ئه‌نجام/encam: ن: ئاكام، دوایی، دوومایی، په‌یی، سه‌رئه‌نجام، شه‌وت، دووای فه‌رمانێک. 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
هەنجامەنە anamajNah resultat

[ پەهلەوی : hānjam : هانجەم]

:: ئه‌م كاره‌ ئه‌نجامێكی چاكی نابێت.

:: دیاربوو ئیشه‌كه‌مان ئه‌مه‌ ئه‌نجامێتی.

:: سه‌ره‌تا و ئه‌نجام : alpha & omega.

ئه‌نجام پێدان/encampêdan: كتپ: دوومای پێهێنان، كۆتایی پێدان.

ئه‌نجام پێگیركردن/encampěgîrkirdin: كتپ: دانپێنان.

ئه‌نجامدار/encandar: ئان:[ ئه‌نجام+ دار] به‌ئاكام، به‌دوومایی، جێبه‌جێكراو.

ئه‌نجامدان/encamdan: كتن:[ پهـ:hanjām tān] بڕینه‌وه‌ی كارێک، جێبه‌جێكردن، وه‌ده‌ست هێنان، بڕیاردان، دوابڕینه‌وه‌ی كارێک، به‌سه‌ربردن.

ئه‌نجام ده‌ر/encam der: ئان:[ ئه‌نجام+ ده‌ر( ده‌ركردن)] به‌جێهێنه‌ر، پاياندەر، تەواوکەر، جێبەجێکەر، خەلاسکەر، دوايی پێهێنەر، دوماهی پێهێنەر، رۆڵگێر، کۆتاهی پێهێنەر، کۆتايی پێهێنەر : ئه‌و كه‌سه‌ی یان لایەنێک كه‌ كاره‌كه ‌به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌نجام ده‌ركردن/encam derkirdin: كتپ:

1 – پله‌ده‌ركردن له‌ قوتابخانه‌.

2 – گه‌یشتن به‌ده‌رئه‌نجامی كارێک.

ئه‌نجامگری/encamgirî: كتپ:

ئه‌نجام گیریكردن/encam gîrî kirdin: كتپ: لێپه‌یداكردن، ده‌رهێنان.

ئه‌نجام هاتن/encan hatin: كتن: بڕانه‌وه‌، كۆتاییهاتن، له‌سه‌ر بڕیارخۆ ڕۆیشتن.

ئه‌نجام وه‌رگرتن/encam wergirtin: كتن: ئاكام وه‌رگرتن.

ئه‌نجامی/encamî: نچ: كۆتایی، ئاكامی، دوومایی.

 

بەئەنجام/beencam: ئاکتـ:[ بە+ ئەنجام] بەبەرهەم، بەدەسکەوەت.

به‌ئه‌نجام گه‌یاندن/beencamgeyandin: كتپ: بردنه‌سه‌ر، ته‌واوكردنی كارێک تاسه‌ر، گه‌یاندنه‌ ئه‌نجام، بڕاندنەوه، بڕينەوه، پڕچنەی، تمامکرن، تەمام کەردەی( هـ)، تەمامنای، تەمامنەی، تەواوکردن، جێبەجێ کردن، خەلاس کردن، دما ئاوردەی، دارپێ داهێنان، داوی ئانين، دمايی ئاوەردەی، دمايی ئاوردەی، دواپێهينان، دوايی پێهينان، دوايی هێنان، سەرهاوردن، فەساڵدان، قوتکردن، قەداندن، کۆتايی پێهێنان، کۆتايی هێنان، گەياندنەسەر، هێنانە بەرهەم.     

:: هیچ ئیشێک به‌ ئه‌نجام ناگه‌ینێت.

به‌ئه‌نجام گه‌یشتن/beencamgeyiŝtin: كتپ: گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام، بەدوادا گەڕان، گەیشتن بە دومایی کارێک.

:: له‌و باوه‌ڕه‌ مه‌به ‌ئه‌م ئیشه‌ بگه‌ێنێته‌ ئه‌نجام.

بێ ئەنجام/bê encam: ئانتـ:[ بێ+ ئەنجام] نیوەچڵ

دژە ئه‌نجام/Dije encam: نتـ:[ دژ+ ئە+ ئەنجام][ ئینگـ : Backfire]

.

.

.

.