دەرامەت/deramet: ن:[ ئاب] دەرامەد.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 309}
1 . بارەچە( ئەردە)، داهات : دەستكەوتێكە گوزەرانی پێبكرێت : مووچە و بەش.
2 . [ کشت] بەهرەی زەوین، حاسڵات، بارەی زەوین.
3 . [ ڕوو] هەجەل، سەوزی، سەوزەوات.
دەرامەت كەم/deramet kem: نتـ:[ ئاب] بازاركەساس، بێبازار.
بێدەرامەتی/bêderametî: نتـ:[ ئاب] بازاركەساسی.
دەرامەتگیر/derametgîr: نتـ:[ ئاب] بەهرەگیر.
دەرامەتی جوورگا/derametî cûrga: نتـ: بەرجووت، بەرجفت.
بێدەرامەت/bêderamet: نتـ:[ ئاب][ بێ+ دەرامەت] بێسەرمایە.
بێدەرامەتی/bêderametî: نچ:[ ئاب][ بێدەرامەت+ ی] بێسەرمایەیی.
نەدەرامەتی/nederametî: نچ:[ نە+ دەرامەت+ ی] بەلەگەور، نەهاتی، نەگبەتی.
.
.
.
.