ڕەزا/řeza: ن:[ بیا] چارە، سەروڕوو، سەروسەكوت، زەڕە، شێوە، تەحر، فەساڵ، ڕووخسار.[ ع : رضی][ ئینگـ: contour].
ڕەزاتاڵ/řeza taľ: ئانتـ:[ ڕەزا+ تاڵ] ڕەزاگران، خوێنتاڵ، ئێسك قورس، دزێو، ناشیرین.
ڕەزاتاڵی/řeza taľî: نچ: ئێسك گرانی، خوێنتاڵی، دزێوی.
ڕەزاسووک/řeza sûk: ئانتـ:[ ڕەزا+ سووك] خوێن شیرین، ئێسك سووك.
ڕەزاسووکی/řeza sûkî: نچ: خوێن شیرینی، ئێسك سووكی.
ڕەزاشیرین/řeza šîrîn: ئانتـ:[ ڕەزا+ شیرین] ئێسک سووک، فرۆک، خۆش خوێن، لەبەردڵان، ڕەزاسووک.
ڕەزاشیرینی/řeza šîrînî: نچ: ئێسک سووكی، فرۆكی.
ڕەزاقورس/řeza qurs: ئانتـ:[ ڕەزا+ قورس] ڕەزاتاڵ، ڕەزاگران، ئێسک قورس، دزێو، ئیتریس، جێ قیر.
ڕەزاقورسی/řeza qursî: نچ: ڕەزاگرانی، ناشیرینی.
ڕەزاگران/řezagiran: ئانتـ:[ ڕەزا( ع :)+ گران] ئێسکقورس، بەددیمەن، پلیمۆت، خوێنتاڵ، دزێو، ڕەزاتاڵ، ناحەز، ناشیرین.
ڕەزاگرانی/řeza giranî: نچ: ئێسك قورسی، ڕەزاتاڵی، ناشیرینی، دزێوی.
بەڕەزا/beřeza: ئانتـ:[ بە+ ڕەزا] بێ شەرم، ڕووهەڵماڵاو.
بێڕەزا/běřeza: ئان:[ بێ+ ڕەزا]
1 . ڕەزاگران، ناشیرین، ڕەزاتاڵ.
2 . زۆردار، زیاندەر، بێ ئامان، بێبەزە، دڵڕەق.
بێڕەزابوون/běřeza bûn: کتن:[ بێڕەزا+بوون]
1 . دڵڕەق بوون، زاڵم بوون.
2 . خوێنتاڵ بوون.
خۆبێڕەزا کردن/xoběřezakirdin: کتپ: ناحەزکردن و خۆ لەبەرچاون خستن، خۆ خوێنتاڵ و ئێسک گران کردن.
.
.
__________
ڕەزا/řeza: ن:[ بیا][ ع : رضی] ڕازی.
ڕەزامەند/řezamend: نتـ:[ ڕەزا (ع: )+ مەند] .
ڕەزامەندی/řezamendî: نچ: .
ڕەزامەندی گشتی/řezamendî gištî: نچ: هاورا، هاودەنگ، كۆكبوون لەسەر.[ ئینگـ : Consensus].
پلەی ڕەزامەندی/piley řezamendî: نتـ: [ ئینگـ : acceptance].
.
.
___________
ڕەزا/řeza: ن:[ بیا][ ع : رضی][ ناڤ] لە زوانی عەرەبی ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
شێخ ڕەزا/řeza: نتـ: شێخ رەزای تاڵەبانی.
.
.
.
.