وەستان/westan: کتن: ن: ئیسایه ( ل).
1 – چك بوون، وشك بوون.
:: وەستانی دڵۆپە.
2 – ڕاوەستان، مووای( هـ).
:: پێنج خولەك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی 5000 شەهیدی هەڵەبجە.
3 – پەكکەوتن، ماندووبوون، وێستان.
:: کە خوێندن وەستان.
وەستاندن/westandin: کتن:
1 – چك کردن، وشك کردن.
2 – ماندووکردن.
3 – پەکخستن.
وەستان و دەستپێکردنەوە/be xo westan: کتن:[ وێژە] بریتییە لە وچانێك لە کاتی خوێندنەوەی نووسراوێك. پچڕاندنی دەنگ و وەستان لەسەر کۆتایی وشەیەك، بۆ ماوەیەك کە هەناسەی تێدا وەردەگیرێت بە مەبەستی دەستپێکردنەوە.
وەستانی تاقیکردنەوە/westan: کتن:
وەستانی خۆویست/westan: کتن:
وەستانی دانوساندن/westan: کتن:
وەستانی سووڕی مانگانە/westan: کتن: لە مانگانە وەستان.
وەستانی ناچاری/westan: کتن:
وەستاو/westaw: ئانفا: ماندوو، وەستای( باد).
وەستاوی/westawî: نچ: ماندووێتی، وەستایی( كباك).
وەستێندرن/westandin: کتپ:[ کارابزر]
وەستیان/westiyan: کتن:[ کباك] ماندووبوون.
:: بوەستە.
.
زاراوەی وەستان لە کردەی زمانەوانییدا |
بەبێ وەستان/be bê westan: ئانتـ:[ بە+ بێ+ وەستان]
بەخۆوەستان/be xo westan: کتن: بەرگەگرتن.
خاڵی وەستان/xaľî westan: کتن:
لەزگ وەستان/le zig westan: کتن: تەمەنی بێئومێدی : بریتییە لەو تەمەنەی کە سووڕی مانگانەی ئافرەتی تێدا دەوەستێت، ئەمەش لە نێوان ٤٥ تا ٥٥ ساڵی دایە.[ ئینگـ : Menopause]
لێوەستان/lêwestan: کتن: تەماشاکردن.
جووڵەی بازرگانی لە پەروێزخان هاتەوەستان.
.
.
_________________
وەستان/westan: ن:[ ئەند] جێگیر، ستاتیك، سروەت، کپ، نەجووڵاو. [ ئینگـ : static]
:: بەپێوە وەستان وەرزشێكی بەسوودە.
وەستانزانی/westanzanî: ن:[ ئەند] ستاتیك زانی : زانستی ستاتیك : لێكۆڵینەوەیەکە لە كە ڕاوەستاون یان جوڵاون بە خێراییەكی نەگۆڕ. تەنە سەختەكە دەبێت لە هاوسەنگیدا بێت. لە زمانی وەستانزانیدا، تەنی سەختی وەستاو كاری هێزی لاسەنگی لەسەر نییە.[ ئینگـ : statics]
وەستانزانی تەنۆلكەكان/westanzanî tenolikekan: ن:[ ئەند] [ ئینگـ : Statics of particles]
.
زاراوەی وەستان لە ڕشتەی زانستی دا |
ئەندازیاریی میكانیك وەستانزانی/endazyarî mîkanîk westanzanî: ن:[ ئەند] [ ئینگـ : Engineering Mechanics Statics]
بواری وەستاو/biwarî westaw: ن:[ فیز] بواری ئارام. [ ئینگـ : Statics( stationary ) field]
پەستانی وەستاو/pestanî westaw: ن:[ فیز] پەستانی نەگۆڕ.[ ئینگـ : static pressure]
شەپۆلی وەستاو/šepolî westaw: ن:[ فیز] شەپۆلی نەگۆڕ.[ ئینگـ : stationary wave]