خول ¹ /xul: ئان:
1 – [ جێۆ] سەردەم، نۆرە، تاو، چەرخ _ چەرخەی تشت.( سرە، كایە).
2 – [ كات] دەقیقە.
:: سووڕ لە خولەكدا. [ ئینگـ: Rotation per minute]{ zkurd}.
3 – [ ئەند] سووڕ.[ ئینگـ : cycle]{ پەیامی ڕەنج، ل، 82 – 83}.
خولەک/xulek: نتـ: یەكەی پێوانی گوشە دەكات.1 \ 60 ی پلەیەک، هەروەها یەكەی پێوانی كاتژمێر واتا 60 چركە.
خولكە/xulke: ن: خولەک.
خولێنهر/xulêner: نفا:[ خول+ ئێنەر][ ئینگـ : Rotor].
خولی/xulî: نچ:[ خول+ ی][ ئینگـ : cyclic ، cyclical].
خولی/xulî: نچ: هێڵێکی چەماوەییە کە خاڵێکی سەر چێوەی گۆیەک دروستی دەکات لە ڕوو تەختییکدا خلۆر دەبێتەوە.[ ئینگـ : cycloid]
خولی دروست بوونی شاخهکان/xulî dirust bûnî şaxekan: نتـ:[ ئینگـ : Orogenic Cycle]{ زهویناسی، ل، 76}.
بازنەیی/bazineyî: نچ: پوولەکەی بازنەیی هەیە.[ ئینگـ : cycloidol]
خوڵپێو/xulpêw: نتـ: ئامرازێکە بۆ پێوانی لەوانەی بازنە یان ئامرازێکە بۆ تۆمارکردنی خولەکانی ڕەوڕەو و تۆمارکردنی ئەو دوورییەی کە گاڵێسکەیەکی ڕەوڕەوەدار دەیبڕێت. .[ ئینگـ : cyclometer]
شێوهخولی/şêwe xulî: نتـ:[ ئینگـ : Cyclothem ] .
کاریگەری خولی/xulî: نتـ:[ ] کاریگەری سووڕی.[ ئینگـ : cycle action]{ پەیامی ڕەنج، ل، 83}.
نیشتنی خولی/nîştinî xulî: ن:[ ئینگـ : Cyclic sedimentation]{ زهویناسی، ل، 21}.
.
.
______________
خول ² /xul: ن، رگ:[ خولان، خول خواردن] با، پێچ، سوڕ، تل _تلۆر، خل _خلۆر، گەڕ، گێچ : ئەو خولخولە یە جوان خولدەخوات.[ ئینگـ : rotation].
خولان/xulan: كتن: سوڕان.
خولەر/xuler: ئانفا:[ خول+ ئەر] بەسووڕ، خولخۆر، خولەرەوە، زڤڕی، گەردان، گەڕۆک، گردان، لەخولانەوەدا، لەخول، لەگەڕ، وەگەڕ.
خولەرەوە/xulerewe: ئانفا:[ خول+ ئەرەوە]
خولبوونەوە/xulbûnewe: كتن: خڵۆربوونەوە، تڵۆربوونەوە.
خولخواردن/xulxwardin: كتن:[ خول+ خواردن]
1 – خولاندنەوە، گلانەوە، گلخواردن، گەڕان، سووڕان، وەرلێكەتن، پێچەبەدەورەدان.
2 – باخواردن، پێچ خواردن، سوڕخواردن.
خولخواردنەوە/xulxwardinewe: كتپ: سووڕاندنەوە.
خولخۆر/xulxor: ف:[ خول+ خۆر( خورادن)] بەسووڕ، خولخۆر، خولەرەوە، زڤڕی، گەردان، گەڕۆک، گردان، لەخولانەوەدا، لەخول، لەگەڕ، وەگەڕ.
خولدان/xuldan: كتپ:[ خول+ دان] خولانەوە.
خولدانەوە/xuldanewe: كتپ: كەوانەلێ كردنەوە.
خوڵكردنەوە/xulkirdinewe: کتپ:[ خول+ کردنەوە]
1 – خول پێدان( هـ)، بادان، لوولدان، سووڕاندن و پێچ دانی( بەن، دەزوو و تەناف).
2 – سووڕاندن بۆ قایم كردن یا كردنەوەی هەر شتێک كە پێچی هەبێت.
3 – سووڕاندن و پێچ دانی بەشێک لە ئەندام بۆ ناز و پۆز و لەنجە.
:: چاو ئەو بەر و ستمەی چۆن با دەدا.
خولۆر/xulor: نتـ:[ خول+ ئۆر] خلۆر.
خولۆربوونهوه/xulorbûnewe: کتن: گلۆربوونهوهی شتێک له لێژایی یهکهوه.
خولی/xulî: نچ:[ خول+ ی]
1 – سووڕی، بهنۆره.
2 – [ واز][ ئینگـ: league ،lap]{ وهیس، ل، 52}.
زاراوەی خول لە واتای جیاجیادا |
خولی ئۆلۆمپێک/ xulî olompîk: نتـ:[ واز] چوار ساڵ جارێک سازدەكرێت.[ ئینگـ: Olympaid]{ وەیس. ل. 53}.
خولی بههێزکردن/xulî behêzkirdin: نتـ:[ ئینگـ: Activating course ]{ ئهندیک، ل، 12}.
خولی چارەكە كۆتایی/xulî çareke kotayî: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Semi final]{ وەیس. ل. 52}.
خولی دڵی/xulî diľî: نتـ:[ توێ] سووڕی دڵی.[ ئینگـ: Cardiac cycle]{ پەزیشكی. ل. 103}
خولی راهێنان/xulî rahênan: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Training course ،Training cycle]{ وهیس. ل. 52}.
خولی زاووزێ/xulî zawûzê: نتـ:[ توێ][ خول+ ی+ زاوزێ ] سووڕی زاووزێ.[ ئینگـ: cycle Reproductive]{ پهزیشکی. ل. 103}
خولی ژیان/jiyan xulî: نتـ:[ توێ][ خول+ ی+ ژیان] سووڕی ژیان.[ ئینگـ: Life cycle]{ پەزیشكی. ل. 103}
خولی کراوه/xulî kirawe: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Open tournament]{ وهیس. ل. 52}.
خولی کۆتایی/xulî kotayî: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Gun lap]{ وهیس. ل. 52}.
خولی مەهک/xulî mehik: نتـ:[ توێ] سووڕی مەهک، بێنوێژی.[ ئینگـ: Menstrual cycle]{ پەزیشكی. ل. 103}
لەخول/le xul: نتـ:
لە خولانەوە دا/le xulanewe da: ئاکتـ:
.
.
_____________
خول ³/xul: ن:[ گیان][ کباک، زا] گیاندارێكە ملی خوار بێ و نەتوانێت بەرزی بكاتەوە.
.
.
_____________
خول 4/xul: ن:[ نخ] شێت، شێتۆكە.
.
.
.
.