گەڵانان/geľanan: نتـ:[ گەڵا+ نان] نانی تەنک. وا دیارە وەک یەکەی ژماردنی نان بەکاربراوە. دانەیەک نانە و بە یەکە بەکاری بردوو.
نانی گەڵاگەڵا/nanî geľageľa: ئانتـ:[ نان+ ی+ گەڵاگەڵا] بۆ نانێکی تەنک و ناسک : مەبەست لە چوێنێتی نانەکە دەکات کە کاتێک لە سەر یەکی دادەنێن بە ئاسانی گەڵاگەڵا دەکرێت تەنانەت وشەی نانەکان گەڵاگەڵا کە باوە.
{
من له‌گه‌ڵ هه‌تاو هاوکارم
من به ئاره‌ق و ئه‌و به تین
دامان ڕشتووه بناغه‌ی ژین
باسکی من و تیشکی ئه‌وی
بژی‌و ده‌ستێنین له زه‌وی
گه‌ر جووتیار ئاره‌ق نه‌ڕێژێ
گه‌ر هه‌تاو تیشک ناوێژێ
دانیشتووی ناو کۆشک و قه‌ڵا
ده‌خۆن نانی گه‌ڵا گه‌ڵا ؟
}{ هێمن}
گەڵای گوێز/geľay giwêz: نتـ:[ گەڵا+ ی+ گوێز] لە وەرزی پاییزدا، ڕەنگی زێڕین و ناسك و بر‌ژاو دیارە.
:: نانی بەهار و وەک گەڵا گوێزێ ناسکە.
گەڵا : یەکەی بژاردنی نانە مەرجیش نێ تەنیا ھەر ئەم یەکەیە ھەبێت دەکرێت لە شوێنەکانی جیاوازی کوردستان یەکەی جیا ھەبێت.
.
.
.
.