ڕەیحانە/řeyĥane: ن:[ ڕوو] ئه‌سپه‌ره‌م _ ئه‌سپه‌رم ، ڕێحانه‌ _  ڕیحانه‌، ڕێون، ڕیان، ژیون، شاسپه‌ره‌م. : رووەکێکی بۆن خۆشە، چەندین جۆری هەیە، هی رەنگ چەرمووشی هەیە بەڵام وەک رەشەکەی بۆنی خۆش نییە.

ڕەیحانەڕەشە/řeyĥane: ن:[ ڕوو] ڕەشەڕیحانە، ڕەیحانە سیاوە، سیاڕەیحان _ سیاڕیحان : رەیحانە رەشە بێجگە لەوەی وەک بەهارات لە دروست کردنی خواردەمەنیدا بەکار دێ بۆ دەرمانیش بەکار دێت و لە هۆنراوەی فولکلۆری کوردیشدا زۆر بەرچاو دەکەوێ.

[ Latin : Ocimum minimum ] [ English : Bush basil ]

{

ڕەیحانەڕەشە خۆمی پێ رەشکەم

لە دوای باڵاکەت دڵ بە کێ خۆشکەم

}{ فۆلکلۆر}

یان

{

دەمەکەت هانە ئاویم واردیا

زڵفەکەت سیاڕەیحان چەپکەم کەردیا

}{ ح . م }
ڕەیحانە کێویلە/řeyĥane kêwîle: ن:[ ڕوو] بۆنخۆشکەگیایەکە نیو مەترێک بڵنددەبێتەوە، لاسکی درێژە و لقوپۆی چڕوپڕە، گوڵی لەگوڵە بەیبوونە دەچێت، شیرەیەکی لێدەگیرێت زۆرتاڵە، ژەهرە.[ ئینگـ : Achillia].

جاران بۆ تیمارکردنی ئیفلیجی، لۆغە، لەرزۆکی، فێداری، نەخۆشی گەدە و کرمی ناوزگ یان لەگەڵ شیرێژ یان ماستی ترش بە تێکەڵاوی لەسەرشوێنی مارانگەزتەی دادەنرا.

{ د. رێژنە كەمال بەرزنجی، پزیشكی شارەزا لە بۆماوەزانی خانەیی، ماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی توێژینەوەیەكە لەسەر رەیحانەكێوی و قەزوان، كە لە شاخەكانی كوردستان دەڕوێن، بۆی دەركەوتووە كە ماددەیەك لە نێو رەیحانە كێویدا هەیە گەشەكردنی خانەی شێرپەنجەیی رادەگرێ}{ قادرزادە}

.

.

_________________________

ڕەیحانە/řeyĥane: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ئافرەتان.

:: رەیحانە ئەو کچەی هەموو جیهانی سەرسام کردوە.{ ستاندەر}  

:: ئافرەتێكی شەڕڤان 100 تیرۆریستی داعش دەكوژێت { وشە }

.

.

.

.

{

سەرچاوە : گوڵنامەی کوردی – دانانی حامید درودی

}