تاف¹/taf: ئاك:[ كباك، ئەر] گورج، دەسبەجێ، تاو، هەشتاو.

:: تەخەبەر شاند، ئەز تاف دەست رەهاتم.

.

.

________________________

تاف²/taf: ن: پرامە، جەنگ _ جەنگە، هەڕەت.

:: لە تافی لاوەتی دا : لە کاتی لاوی.

.

.

________________________

تاف³/taf: ن:[ تاف _ تافگە _ تاڤ _ تاڤگە _ تاوگە] ئاوشار، ئابشار، ئاڤرێژ _ ئاڤرێژگەه، ئاوهەڵدێر، ئێور، بافل، پرژ، ڕێژگە، سۆلاڤ، سوول _ سوولاڤ، سیپەل، شۆراوە، شۆش، شیب، كەڵبەز( قەڵبەز) _ كەلوەز( قەڵوەزە).: ئەو شوێنەیە كە ئاوی چەم و ڕووباران، لەبەرزی ڕا بەخوڕ دەێتەخوارەوە، هەڵدێرانی ئاولە شوێنێكی بەرزەوە دەڕژێتەخوارەوەو دیمەنێكی جوانی هەیە.

.

تافاو/tafaw: نتـ:[ تاف+ ئاو] ئاوی بەهێز و خورێن، لافاو.

تافگە/tafige: نتـ:[ تاف+ گە] تاڤگە.

.

.

.