پان¹/pan: ئان:[ ئاڤێستایی : anaxap : پەثەنە ][ پەهلەوی : پەهەن _ پەهن]
1 – بەرین، بێمێز، پاحن _ پاهن _ پاعن( زا)، پەحن _ پەهن( كباك)، بەرفرەهـ، پەروی، پڵچ، پۆڕ، پێن( دەر)، فراوان _ فرەوان، فرەهـ، لێڵات، كووران، گوشاد، مەست، وڕاق، هەراو : بە پێچەوانەوەی تەسک.[ ئینگـ : wide]
2 – كار، ئیش.
3 – پێشێل، پێخوست.
پانا/pana: ئانتـ:[ پان+ ئا] پەحنا، پانایی، فرەهی، پەحناتی، پەحنایی، بەرینی.[ ئینگـ : width]
پانان/panan: كتپ:
1 – نزمكردنەوە، هێنانەوەخوار، سووككردن( دەنگ).
2 – بردنەخوار، داگرتن.
3 – [ كباش، كهـ] پێنان، زامنكردن( چەك).
4 – پەلەكردن، تالووكەكردن، خێراكردن، لەزاندن، لەزیان، لەزیین، پێهەڵگرتن، پێلەئاوزەنگیدان.
پاناهی/panahî: نچ:[ پان+ ئاهی][ كباك] پانایی.
پانایی/panayî: نچ:[ پان+ ئایی]
1 – پانیی، پانتاو، پاناڤ، پەحناڤ، بەرینایی، پێنایی، پەهنایی، تەختانیی، تەختا یی: شوێنی پان و تەخت.
2 – دیو، ڕوو _ ڕووكارز
3 – [ ئەند] پێشەوەی خانوو.
4 – ئاسۆ، بەرینایی، مەودا، مەیدان( زانیاری).
{
چی خۆشترە لەوەی تەبیعەت جوان بێ
ماوەی سرنج پانایی گشت ئاسمان بێ
}{ گۆران}.
پانەکی/panekî: ئاکتـ:[ کباک][ پان+ ئەک+ ی] [ ئینگـ : widthways]
پانە و پان/pane û pan: ئاك:[ پان+ ئە+ و+پان]
1 – بەڵای پانیدا.
:: سفرەكە پانەوپان ڕاخە.
2 – [ ئد] بەڕاكشاوی، بەئاشكرایی
:: پانەوپان هەموو قسەی دڵی خۆم پێگووت. پانبەپان.
پانبەپان/panbepan: ئاك:[ پان+ بە+ پان] بێ پەردە، پێ پێچ و پەنا، ڕاستە و ڕاست. ڕووبەڕوو.
پانەوە بوون/panewe bûn: كتن:[ كناو، گ][ پان+ ئەوە + بوون] پڵچیان، پڵچەوبوون، ڕەخنەگیڕان، پانبوونەوە.
پانەو بوون/panew bûn: كتن:[ كناو، گ][ پان+ ئە+ و+ بوون] پانبوونەوە، پڵچیان، ڕەخنەگیران.
پانەو کردن/panew kirdin: كتپ:[ كناو، گ][ پان+ ئە+ و+ كردن] پانکردن _ پانكردنەوە، داخستن، ڕاخستن، پخچ كردن، ڕەخنەگرتن
پان بوون/pan bûn: كتن:[ پان+ بوون] تەپین، تەپسین.
پان بوونەوە/pan bûnewe:كتن: [ پان+ بوون+ ەوە]
1 – پانەوەبوون، پڵچەوەبوون، پڵچیان، پلیشانەوە ، تلیسانەوە، پیەنەوبوون، تەخت بوون، تێك شكان، پەهنین( كباك).
2 – پاڵدانەوە، خۆلەئیشدزینەوە، دانیشتن، ڕۆیشتن.
3 – فلیقانەوە، پێشێل بوون.
4 – تەپین.
پانکەڵە/pankeľe: ئانتـ:[ پان+ ك+ ئەڵە]
1 – حاڵی كەسێكی پان و كورتەباڵا.
2 – شتێك كەمێك پان بێت.
پان کەرەوە/pan kerewe: نفا:[ پان+ کەر( کردن)+ ەوە]
[ مجـ] مەراییکەرە، زمانلووس، ماستاوکەر.[ ئینگـ : flatter]
پان کراو/pan kiraw: ئانفا:[ پان+ کراو( كردن)] پەحنکری، پانکری.[ ئینگـ : widened]
پان کردن/pan kirdin: كتپ:[ پان+ كردن] پەهناندن، تەپساندن، تۆلكرن.[ ئینگـ : widen , widening]
پان کردنەوە/pan kirdinewe: كتپ:[ پان+ كردن+ ەوە] [ ئد]
1 – كەوتنە مەرایی و ماستاو ساردكردنەوە.
2 – زوو خۆبەدەستەوەدان.
3 – داخستن، ڕاخستن( ڕایەخ).
پانۆڵە/os hils: نتـ:[ پان+ ئۆڵە] كورت و قەڵەو، قوڵەبنە _ كوڵەبنە، تێكسمڕاو.
