کاردوو/kardû: ن:[ ڕوو] خاز، کاردی، گوڵەشەیپوور: گیایەکی خۆڕسکە لە بنەماڵەی “Araceae”. ناویی دووھەمیشی لەبەرئەوە پێدراوە کە لەشەیپوور دەچێت و گەڵاکانی لە 15 تا 30 سانتیمیتر پانە و لەنێو دارستان و شوێنی نمدار و کوێستانی‌دا دەڕوێت. گەڵا و ریشووەکەی بۆ دەرمان دەچێت و ھەر لەمێژە بۆ دەرمان و ساڕێش کردنی برینی چڵکن بەکاری دێنن. لەناوچەی کرماشان زۆر دەڕوێت و لەوێ پێی دەڵێن “خاز”. ناوە زانستیەکەی خۆی لە وشەی یۆنانی “aron” (مارڕیشوو) وەرگرتتووە و لە دەورانی”Theofrastos” ناوی گیا بووە. ئەم بنەماڵە نزیکەی 25 جۆری ھەیە کە دوو جۆریان لە وڵاتی سوید دا دەڕوێن کە یەکەمیان(A. alpinum) و بۆ خۆیان پێی دەڵێن “munkhätta” (کڵاوی راھیبە) و دووھەمیش (A. maculatum) کە ناویان ناوەتە “fläckig munkhätta” (کڵاوی گوڵ گوڵی راھب) دەدا. بە ئاڵمانی Gefläckter Aronstab پێ دەڵێن.
له‌خێزانی قهقاسیهیه ، له به‌هاران له زورگ و چیا‌و به‌رزاییه‌کان شین ده‌بێت، باڵای کورته، بنکی گرۆییه ، قه‌دی لهژێرزهوییه، دووگه‌ڵای سه‌وز له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رده‌چوێنێت،
ئه‌وها بیخۆی زۆر تیژه زمان ده‌بڕێ و ده‌سووتێنێت |
ده‌یکوڵێنن و شه‌کری تێده‌که‌ن تیژییه‌که‌ی نامێنێ ، |
به‌زه‌ردکراوی ده‌خورێ، |
له‌گه‌ڵ گه‌نمه کوتای لێ ده‌نرێت پێی ده‌ڵێن گه‌نم به‌کاردی |
>ته‌رزی تری هه‌یه به‌ڵام ناخورێ.
کاردی، گوڵ شەیپوور : ڕووەکێکی زستانەیە و لەسەرەتای بەھار دەردەکەوێت، شێوەی گەڵای سێگۆشەی نووک تیژە و لە سەری ڕم دەچێت ڕەنگی سەوزی بریقەدارە. گوڵەکەی لە شێوەی نێرکە، دوای کرانەوی نێرکە‌کە بە ڕەنگی سووری تاریک و وەنەوشەیی خۆی دەنوێنێ بۆنی ناخۆشە. لە جیھاندا ٢٠٠٠ جۆری ھەیە، ئەوەی لە کوردستان ھەیە سێ چوار جۆرن کە یێیان دەوگووترێت :
کاردی شاخی
کاردی دەستچین
کاری ریشۆک
کاردی ڕیخنی.
سودەکانی کاردی بۆ نەخۆشیەکان |
ڕێگرە لە بەردەم تووش بوون بە شێرپەنجە بە تایبەتی شێرپەنجەی کۆئەندامی ھەرس وھەناسە و مەمک.
بۆ نەخۆشی شەکرە.
بۆ قەڵەوی و ڕێجیم.
بۆ تواندنەوەی چەوری لە ناو خوێن.
بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی بەکتیری ناوەوەی لەش.
بۆ ژەھراوی بوون.
بۆ نەخۆشییەکانی گەدە
یەكێكە لەو گیایانەی كە جموجوڵی ریخۆڵەكان نەرمدەكەنەوە، بە تێكەڵكردنی كەمێک لە گیای كاردو لە چادا دەتوانرێت چارەسەری قەبزیی بكرێت، هەروەها خوێن لە ژەهرەكان پاكدەكاتەوە.
.
.
.
.