زیان/ziyan: ن:[ ئاب] زیا( کباک)
1 – زەرەد _ زهرهر، زیۆن( هـ، ل)، خهسار.[ ئینگـ:Loss ، Damages ،detriment].
2 – بەفیڕۆدان.
3 – زیان بەهۆی بەجێ نەگەیاندنی ڕێککەوتن.[ ئینگـ: lesion].
4 – ئفت، ئشی.
5 – چزە، کەتن، ئەستێڵ، وەی، وەزون، وەزەندە، خەبینەت.
زیانەخرۆ/ziyanexiro: ئانتـ:[ زیان+ ئە+ خرۆ( خواردن)] زیانەخۆڕو، زیاندەر، زیاکار، بەزیان.
زیانەخورۆ/ziyanexuro: ئانتـ:[ زیان+ ئە+ خورۆ( خواردن)]
1 – سەگێك كە فێری میشك خواردن بووبێت.
2 – ڕەشە وولاغێك كە خۆی دەدزێتەوە و دەچێتە ناو كێڵگەی خەلكەوە.
3 – گیاندارێکە گیاندارێکی تر بخوات یان چشتێکی بخووات.
زیانەواڵە/ziyanewaľe: نتـ:[ ئای تی] زیانامێر.[ زیان+ ئە+ واڵە][ ئینگـ : malware]
زیانەکانی چالاکی/ziyanekanî çalakî: نتـ:[ ئاب] [ ئینگـ : operating losses].
زیان بەخش/ziyan bexiş: ئانفا:[ زیان+ بەخش( بەخشین)] بەزیان، بەگەزەن، گەزندەدار.
زیان بەخشین/ziyan bexişîn: کتپ:[ زیان+ بەخشین]
زیان بەخشی/ziyan bexişî: نچ:[ زیان+ بەخش( بەخشین)+ ی]
زیان پڕكردنەوە/ziyan piřkirdinewe: كتپ:[ زیان + پڕكردنەوە] تێهەڵهێنانەوە.
زیان پێگەیاندن/ziyan pêgeyandin: کتپ:[ زیان+ پێگەیاندن] داغکردن، مۆرکردن، تێشکاندن، پاماڵکردن، پایەماڵکردن، زیان پێدانان.
زیاندار/ziyandar: ئانتـ:[ زیان+ دار] مرۆڤی بەد فەڕ و دەست بەزەرەر یان چشتی بەزیان
:: زیانداربوونی مرۆڤ بەجۆرێک، کە زیانی لێ بوەشێتەوە.
زیانداری/ziyandarî: نچ:[ زیاندار+ ی
زیاندان/ziyandan: نچ:[ زیان+ دان] زیانگەیاندن.
زیاندەر/ziyander: نفا:[ زیان+ دەر] دەو، زیانی خەڕۆ، زیانەخڕۆ، زیانکار، زیانۆ( کباک، زا) فەتراک، وەیدەر.
زیان دیتن/ziyan dîtin: نفا:[ زیان+ دیتن] زەرەرمەندبوون. [ ئینگـ : sustain loss ]
زیانكار/ziyankar: ئانفا:[ زیان+ كار( كردن)] زیاندار، زیاندەر، زیانەخڕۆ، زیانگەیێن.
زیانكاری/ziyankarî: نچ:[ زیانکار+ ی] زیانداری.
زیان كردن/ziyan kirdin: كتپ:[ زیان + كردن]
1 – زەرەر كردن، تێداچوون، تێکەوتن، چزەکردن، تێشکان، دانان، دۆڕاندن، لەکیس چوون : بۆ کشتوکاڵ و ڕەز و بێستان و شینایی : ووڵاخەکە کەوتە ناو زیانێ واتە چووە ناو کشتوکاڵ و بێستان و هیتر.{ گیوی، ل، 542}.
2 – زەرەر لە خەڵک دان.
3 – ( مجـ) بریتی یە لە منداڵ لە بارچوون.
:: براژنم منداڵەكەی زیان كرد.
زیان گەیاندن/ziyan geyandin: کتپ:[ زیان+ گەیاندن] ئێش و ئازار یان زیان بە کەسێک یان تشتێک گەیاندن.
زیان گەیێن/ziyan geyên: نفا:[ زیان+ گەیێن] زیانکار، زیانەخەڕۆ.
زیان گەیین/ziyan geyîn: کتن:[ زیان+ گەیین] زیان دیتن، زیان پێگەیشتن.
زیان لەخۆدان/ziyan lexodan: کتن: بەرد لەئەژنۆی خۆدادان، كارێک بە زیانی خۆكردن، خۆ كڵۆڵكردن، ماڵ لەخۆخراپكردن.
زیان لێدان/ziyan lêdan: ن:[ ئاب]
زیان لێدان لە پاپۆر/ziyan lêdan le papor: کتپ:[ ئاب] ئەو کاڵایەی لە پاپۆڕی نوقم بوو دەرباز دەبێت. [ ئینگـ : wreck]
زیانمەند/ziyanmend: نتـ:[ زیان+ مەند]
زیانمەندبوون/ziyanmend bûn: کتن:[ زیانمەند+ بوون] زیانکردن.
