ژەنگ ¹ /jeng: ن:[ پهـ : زەنگار] پاخس، خۆڕک _ خۆڕکە( کباک)، خۆسەرە _ خۆرە، خوورک( هەکا) : لەئاسن، پۆلا و هەموو جۆرە کانێکی دەدەات و ڕەنگیشی سووڕێکی تاڵە.[ ئینگـ : Rust]

{

وەره، تۆ سەیقەلی بۆ قەلبی “کامیل”

به لوتفت لابەره گیانه له دڵ ژەنگ

}{ ئاوات}

ژەنگاسن/jengasin: ن:[ ژەنگ+ ئاسن] گووراسن، تۆفاڵ.

ژەنگاو/jengaw: ن:[ ژەنگ+ ئاو] چۆڕاوی ژەنگ، زەرداو، ژەنگدار.

ژەنگاوی/jengawî: نچ: زەنگارۆی، زەنگۆگرتی، ژەنگخوواردوو، ژەنگ لێدراوی، ژەنگ لێنيشتوويی، ژەنگ هەڵێناوی، ژەنگ هێناوی : کانزایەك ژەنگ لێیدابێت.

ژەنگاوی بوون/jengawî bûn: نچ: ژەنگ لێدان، پیس بوون بە ژەنگ.

ژەنگبڕ/jeng biř: نفا:[ ژەنگ+ بڕ( بڕین)] دژ بەژەنگ، ژەنگنەگر. [ ئینگـ : Antirust] 

:: ماددەی دژ بە ژەنگ وەك ڕادێتەری ئوتومبیل.

ژەنگ گرتن/jeng girtin: کتپ: بریتییە لە داخورانی ڕووی کانزا، بۆ ئەم كردارە پەیوەستە بە گازی ئۆكسجین یان شێی ئاو و ئاسن یاخود ماددەیەکی دیکە ژەنگ هەڵبێنێت. لەڕووی كیمیاییەوە كرداری ئۆكسانە كە ڕوودەدات، سەر ڕووی كانزاكە وەك جەمسەری ئەنۆد كاردەكات،

وەك لەم هاوكێشەیەدا دیارە:

بەمەش ئەو ئەلكترۆنانەی كە لەئاسنەكەوە دەردەچن، دەبنە هۆكاری روودانی كرداری لێكردنەوەی ئۆكسجینی بەرگەهەوا بۆ ئاو لەسەر جەمسەری كاسۆد، كە بەشێكیترە لەسەر رووی كانزاكە، وەك لەم هاوكێشەیەدا دەردەکەوێت:

هەردوو كارلێكەكە كە بەلێكسان (Redox) ناودەبرێت بەمشێوەیە دەبێت: بەرهەم هێنانی كاربۆنیك. ئەگەر سەرنج بدەن، ئەم كارلێكە لە ژینگەیەكدا یان ناوەندێكی ترشدا روودەدات. كاتێكیش ئایۆنەكانی هایدرۆجین لەلایەن كارلێكی نێوان دوانۆكسیدی كاربۆنی بەرگە هەوا و ئاوەوە پەیدا دەبێت، دەبێتە هۆکاری بەرهەمهێنانی ترشی كاربۆنیك (H2CO3). ئایۆنی ئاسنۆزی (Fe2+) دروست بوو، لەسەر جەمسەری ئەنۆد زیاتر تووشی ئۆكسان دەبێت لەلایەن ئۆكسجینەوە: ئەو ئاسنە ئاوییە، بریتییە لە ژەنگ و بڕی ئەو ئاوەشی كە لەگەڵ ئۆكسیدی ئاسنەكەدایە جیاوازە، بۆیە شێوگە كیمیاییەكەی بەمشێوەیە دەنووسرێت، واتە (X)ی تێدا هەیە.
میكانیزمی كارلێكەكان:
دەتوانین گشت میكانیزمی كارلێكەكان بەشێوەیەكی ساكار لەوێنەی ژمارە (2)دا ببینین، سووڕە كارەباییەكە بەكۆچكردنی ئەلكترۆن و ئایۆنەكان تەواو دەبێت، هەر ئەمەش وادەكات، كە ژەنگكردن لەبارودۆخێكی خوێئاودا زۆر خێرا بێت. بۆ نموونە، كاتێك لەكەش وهەوایەكی سارددا خوێی چێشت (NaCl) بەسەر رێگاكاندا بڵاودەكرێتەوە، بەمەبەستی توواندنەوەی بەفرو سەهۆڵ، ئەوە دەبێتە هۆكاری سەرەكی ژەنگكردنی ئوتۆمۆبێلەكان.

