جاش ¹ /caş: ن:[ فە][ ئاژ] بەچکەکەر، توولەقاتر، جاشەهەر، جاشک، داش، دەحشک، كەڕی هەڕێ، کوری، كوڕگ، كورین( کباک)، کوریک، korucîyan، گیریاگ، هۆڵی کەر.{ هەژار، ل، 615}.
جاش ئێستر /caşêstir: نتـ:[ تاو][ جاش+ ئێستر] تولەقاتر، داش.
جاشەكەر/caşeker: نتـ:[ جاش+ ئە+ كەر] بەچكەی كەر.
جاشەهەر/caşeher: نتـ:[ هـ][ جاش+ ئە+ هەر] جاشەكەر.
جاشەهێستر/caşhêstir: نتـ:[ جاش+ ئە+ هێستر] جاشێكە، لەدایک بوو تا چوار ساڵان چ نێر بێت و چ مێ بەڵان، كە گەیشتە 5 ساڵی دەبێتە ئێستر.
جاشک/caşik: ئانتـ:[ جاش+ ک] لە جاشی گچكەترە، جاش كوری، داشک، دەحشک، جەحشک، كوری، جاشەكەر، جاشوولە، جاشوولكە : بێچووی کەر.
جاشكوری/caşkuřî: نتـ:[ جاش + كوری] جاشک.
جاشكۆڵە/caşkoľe: نتـ:[ جاش+ ك+ ئۆڵە] جاشكی زۆرگچكە : کوڕیلە، کوڕوولە : جاشی تازەبوو و ساوا.
جاشماكەر/caşmaker: نتـ:[ جاش+ ما+ كەر]
1 – جاشەمێیە، كە لە سێ ساڵیی دابێت.
2 – خاشەمێو: هوڵی كەرێ كەمێوبێت.
جاشماهەر/caşmaher: نتـ:[ هـ][ جاش + ما+ هەر] جاشماكەر.
جاش نێرەكەر/caşnêreker: نتـ:[ جاش+ نێر+ ئە+ كەر] جاشە نێرێكی سێ ساڵانەیە، جاشنێرە هەر.
جاش نێرەهەر/caşnêreher: نتـ:[ جاش+ نێر+ ئە+ هەر] جاشنێرەكەر.
جاشوولكە/caşûlike: ئانتـ:[ جاش+ ئوولكە] جاشی تازە بوو، جاشی گچكە.
جاش هێستر/caşhêstir: نتـ: هێستری چكۆلە تا سێ ساڵان، جاش ئێستر _ بێچووی ئێستر
جانشک/canşik: ن:
جاهشک/cahşik: ن:
.
.
________________
جاش ² /caş: ن: جەردەوان، چڵکاوخۆر، کاسەلێس : كەسێک بۆ دوژمنی نەتەوەی خۆی چەكی هەڵگری بە سینگی برا و باب ومامی خۆیەوە نێت. بەواتای بەچکەی کەر بە کوردە خۆفرۆشەکانی دەگۆترێت کە لەگەڵ داگیرکەرانی وڵات لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاوکاری بکەن.
لە ھەندێک جار جاشەکان بە شێوەێ گرووپێکی چەکدار لە ھێزەکانی کوردنەژاد پێک ھاتنە و لە بەرامبەری ئەرتەشی کوردی ھێزێکی چەکداری سەربەستیخوازی کوردی یان خەڵکی سیڤیلی کوردی ھاوکاریان لەگەڵ حەکومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان کردووە و کوردەکانیان کوشتووە.
{
سرودی جاش
جاشین کوڕی کەرانین جاشەکەری گوێ پانین
عاش عاش عاش جاش جاش جاش
ئێمه وەتەن فرۆشین، مردوی پاره و قرۆشین
دار دەستی داگیرکەرین، کەیف ساز و سەرخۆشین
نۆکەرین بۆ بێگانه، به دڵ بۆی تێدەکۆشین
هەر کەس وەتەن پەرەسته، زۆر له لای ئێمه پەسته
نیشتمان و ناموس چین، بەستەی دینار مەبەسته
برای خۆمان ئەکوژین، گەر تۆزێک خاوەن هەسته
بادابارن تف وجوێن، له هاو ڕەگەز و هاوخوێن
گوێ نادەینه شتی وا، ناموس، خوا و شەرەف له کوێن
له پیاوەتی تێناگەین، له بابەت پاره بدوێن
نامەردی خاوەن پاره، لامان ئاغا و سەرداره
هەر کورتانمان تازه بێت، کۆڵمان ئامادەی باره
جاشین با گه وره ببین، شەش دانگ ئەبین ئەم جاره
}{ هەژار}
.
ئەم وشە لە چاندی گشتیی کورد ناوەڕۆکی سۆکایەتبارانەی ھەیە و بە واتای نەتەوەفرۆش و خۆفرۆش بەکاردێت.
:: جاش و مسته‌شار و ئه‌نفالچییه‌کان به پلەی لیوا و عه‌قید خانه‌شینکراون.
.
.
