گیرفان/gîrfan: ن: {{ ەك / ێ / ێك / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ەكان / ەكێ }}
1 – باخەڵ_ باغەڵ، بەرباخەل، بەڕۆك، بەریك_ بەرك_ بەری، بێر
:: گیرفانی قووڵە : زۆر چرووكە.
2 – [ بیر] ساین. گیرفان گۆشە: ڕێژەی لای بەرامبەری گۆشەكە بۆژێ سێ گۆشەكە.
گیرفان بەتاڵ/gîrfan betaľ: ئانتـ:[ گیرفان+ بەتاڵ] هەژار، نەدار.
گیرفان بڕ/gîrfan biř: نفا:[ گیرفان+ بڕ( بڕین)] دزی بچووك.
گیرفان بڕین/gîrfan biřîn: كتپ: دزین، دزی كردن، باخەڵ بڕین.
گیرفان پڕ/ gîrfan piř: نتـ:[ گیرفان+ پڕ] دەوڵەمەند.
گیرفان تەواو/ gîrfan tewaw: نتـ: بیر: كۆساین.
لەگیرفان نان/gîrfan biř: كتپ:[ لە+ گیرفان+ نان] دەباغەڵ كردن، دەباغەڵ نان.
.
گیرفانی زاوزێ/gîrfanî zawizě: نتـ:[ توێ] توورەكەی ڕەگەزی.
گیرفانی لووت/gîrfanî lǔt: نتـ:[ توێ] توورەكەی لووت.
گیرفانی كوڵم/gîrfanî kuľim: نتـ:[ توێ] بۆشای كوڵم، سینوس( بیا)، کەوری : ( کون) لە ئێسکی دەموچاو دا کە پەیوەندە بە کەوری لووتەوە.[ ئینگـ : Sinus].
گیرفانی هەوایی/gîrfanî hewayî: نتـ:[ فیز] تەوژمێكی هەوایی ستوونیە دەبێتە هۆی خستەخوارەوەی فرۆكە.
.
.
.
.