بەرات/berat: ن:[ بیا][ ع : برات]

1 . شەوی پانزەی مانگی شەبان( شەعبان) كە لای موسڵمانان شەوێكی پیرۆزە، موسلمانان لەو بڕوایەدان كە لە ئەو شەوە ڕسق بەش دەكرێت.

{

نیوەی مانگی شابانێ شەوی چێژنی بەراتێ

لە خودای دەكەم تەڵەبێ بەشكو چاو جوانـم داتێ

}{ فۆلكلۆر}.

2 . ئەو جیرە و پارەیەی كە بۆ مەلا و میرزا و ئەو جۆرە كەسانە دەبڕدێتەوە.

3 . كاغەزێک كە بازرگانبەر لە سازبوونی بانک لەنێوخۆیاندا سەودایان پێدەكرد و مۆری ئەو كەسەی پێوەبوو.

{

كە داغی سینەی دیدەردێ دامێ

وتی مۆرت هەیەساحێب بەراتی

}{ مەحوی}.

4 . بەخشش، پاداشت، پەروو، پەروە، پێشکەشی، خەڵات، دیاری، رێزانە، شاباش.

بەراتخۆر/bertxor: نتـ:[ بەرات+ خۆر( خواردن)] بەراتوەرگر: مووچەوەرگرتن وەک فەرمانبەری.

بەرات كردن/bertkirdin: كتپ: حەواڵە، ساڵانە و مووچەیە كە گەورە بۆ ژێردەستانی دیاری دەكات.

بەراتی/bertî: نچ: هەرشتێک بە بەرات بدرێت.

.

.

______________

بەرات/berat: نتـ:[ ماسی]

.

.

.

.