پرژ¹/pirj: ن:

1 – بڵاو، پەرژ، پەرێشان، پرش، پژ.

2 – تەرزی سەوزایی وەک، ڕیشاڵ : میوە، ڵاوڵاو، ترۆزی.

{

جە پرژەی شەونم نە تۆپ پەردەوە

نەرگس مەس مەس چەم وڵاو كەردەوە

}{مەولەوی}.

پرژان/pirjan: كتن: بڵاوبوونی شتی وورد، بەزەوی وەربوونی ئاو یان تۆو.

:: ئاو مەپرژێنە

:: تۆو بپرژێنە

پرژاندن/pirjandin: كتپ: بەخشاندن، پرشپرش کردن، ڕژاندن، ڕشاندن : بڵاوكردنەوەی شتی وورد.

پرژاندن/pirjandin: كتپ: بڵاوكردنەوە، پەرتكردن، وەشاندن : بەباكردن، شەن كردن.

پرژە/pirje: نتـ:[ پرژ+ ئە]

1 – چیلكە وچەوێڵ.

2 – بەمووەكانی گولەگەنمیش دەگووترێت.

3 – [ تۆژ] بەعەرەبی( رژاژ).

پرژۆڵ/pirjoľ: ئانتـ:[ پرژ+ ئۆڵ] پڕژ، پژ.

پرژوپاڵ/pirj: نتـ:[ پرژ+ و+ پاڵ] پژاڵ.

پرژێنەر/pirjěner: نفا:[ پرژ+ ێنەر _ هێنەر(هێنان)] بەهۆی ئەوەوە بڵاودەكرێتەوە.

.

.

______________

پرژ²/pirj: ن:[ جێۆ] ئابشار، ئاڤرێژ، ئاوهەڵدێر، ئاوشار، ئێور، بافل، تاف _ تافگە _ تاڤ _ تاڤگە _ تاوگە، ڕێژگە، سۆڵاڤ، سوول _ سووڵاڤ، سیپەل، شۆراوە، شۆش، شیب، كەڵبەز( قەڵبەز ) _ كەلوەز (قەڵوەزە) : ئەو شوێنەیە كە ئاوی چەم و ڕووباران، لەبەرزی ڕا دەڕژێت و بەخوردەێتەخوارەوە، هەڵدێرانی ئاو لە شوێنێكی بەرزەوە دەڕژێتە خوارەوەو دیمەنێكی جوانی هەیە.

.

.

.

.