کۆتا/kota: ن: بڕانەوە، قەدیان.

کۆتاکردن/kotakirdin: کتپ: بەسکردن، بڕاندنەوە، بردنەسەر، بڕینەوە، کۆتایی پێدان، دووایی پێهێنان.

کۆتاهاتن/kotahatin: کتن:[ کۆتا+ هاتن] دووایی هاتن، بڕان.

کۆتاهی/kotahî: نچ: کۆتایی.  

کۆتای/kotay: ن:[ بیر][ ئینگـ: terminal]. 

:: خاڵی کۆتای.

کۆتایی/kotayî: نچ:

1 . بڕانەوە، قەدیان، هەرەدووایی، کۆتایی، دووایی هەموو چشتێک، دووایی ساڵ، کۆتایی خەلە و خەرمان.[ ئینگـ: end].

2 .  ئه‌و به‌شه‌ی چیرۆک که کێشه‌وبه‌ره‌کان( ململانێکان) چاره‌سه‌رکراون.[ ئینگـ: Resolution]. 

:: کۆتایی تەمەن.  

کۆتایی پێهاتن/kotayî pêhatin: کتپ:[ کۆتایی+ پێهاتن] تەواوبوون، تەواوکرانی کارێک، جێبەجێکران، دواپێهاتن، دوايی پێهياتن، فەساڵدران.

کۆتایی پێهێنان/kotayî pêhênan: کتن: بەئەنجامگەیاندن، بڕاندنەوە، بڕینەوە، پڕچنەی، بڕیاندنەوە، تمامکرن، تەمام کەردەی، تەمامنای، تەمامنەی، تەواوکردن، جێبەجێکردن، خڵاسکردن، خەلاسکردن، دمائاوردەی، دارپێداهێنان، دارپێراهێنان، داوی ئانين، دمايی ئاوەردەی، دمايی ئاوردەی، دواپێهينان، دوايی پێهينان، دوايی هێنان، سەرهاوردن، فەساڵدان، قوتکردن، قەداندن، كۆتاكردنەوە، کۆتايی پێهێنان، کۆتايی هێنان، گەیاندنە پانایی _ گەياندنەسەر.[ Terminate ]

کۆتایی کردن/kotayî kirdin: کتپ: هێفشاندن، درێغی کردن لە کارێکیدا.

کۆتایی هاتن/kotayî hatin: کتپ:[ کۆتایی+ هاتن] بڕان _ بڕانەوە، تەواوبوون، دوایهێنان، دووایی هاتن، كۆتاكردن، لەبنەهاتن.

کۆتایی هێنان/kotayî hênan: کتپ: دووایی پێهێنان، قەداندان.

کۆتایی هێنان بە کاری کەسێک/kotayî hênan be karî kesêk: کتپ: کۆتايیدان بەکاری کەسێک، لەکار دەرکردن.

بەهای بچوکترین کۆتایی خۆجێی/behay biçûktirîn kotay xocêy: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: local minimum value]. 

بەهای گەورەترین کۆتایی خۆجێی/behay gewretirîn kotay xocêy: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: local maximum value]. 

بچوکترین کۆتای خۆجێی/biçûktirîn kotay xocêy: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: terminal side]. 

گەورەترین کۆتای خۆجێی/lay kotay: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: local maximum]. 

لای کۆتای/lay kotay: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: terminal side]. 

.

.

.

.