بسوورێت كاری من پەكی ناكەوێت.
3 – [ وێژە] وێنەی دەریا بە دەنووكی باران.
باراناو/baranaw: نتـ:[ باران+ ئاو]
1 – ئاوێک بەهۆی بارانی زۆرەوە كۆبێتەوە لە شوێنێک.
2 – ڕەهایی ئاوێک كە لەباران پەیدابوو بێت.
بارانە/barane: نتـ:[ باران+ ئە] وارانە
1 – [ مۆسیقا] جۆرە گۆرانی یەكی كوردی خۆشە.
2 – بارانی، كڵاوباران.
:: وارانەکە مەوارە.
باران بڕان/baran biřan: كتن، ن:[ باران+ بڕان] جۆزەردان، جۆدرەو، پووش پەر. : مانگی هەرە دووایی وەرزی بەهارە كە لە 31 ڕۆژە و لە 21 یەكی حوزەیرانەوە تا وەكو 21ی تەمووز دەخایەنێت. بەڕامبەر بە كەڵوی قڕژال.
باران پارێز/baranparêz: نتـ: چەتر، سەیوان، گوێسەوانەی هەیوان.
باران پەڵە/baran peľe: نتـ: سەرپەڵە، كەوبەدار، كەسی رۆژە، مانگی یانزدەمینە.
باران پێو/baran pêw: نفا:[ باران+ پێو( پێوان)] دەزگایەكە لە بارشتی زەروینی باران لێدراو دەكۆلێتەوە.
باران خۆش كردنەوە/baran xoş kirdinewe: كتن: ڕاوەستان لەباران.
باران دادان/baran dadan: كتن:[ باران+ دا+ دان] دەست پێكردنی هاتنە خوارەوەی باران.
:: كەمێک پێ هەڵ گرن، خەریكە باران دایدەدا.
باران داكردن/baranda kirdin: كتپ:[ باران+ دا+ كردن] باران دادان.
باراندن/barandin: كتپ:[ باران+ دن]
1 – لەبەرزیەوە پرژاندن
:: هەورە ڕەش باراندی.
2 – بوونەهۆی هاتنەخوارەوەی باران.
{
باران باراندت خوێیەكەت شووشتمەو
چراخ هەڵ مەكەی خۆم ئەدۆزیتەوە
}{ فۆلكلۆر}.
باران دیدە/baran dîde: نتـ:[ ئد] بەئەزموون.
باران گرتە/baran girte: ئانفا: ئەوەی باران تەڕی كردبێت.
باران گیر/ baran gîr: نفا: ئەو شوێنەی كە باران دەیگرێتەوە.
باران نەبارین/baran nebařin: نتـ: ووشانی، ووشكی.
باران نەگر/baran ne gir: ئان: ئەنوا، هەیوان، بێلا، بالەخانە.
باران وەشاندنەوە/baran weşandinewe: كتپ:[ هـ] هوورش برینگان، كەژكردن( مكـ).
بارانی/baranî: نتـ:[ باران+ ی]
1 – بەرگێک كە باران تەری نەكات وەک جل و پێلاو ی لاستێک. یان باڵاپۆشی باران دانەدەر.
2 – هەرشتێک پەیوەندی بە بارانەوە هەبێت وەک پاڵتۆی بارانی، چەتری بارانی.
هەندێک لە شێوەکانی باران |
بارانەی توند/baraney tund: نتـ:[ باران+ ئە+ ی+ توند] بارانی تون، شەس.
بارانەی سەربەكڵاوە/baraney ser be kiľaw: نتـ:[ زەن][ باران+ ئە+ ی+ سەر+ بە+ كڵاو+ ئە] كڵاوبەسەر.
بارانەی سەر بەقەپووچكە/baraney ser be qepûçike: نتـ:[ باران+ ئە+ ی+ سەر+ بە+ قەپووچكە] كڵاوە سەر، كڵاوبەسەر.
بارانەی نەرم/baraney nerm: نتـ:[ باران+ ئە+ ی+ نەرم] بارانەی وورد.
بارانەی وەشت/baraney weşt: نتـ:[ باران+ ئە+ ی+ وەشت] ڕەهێڵە، بارانی درشت، شەس.
بارانەی وورد/baraney uwrd: نتـ:[ باران+ ئە+ ی+ وورد] ووردەباران، نمەبارانە.
باران بارین/baran bařîn: كتن:[ باران+ بارین] هاتنەخوارەوەی باران لە هەور ڕا بۆ سەرزەوی.
:: ئاماری گشتی باران بارینی ئهمساڵ.
بارانی بەرەژنە/baranî: نتـ:[ باران+ ی]
بارانی بەرزەیی/baranî: نتـ:[ باران+ ی]
بارانی بەلێزمە/baranî: نتـ:[ باران+ ی]
:: کهشناسی : سبهی دووشهممه باران بهلێزمه دهبارێت. { هاوڵاتی}.
بارانی پەڵە/baranî peľe: نتـ: بارانێكی وەرزی پاییزە.
بارانی ناوەخت/baranî nawexit: نتـ:[ باران+ ی + نا+ وەخت] بارانێ بێ وەخت.
بارانی هەڵەتان/baranî: نتـ:[ باران+ ی] هەڵەتەباران/heľte baran: نتـ:[ کەش][ هەڵەتە+ باران] [ ع : الامطار التضاریسیة]
چرپهی باران/çirpey baran: نتـ:[ چرپە+ ی+ باران]
ڕێژنەباران/řejne baran: نتـ:[ کەش][ ڕێژنە+ باران] [ ع : الامطار الغریزە]
بارونی/barunî: ن:[ رۆژک، ل] رۆژی بەباران.
بارین/barîn: كتن:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤاریتەن | arAW |
1 – هاتنەخوارەوەی باران، بەفر و تەرزە لە هەوران ڕا بۆ سەرزەوی.
2 – ( مجـ) هاتنەخوارەوەی هەرشتێک لە بڵنداییكی رێژەیدا بۆ سەرشوێنێک یان خەڵكانێک
: گولـلە وەک تەرزە بە سەرماندا دەباری. : رژان. { زەبیحی دەفەرمووێت : بە ئاڤێستای ڤارێنگتی واتا دەبارێت}
3- [ رۆژک، ل] هاوردن و هێنان.
2 – وەک پاشگرێک دێت و لەگەڵ ناو، واتایەكی نوێ دروست دەكات :
ئاگرباران/agir baran: نتـ:
بارانی ئەسید/baranî esîd: نتـ: ترشە باران.
بێبارانی/bêbaranî: نچ:[ بێ+ باران+ ی] ووشکانی.
:: ساڵی بێبارانی یەکە.
بەردباران/berd baran: نتـ:
بۆمباباران/bomiba baran: نتـ:
تفباران/tif baran: نتـ:
تۆپباران/top baran: نتـ:
تیرباران/tîr baran: نتـ:
جنێوباران/cinêw baran: نتـ:
داباران/dabaran: نتـ:
گوڵباران/řejne baran: نتـ:
ماچباران/maç baran: نتـ:
هاوەن باران/hawen baran: نتـ:
:: قهرهتهپه هاوهن باران دهكرێت.{ رۆژنیوس}
.
.
.
.