زیانۆ/ziyano: ئان:[ کباک][ زیان + ۆ] زیانکار، زیاندەر.
زیانۆک/ziyanok: ئان:[ زیان + ئۆک] زیان دەر، زەرەردەر.
زیانی/ziyanî: نچ:[ زیان+ ی] كاری ئاژەڵی زیانە خورۆ.
گوڵبژێڕێک لە دەستەواژەی زیان |
زیانی ئابووری/ziyanî abûrî: نچ:[ ئاب][ زیانی+ ئابووری].[ ئینگـ : economic loss]
زیانی بەشی/ziyanî beşî: نچ:[ ئاب][ زیانی+ بەشی] زیانی بچووك.[ ئینگـ : partial loss]
زیانی پوخت/ziyanî puxit: نتـ:[ زیان+ ی+ پوخت] پوختەزیان.
زیانی پێشبینی نەکراو/ziyanî pêşbînî nekiraw: نچ:[ ئاب][ زیانی+ پێشبنی+ نە+ کراو] [ ئینگـ : shock loss]
زیانی خورۆ/ziyanî xuro: ئانتـ:[ زیان+ ی+ خۆرۆ] زیانەخورۆ، شەرفرۆش، زیاندەر، تەڤدا، زیانکار.
زیانی خورۆیی/ziyanî xuroyî: نچ:[ زیانی خۆرۆ+ یی] زیانەخورۆیی، شەرفرۆشی، زیاندەری، تەڤدایی، زیانکاری.
زیانی دراوی/ziyanî dirawî: نچ:[ ئاب][ زیانی+ دراوی] زیانی ماڵی، زیانی پوولی.[ ئینگـ : pecuniary loss]
زیانی دیاری کراو/ziyanî diyarî kiraw: نتـ:[ ئاب][ زیانی+ دیاری + کراو]{ لە لایەن دادگا وە} : زیانی نەختی دیاری کراو، ئەو بڕەی لە گرێبەست دیاری دەکرێت و لایەنی تاوانبار دەیدات بەلایەنتر.[ ئینگـ : liquidated damages]
زیانی ڕاستەوخۆ/ziyanî řastewixo: نچ:[ ئاب][ زیانی+ ڕاستەوخۆ] .[ ئینگـ : direct damages]
زیانی قەبە/ziyanî qebe: نتـ:[ ئاب][ زیانی+ قەبە] زەرەری گەورە كە لە کاتی مەندیی بازار تووشی خاوەن سەرمایە دەبێت.[ ئینگـ : blood bath]
زیانی گشتی/ziyanî giştî: نتـ:[ ئاب][ زیانی+ گشتی] .[ ئینگـ : general damages]
زیانی گیانی/ziyanî giyanî: نتـ:[ ئاب][ زیانی+ گیانی] قوربانی، بەشی ڕووداو.[ ئینگـ : casualty]
زیانی لابەلا/ziyanî labela: نچ:[ ئاب][ زیانی+ لابەلا] کاریگەری لابەلا.[ ئینگـ : Side-effect, Secondary effect]
زیانی لاوەکی/ziyanî lawekî: نچ:[ ئاب][ زیانی+ لاوەکی] زیانی بەڕێکەوت.[ ئینگـ : incidental damages]
زیانی نائاسایی/ziyanî na asayî: نچ:[ ئاب][ زیانی+ نائاسایی] .[ ئینگـ : proximate damages]
زیانی ناڕاستەوخۆ/ziyanî na řastewixo: نچ:[ ئاب][ زیانی+ نا+ ڕاستەوخۆ] زیانی نائاسایی.[ ئینگـ : indirect damage]
زیانی واتایی/ziyanî watayî: نچ:[ ئاب][ زیانی+ واتایی] زیانی ناماددی.[ ئینگـ : moral damages]
بەزیان/beziyan: ئان:[ بە+ زیان] زیانبەخش.
پسپۆری دیاریکردنی زیان/pisporî diyarîkirdinî ziyan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : loss adjuster]
پێشبینی شیمانەی زیان/ pêşbînî şîmaney ziyanî: نچ:[ ئاب][ پێشبینی+ شیمانەی+ زیان] قوماربازی. [ ئینگـ : speculative ]
خەمڵینەری زیان/xemľînerî ziyan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : loss assessor]
قەرەبووکردنەوەی زیان/ qerebûkirdinewey ziyan: نتـ:[ ئاب] . [ ئینگـ : indemnity insurance].
قەرەبووی زیان/qerebûy ziyan: نتـ:[ ئاب] غەرامە( ع)، گەرەنتی : ڕیککەوتنی دابین کردنی زیانمەندی. [ ئینگـ : indemnity].
.
.
.
.
{
فەرهەنگی كارگێری( شەهاب)
فەرهەنگی کوردستان ( گیوی موکریانی، ل، 542).
}