پان و بەرین/pan û berîn: ئانتـ:[ پان+ و+ بەرین] حاڵی هەرشتێک یاشوێنێكی زۆر پان، هەراو.
:: دەشتی پان و بەرین.
پان و بەرین بوون/pan û berîn bûn: كتن:[ پان+ و+ بەرین+ بوون] زۆرپان و هەراوبوون.
پانوبەرینی/panûberînî: ئانتـ:[ پان+ و+ بەرین+ ی] ئەندازە_ هندازە، قەبارە.
پان و پڵیش /pan û piľîŝ: ئانتـ:[ پان+ و+ پڵیش] حاڵی شتێكی لەبەرپێان پان و فڵچ بووبێتەوە و تەواوی تێک چووبێ.
پان و پڵیش بوونەوە /pan û piľîŝbûnewe: كتن:[ پان+ و+ پڵیش+ بوون+ەوە] لەبەرپێ پانبوونەوە وفەوتان.
پانوپۆڕ/pan û por: ئانتـ:[ پان+ و+ پۆڕ]
1 – فشوفەڵاش، هەراو، زۆرپان و بەرین.
2 – تێك سمڕاو، چوارشانە، خەپان، داڕێژراو، قەلەو.
پانوپۆربوون/panûpor bûn: كتن:[ پان+ و+ پۆڕ+ بوون] زۆرپان و بەرینبوون.
:: كابرایەكی كەڵەگەت و پان وپۆڕە.
پان و فڵچ/pan û fiľč: نتـ:[ پان+ و+ فڵچ] پێشێل، پێخوست و بەتەواوی فەوتاو لەبەر پێ.
پان و فڵچ بوونەوە/pan û fiľç bûnewe [ پان+ و+ فڵچ+ بوون+ ەوە] لەبەرپێداپانبوونەوە، پێشێل بوونی هەرشتێک.
پان و فڵچ كردنەوە/pan û fiľç kirdinewe: كتن:[ پان +و+ فڵچ+ كردن+ەوە] پێشێل كردنەوە، پانكردنەوەی هەرشتێك بەپێ، جیق و فیق دەرهێنان( بۆگیاندار).
پانی/panî: نچ:[ پان+ ی] فراوانی.[ ئینگـ : width]
پانیی/paniyî: نچ:[ پان+ یی] پانایی، بەرینی، پەهنی.
.
ب بەرفرەهی/bi berfirehî: ئاکتـ:[ ب+ بەرفرە+ هی] .[ ئینگـ : widely ]
فرەهاتی/firehatî: نچ :[ فرە+ هاتی] .[ ئینگـ : wideness ]
هاوێنەی گۆشە پان/hawêney goşe pan: نتـ: هاوێنەی گۆشە فراوان.[ ئینگـ : wide angle lens].
.
.
__________________________
پان²/pan: ن:[ ڕوو][ هیند : pan] شاحوسێنی : پنچكێكە لە ڕەگەزی بی كە لە هیند و مالیزی و هەندێك شوێنی دیكە شین دەبێت، گەڵای ویشكی ئەم دارە بۆنێكی خۆشی لێدێ و بۆ دەرمانی هەندێك نەخۆشی كەڵكی لێوەردەگرن و ڕەنگی سووردەكات.[ لا : piper betel].
.
.
___________________________
پان³/pan: ن:[ فەر: pan، گر: pantos ( هاو _ هاوبەش)] پێشگرێكە بە ناوەدڵكێت و ناوێكی نوێ دروست دەكات. پتر لە بۆ زاراوەسازی ڕامیاری و ئابووری و ئایینی بەكاردەهێندرێت.
:: پانئەفریكانیزم
:: پانتوركیسم
:: پان عەرەبیزم.
پاندێتێرمینیسم/pandeterminism: نتـ:[ فەلسـ][ پان+ دێتێرمینیسم] تێگەیشتنێكە لە هاو ئاكاری دەرە كی و ناوەكی مرۆڤ كە بڕیاردەدات لەمەر پێكهاتەی بۆماوەی، ژینگەیی، زیندەوەری، سایكۆلوژی و كۆمەڵایەتی.
پاناو/panaw: نتـ:[ پان+ ئاو] پانتاو : گۆڕایی سەری كێو و چیا.
پاناوە/panaw: نتـ:[ پان+ ئاو+ ئە] تەختایی سەری كەژ و كێو.
پانتاو/pantaw: نتـ:[ پان+ تاو(ت( ؟)+ ئاو)]
1 – پانایی.
2 – تەپڵەسەری كێو، تەوقەسەری كێو، زینۆ، زینوێ.
3 – تەخت، ڕێك، ڕێكاوڕێك ( زەوی).
پانتاویی/pantawyî: نچ:[ پان+ تاو( ت( ؟)+ ئاو)] پانایی.
پاناوک/panawik: نتـ:[ پان+ ئاو+ ك]
1 – پاناوكە: گۆمێلكەی ئاو لەدەشت دا.
2 – پانتاو، پاناو، تەختان : گۆڕاوی سەری كێو و چیا.
پاناوكە /panawke: نتـ:[ پاناوك+ ـە] پاناوک.
.
.
.
.