پاردە/parde: ن:
1 – سیپە، حەشارگە، رەبەت، بۆسەی راوكەر.
2 – خەندەک، كەند _ کەنداڵ.
3 – دیواری كورت.
4 – دیواری باخچە و باخانە كە لە ووشكەچن، ووشكەكەڵەک دروستكرابێت.
{
بەلێنی ڕاگەیاندێ ڕاسپاردە
گوتی: بۆت دێتە بن ئەم پاردە، غاردە
}{هێمن}.
پاردەنراو/pardeniraw: نتـ:[ پاردە+ نراو( نران)] پەرژینكراو، هەوش، دەورگیراو، گەمارۆدراو.
.
.
.
.