نیلوفەر ¹ /nîlufer: ن:[ ڕوو] ناوی خێزانێکی ڕووەکی گوڵدارە. بەشێوەیەکی گشتی پێی دەگووترێت سەوسەنی ئاوی. وێنەی گیای ڕهیزۆماتوس : rhizomatous ئاوییە، لە کەش وهەوای مامناوەند و ناوچە گەرمەکان لەسەرانسەری جیهاندا شین دەبێت. ئەم خێزانە نۆ چەشنی جیاوازی هەیە، وە نزیکەی حەفتا جۆری ناسراوەتەوە/دەستنیشانکراوە. سروشتی ئەم ڕووەکە لەناو ئاودا ڕەگ و ڕیشەی پەلدەدات. گەڵا و گوڵی دەکەوێتە سەرئاو. بەردەتراویلکە، بهنوونی، سەراو، لەیلان، لەیلووپەڕ، لوولوو پەر: گوڵێکی زۆرجوانی ئاویییە، لەسەرئاوی ئەستێردا سەوزدەبێت و گەڵاکانی پانە، بەچەندین ڕەنگ لەوانە زەرد، شین، بەنەوشی و سوور شین دەبێت، ئەم گوڵە ڕۆژپەرستە، هەر هەتاوهەڵات سەرلەئاو دەردێنێت و هەتاو ئاوابوو سەردەباتەوە بن ئاو، لەئاوەکانی کوردستاندا زۆردەڕوێت و بۆ دەرمانیش دەشێت.[ ئینگـ: water lily][ لا: Nymphaeaceae]    

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family    genus speies 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر 
plantae Tracheophytes Angiosperms Nymphaeales

Nymphaeaceae

Nymphaea

Nuphar

Euryale

Victoria

جیهانی ڕووەک  

{

نیلوفەڕی نازپەروەری کر

ئەو ژی تە ل میهر موشتەری کر

}{ خانی}

{

ساحێب کەرامات شــاھی نیلوفەڕ

دارووی گشت دەردان ئەشیای بەحروو بەڕ

}{ بێسارانی}

شامپۆی نیلوفەر/nîlufer: نتـ:

.

.

______________

نیلوفەر/Nîlufer: ن:[ ناڤ] ناوێکی ئێرانییە بۆ ڕەگەزی مێیینە. 

.

.

.

.