{ د. ئیبراهیم محەمەد جەزا}

ژەنگ لێدان/jeng lêdan: کتپ:[ ژەنگ+ لێدانب] ژەنگ کەوتنەسەر چشت.

ژەنگن/jengin: ئانتـ:[ ژەنگ+ ن] چشتی ژەنگاوی، ژەنگارۆ، ژەنگاوی، ژەنگ لێدراو، ژەنگ هاوردگ، ژه نگی.

ژەنگ هاووردگ/jeng hauwrdig: ئانفا:[ ژەنگ+ هاووردگ( هاووردن)] زەنگاویم ژەنگاوین.

ژەنگ هاووردن/jeng hauwrdin: کتن:[ ژەنگ+ هاووردن] ژەنگ ئاردەی، ژەنگ هێنان، ژەنگ لێ نيشتن.

ژەنگ هەڵهێنان/jengheľhênan: کتن:[ ژەنگ+ هەڵهینان] ژەنگ لێدان.

:: ئاسن بێ‌ جوڵە بوو، ژەنگ هەڵدێنێت.

ژەنگ هەڵ نەهێنان/jengheľ nehênan: کتن:[ ژەنگ+ هەڵه نەهێنان] ژەنگ لێنەدان.

:: ژن، زمانی شمشێرێکە، هەرگیز ژەنگ هەڵناهێنێت.

ژەنگ هێنان/jeng hênan: کتن:

داخوران بەهۆی ژەنگەوە/daxuran be hoy jengewe: کتن: [ ئینگـ : Rusting]{ پەیامی ڕەنج، ل، 469}. 

.

.

___________________

ژەنگ ² /jeng: ن:[ ڕوو][ نخ] پشی : ئازارێکە، تووشی ڕووەکان دەبێت، زیانیان پێدەگەیەنێت، کە تووشی میوەی بێت گەندی دەکات.

: کە تووشی گەنم بێت، کە خۆ لە گەڵایەکانی بدات زیانی نیە، بەڵام کە خۆی کە گوڵەکانی بدات، چرووکی دەکات، بەهۆی زۆر ئاودانی یان تێدا ڕاوەستانی ئاو ساهی زەوی بێت یان باراناو.

ژەنگار/jengar: ن:[ ڕوو] جۆرە هەنجیرێکی باشە.

.

.

___________________

ژەنگ ³ /jeng: ن:  [ کەش] چیایەکی تەم و مژ و دوومانی لەسەر بێت یان پێوەی بێت.

ژەنگار/jengar: ن:[ جێۆ] سنجار : شارۆچکەی سنجار.

.

.

____________________

ژەنگ/jeng: ن:

دووکەر _ دووکەڵ( یەز)

موورووە شین : جۆرێکە لە سینکاوەر بۆ زۆر چشتان بەکاردەبرێت بەتایبەتی بۆ کرمی برینی ئاژەڵان.

ژەنگار/jengar: ن:[ هـ] خڵتەی مۆدنە و سەبیلە و قەننە و باسقەننە.  

ژەنگ قلیان/jeng qilyan: نتـ: خڵتەی قلیان.

.

.

_____________________

ژەنگ/jeng: ن:[ ڕەنگ]

1 – ڕەنگێکە لە نیوانی زەرد، سوور و ڕەش دایە.

2 – سەوزێکی تۆخە

ژەنگاری/jengarî: ن:[ ڕەنگ] ژەنگاڵی، سەوزی ئاماڵ شين، ئاماڵ سەوز، سەوزباو.

.

.

_____________________

ژەنگار/jengar: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ئافرەت.

.

.

.

.

{ گیو، ل، 548}