__________
جاش ³ /caş: ن:[ ئاین][ هـ] كەسێكە بەپێی دەستووری ئیسلام ژنێكی سێ بەسێ بەڕەڵاكراوی بۆ كاتژمێرێكی لێ مارە دەكرێت و دووایە بەڕەڵای دەكاتەوە، بۆ مێردی پێشووی.
جاش ئەوەبێ یەی/caş ewebêyey: كتن:[ هـ] حەڵاڵ بوونەی ژن و مێرد لەیەكتر. حەڵاڵ كردنەوەی ژن بە مێرد لەیەكتر.
جاشە/caşe: نتـ:[ هـ] [ جاش+ ئە] ئەو ئافرەتەی كە تەڵاقی دەكەوێت و مارەدەكرێت لە پیاوێكی تر بەكاتی، پاش چوونە لای تەڵاق دەدرێت و مارە دەكرێتەوە لەمێردەكەی.
جاش بی یۆ/caş bîyo: كتن:[ هـ] حەڵاڵ بوونەوەی ژن و مێرد لەیەكتر.
جاش كریایۆ/caş kiryayo: كتن:[ هـ] [ كارابزر] حە ڵاڵ كرانەوەی ژن و مێرد.
جاش كەرڎەیۆ/caş kerđeyo: كتپ:[ هـ] [ كارابزر] حەڵاڵ كردنەوەی ژن و مێرد لەیەكتر.
جا شۆ بێ یەی/caşo bêyey: كتن:[ هـ] حەڵاڵ بوونەوەی ژن و مێرد لە یەكتر.
جاشۆ كریای/caşo kiryay: كتن:[ هـ] حەڵاڵ كرانەوەی ژن لە مێرد.
جاشۆ كەرڎەی/caşo kerđey: كتپ:[ هـ] [ كارا بزر] حەڵاڵ كردنەوەی ژن و مێرد لەیەكتر.
جاشیەتی/caşyetî: نچ:[ هـ] فێڵبازی لە چاككردنەوەی تەڵاقی كەوتوودا.
جاشیی/caşyî: نچ:[ هـ] جاشیەتی. { وشەنامە، ل، 317-318}.
مارە بە جاش/mare be caş: ن:[ ئاین][ ئیسلام] ته‌ڵاقدان دووجاره، یان ئه‌وه‌تا بۆ له‌وه‌و دوا به باشی بژین، یا ئه‌وتا به خۆشی ده‌ستبه‌رداری یه‌کتر ببن. واته پیاو ده‌توانێت دووجار ژنی خۆی ته‌ڵاق بدات. له‌و دووجارهدا ده‌توانێت ژنه‌که‌ی بگێڕێته‌وه بۆلای خۆی و درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه پیاو بڕیاری کۆتایی بدات و ژنه‌که‌ی نه‌گێڕێته‌وه بۆلای خۆی. ئه‌گه‌ر دووجاره‌که بوو به سێ، یاسایه‌کی دیکه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌بێت که له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به ماره‌به‌جاش به‌ناوبانگه. ئه‌گه‌ر بۆ جاری سێهه‌م پیاوێک ژنه‌که‌ی خۆی ته‌ڵاق دا، ئه‌وه بۆی حه‌ڵاڵ نییه ئه‌و ژنه له‌خۆی ماره بکاته‌وه تا ژنه‌که له پیاوێکی تر ماره نه‌کرێت. جا ئه‌گه‌ر له پیاوێکی تر ماره‌کراو ئه‌ویش ته‌ڵاقی دا، ئینجا زانییان ده‌توانن پێکه‌وه سنوره‌کانی خوا جێبه‌جێ بکه‌ن ئه‌وه هیچ گوناهێکیان له‌سه‌ر نییه بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای یه‌کتر.
ئه‌وه‌ی گرنگ بێت له‌م ماره بڕین و تهڵاقدانهدا (ماره‌به‌جاش) ده‌بێت ژنه‌که بۆ یه‌ک شه‌و یان زیاتر، یاخود یه‌ک کاتژمێر لای مێرده تازه‌که‌ی بمێنێته‌وه‌و پێکه‌وه سێکس بکه‌ن. ده‌بێت له سێکسهکهشدا هه‌ردووکیان بگه‌نه ئۆرگازم. (ره‌حه‌تبوونی ته‌واو، چه‌شتنی خۆشاوی سێکس) دوای چێژوه‌رگرتنی خۆشاویهکه له هه‌ردووکیاندا، ژنه‌که ته‌ڵاق بدرێت، پاش سێ ته‌ڕی، مێرده کۆنه‌که‌ی ماره‌ی بکاته‌وه.
{ خوداکان}
بەجاش/becaş: ئانتـ:[ ل][ بە+ جاش] ئافرەتی تەلاق دراو.
بەجاش کردن/becaş kirdin: کتپ:[ ل] تەلاقدان.
.
.
___________
جاش 4 /caş: ن: مەوج، جاجم. { ڕێژگە. ل. 84}.
جاش باڵتە/caş balite: نتـ:[ ؟] قوڵەباڵتە، باڵتەی كورت.{ ناهید. ل. 346}.
جاش كەوش/caş kewiş: نتـ:[ ؟] كەوشی لە چەرم دروستكراوی هەرزان بایی، كاڵە.
.
.
.
.