تێپەڕ/têpeř: نفا:[ تێ+ پەڕ( پەڕان _ پەڕین]

1 – بووهوور( کباک)، ڕابر _ ڕێبڕ، ڕەت، گوزەر : ئەو کەسەی تێدەپەڕێت. 

2 – دوایی، کۆتایی.

تێپەڕان/têpeřan: كتن:[ تێ+ پەڕان] تێپەڕین.

تێپەڕاندن/têpeřandin: كتپ:

1 – گوزەراندن، تێپەڕكردن، ویەرنای( هـ)، بووهووراندن.

2 – بووهووراندن( کباک) ڕاپەڕاندن، بۆراندن.

3 – رەتكردن، بردن.

4 – بەجێهێشتن.

:: ئەوە چیە نووسوتەوە نێوەت تێپەڕاندوە.

5 – دوایی پێهێنان، تەواوكردن.

:: دوو ساڵ زیندانمان بەسەختی تێپەڕاند.

تێپەڕاندنی کێشە/têpeřandinî kêşe: نتـ:[ تێپەڕاندن+ ی+ کێشە

تێپەڕاو/têpeřaw: ئانفا:[ تێپەڕان] کاتی، کەمخایەن.[ ئینگـ : Transient ]

تێپەڕبوون/têpeřbûn: كتن:

1 – گوزەران.

2 – دابگردن، ڕۆیشتن. 

3 – تەواوبوون، كۆتایی پێهاتن، تێپەڕین.

:: سەردەمی شەڕ تێپەڕبوو.

4 – بەسەرچوونی كات و چاخی شتێک.

تێپەڕكردن/têpeřkirdin: كتپ:

1 – تێپەڕاندن، گوزەراندن.

2 – تەواوكردن، دوایی پێهێنان.

3 – ڕاپەڕاندن، لەئەندازە دەرچوواندن.

تێپه‌ڕگە/têpeřge: ن:[ تێپەڕ+ گە]

تێپه‌ڕگه‌ی تێچوو / têpeřgey têçû: نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ تێچوو][ ئینگـ: input bus]

تێپه‌ڕگه‌ی دەرەکی/têpeřgey derekî: نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ دەرەکی][ ئینگـ: external bus]

تێپه‌ڕگه‌ی دراوه/têpeřgey dirawe : نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ دراوە][ ئینگـ: data bus]

تێپه‌ڕگه‌ی ڕێكخستن/têpeřgey řêkxistin  : نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ ڕێكخستن] تێپه‌ڕگه‌ی كۆنترۆڵ.[ ئینگـ: control bus]

تێپه‌ڕگەی ناوەكی/têpeřgey nawekî: نتـ:[ تێپەڕگە+ ی+ ناوەكی][ ئینگـ: internal bus]

تێپەڕنامە/têpeřname: نتـ:[ تێپەر+نامە] پاسەپۆرت.

تێپەڕی/têpeřî: ف:[ دۆخی ‌ڕابردووی كەسی سێیەمی تاک] گوزەری كرد.

تێپەڕین/têpeřîn: كتن:[ تێ+ پەڕین]

1 – ڕۆیشتن، ڕابواردن، بووهوورتن( کباک)، بوور ین، بووردن، ڕابردن، بوورینۆ( کباک)، ڕابردن. چناویەرد.

2 – گوزەرانی كات و زەمان.

3 – دوایی پێهاتن، تەواوبوون.

4 – دەستدرێژی كردن، شووڵ لێهەڵ كێشان. – تێكشان.

تێپەڕیوو/têpeřiyû: نفا:[ هـ] ویەرد _ ویەردە، ڕابردوو.

.

.

.

.