پەڵاس/peľas: ن، ئان:

1 – تەشكەبەڕە، جول، پانی درێژۆإكە.

2 – كووێن، شڕەی ئەستوور و كۆن و دڕاوی هەژارانە، سیپاڵ.

{

بەرگی سەرتاپام پەڵاس بێ، گەر بەشەرتێ تۆم ببی

تاری ئەو بەرگە لەڵام، سەد شاڵی كرمانی دەكا

}{رەزا}.

3 – بەكراسی زبر و ئەستووری دەروێشان دەلێن كەلەبەری دەكەن

{

فەرشی پەڵاسە، دۆشەكی خاكە، سەرینی بەرد

بێ تووك، رووت وقووت، فەقیرو قەلەندەرە

}{ نالـی}.

خۆلێكردنەپەڵاس/xolě kirdine peľas: كتپ: خۆلێكردنەپیڵۆس.

.

.

.

.