چۆڕ ¹ /çoř: ن: تنۆک_ تنۆكە، چڕ، چک، قوم، كەم، نەخت.
:: چۆرێک ئاو.
چۆڕان/çořan: كتن: تكان، چكان _ چکین، مچقین، زوها _ زوا بوون، هیشک بوون.
چۆڕانەوە/çořanewe: كتن: تكانەوە، چكانەوە، داچۆڕان، هەڵچۆڕان.
چۆڕاندن/çořandin: كتپ: تكاندن، چكاندن.
چۆڕاندنەوە/çořandinewe: كتپ: چكاندنەوە، تكاندنەوە، داچۆڕاندنەوە.
چۆڕاو/çořaw: نفا:[ چۆڕان] تكاو، چكاوە.
چۆڕاوكە/çořawke: نتـ:[ چۆڕاو+ كە] هاتنەخوارەوەی بارانە لەپلووسک و گوێسەبانە.
چۆڕاوگە/çořawge: نتـ:[چۆڕاو+گە] بەرپلووسک، شۆڕاوگە :
1 . باراناوێكە بە گووێسەوانە دا بێتەخوارەوە.
2 . جێگای ڕژانی ئاو.
{
چەند بگەرێم
دەبمەوە پەپولەیەکی ناسک
فەرامۆش بە تەمەنى باخچەیەکى رەش
شکاو بە شووشەی خەون
دەبمە چرکەی گزنگی بەیانی
دەبمە تنۆکێ لە باران
دەبمە چۆڕاوگەی زستان و
خونچەی پشکوتووی
چوار وەرزی ساڵی دابڕان.
}{ کەژاڵ ئیبراهیم خدر}.
چۆڕە/çoře: نتـ:[ دەنگ][چۆڕ+ئە] دەنگی چۆڕانەوەی ئاوە، شۆڕە.
چۆڕەبڕە/çořebire: نتـ:[ چۆرە+ بڕ( بڕین)+ئە] ووشكبوونی ئاو لە شووێنێک.
چۆڕەبڕكردن/çořebiřkirdin: كتپ: ووشككردنی ئاو لە شووێنێكدا.
چۆڕەچۆڕ/çořeçoř: ئانتـ: تكەتک، چۆڕەچۆڕ، چكەچک، شۆڕەشۆڕ.
چۆبڕ/çořbiř: نفا:[ چۆڕ+ بڕین] ووشك و چكبوونی ئاو لە شووێنێک، كە چۆڕی تێدا نەمێنێت.
چۆڕچۆڕ/çořçoř: ئانتـ: دڵۆپ دڵۆپ، تنۆک تنۆک.
{
دهشت و کوێستان و لووتکهی بهرزی کێو
بزهی بههاریان کهوتۆته سهر لێو
بەفری تواوەی سەر شاخی خەمبار
ئەبێ بە فرمێسک، چۆڕ چۆڕ دێتە خوار
}{ ڕەحیم لوقمانی}
چۆڕک/çořik: نتـ: جۆڕک : توورەكە، كوندە.
:: چۆڕەمیزێكی كرد: توورەكە میزێكی كرد.
چۆڕگە/çořige: نتـ: جێگایەكە ئاوی لێ بچۆڕێت.
چۆڕلێبڕین/çořlêbiřîn: كتپ: تنۆک لێبڕین.
:: چۆڕی لێبڕی : تنۆكەلێبڕین.
چۆریان/çořiyan: كتن: چۆڕانەوە، چۆریانەوە.
چۆڕیانەوە/çořiyanewe: كتن: چۆڕانەوە.
داچۆڕان/daçořan: کتپ:[ کشت][ دا+ چۆڕان] هاتنەخوارەوەی چشتێکی شل لە چشتێکی تر، چۆڕانەوە، تنۆکەتنۆکە یان بەڕێچکە ڕژانە خوارەوەی شلەمەنی، ( ڕۆژ) هەڵنیشستنی باڵندە و فڕۆکە و ئیتر.
.
.
____________
چۆڕ ² /çoř: ن:[ جێۆ] نێوی گوندێکە لە ناوچەی مەریوان.
.
.
.
.
.
.