بڕان/biřan: کتپ:[ کارابزر][ بڕ+ ئان][ لەچاووگی( بڕین) وە داتاشراوە] بڕیای( هـ) : تەواوبوون، پەككەوتن، بچڕان، پسان.

:: نانمان لەماڵدا بڕا.

:: کارەبا بڕان.

:: رادێوكە قسەی دەكرد لەخۆرا دەنگی بڕا.

:: دەستم بەچەقۆ بڕا.

بڕانە/biřane: نتـ:[ بڕان+ ئە]

1 – جیرە و مووچەی دیاریكراو. 

2 – [ كۆن] باج پیتاكێكە ساڵانە میری وەری دەگرت.

بڕانەوە/biřanewe: كتن:[ بڕان+ ئەوە]

1 – بڕینەوە، بڕیانەوە

:: پێویستە ئەم شەڕە ببڕدێتەوە. 

2  – پچڕانەوە.

:: تەزبیحەكەم بڕایەوە. 

3 – دوایهێنان، تەواوكردن. كۆتاییهاتن.

بڕان بڕان/biřan biřan: ئانتـ:[ رۆژ] زۆر بەپەڵە لێخوڕین، بەتاڵووکە ئاژوتن، پەلەپەلە لە ئاژووتندا.

بڕاندن/biřandin: كتپ:[ هـ][بڕان+ دن] بڕین، كۆتاكردن.

بڕاندنەوە/biřandinewe: كتپ:[ بڕاندن + ئەوە] بەئەنجامگەياندن، بڕاندنەوە، بڕينەوە، پڕچنەی، بڕیاندنەوە، تمامکرن، تەمامکەردەی، تەمامنای، تەمامنەی، تەواوکردن، جێبەجێ کردن، خڵاسکردن، خەلاسکردن، دمائاوردەی، دارپێداهێنان _ دارپێراهێنان، داوی ئانين، دمايی ئاوەردەی، دمايی ئاوردەی، دواپێهينان، دوايی پێهينان، دوايی هێنان، سەرهاوردن، فەساڵدان، قوتکردن، قەداندن، كۆتاكردنەوە، کۆتايی پێهێنان، کۆتايی هێنان، گەیاندنە پانایی _ گەياندنەسەر.

:: بیبیڕەوە.

بڕاو/biřaw: ئانفا:[ بڕان]

:: لە شیر بڕاو : منداڵێک لە شیر بڕابێتەوە. [ ئینگـ : weanling]

.

ئاوبڕان/awbiřan: نفا:[ کشت][ ئاوبڕان] ویشكه‌ڕۆ، ئاوزێم : كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ وه‌رزی هاویندا.

بانبراو/banbiraw: ئانفا:[ بان+ بڕاو( بڕان)] بانەوناو، گڵەبان، ئاخبان، ئاخەبان.

بەسەردابڕان/beserdabiřan: كتپ:[ بەسەردا+ بڕان]

1 – بەزۆر شتێك بەسەركەسێكدا شكان، جابۆ قازانجی بێت یان زیانی.

:: خۆی بەسەردابڕی.

2 – ئافرەتێك كەبەزۆر خۆی بەسەرێیاوێكدا ببڕێت.

بێبڕانەوە/bêbiřanewe: ئانفا:[ بێ+ بڕانەوە] ئەبەد، هەتاهەتا، هەرهە : زه‌مانێک که‌ دوای نه‌بێت.

پروسك لێبڕان/pirusk lêbiřan: : [ ئینگـ : fatigue]

پێبڕان/pêbiřan: کتپ:[ پێ+ بڕان] بەش بەركەوتن، گەیشتن

:: میراتیت چەند پێبڕابوو.

پێك بڕان/pêk biřan: کتپ:[ پێك+ بڕان] بۆیەك بوون

:: ئەو كورو كچە پێك بڕان.

پێوەبڕان/pêwebiřan: کتپ:[ کارابزر][ پێوە+ بڕان] پۆبڕیای( هـ).

تێبڕان/têbiřan: كتپ:[ تێ+ بڕان( بڕین)] تێڕاكران، تێڕۆكران، لەنێونران : بەزۆر خستنە ناو

:: داریان تێبڕی.

تێبڕاندن/têbiřandin: كتپ: تێكوناندن، تێكونانن.

دابڕان/dabiřan: كتپ: لەت بوون، جودابوونەوە، دووركەوتنەوە لە ڕێگای دەرچوون. بڕبوون. لێباڕن

:: جوامێر لێی باڕبوو ئەو سەفەرە هەربكات.

دەربڕان/derbiřan: کتپ:[ کارابزر][ دەر+ بڕان]

دەربڕاو/derbiřaw: ئانفا:[ دەر+ بڕاو( بڕان)]     

سەربڕان/serbiřan: کتپ:[ کارابزر][ سەر+ بڕان]

:: دایكێك و سێ منداڵی ئێزدی سەر بڕان.{ نەتەوە}

لێكبڕان/lêkbiřan: کتپ:[ کارابزر][ لێك+ بڕان] جودایی.

لێنەبڕان/lênebiřan: کتپ:[ کارابزر][ لێ+ نە+ بڕان] كورد خەباتكەری لێ نابڕدڕێت.

.

.

.

.