لاولاو/lawlaw: ن:[ ڕوو] ئالینک، بابلابک، لابلابک( کباک)، پیڵە، دارپێچ، قاتۆرک، لافلافۆک، لاڤلاڤ، لاڤلاڤک، لیلافک، ماڵونێڤەی( کێوی)، ملەگەوێ، هالینگ : گیایەکە لە خێزانی Convolvulaceae نیزیکەی 200 بۆ 250 جۆری جیاوازی هەیە، بەشێوەیەکی گشتی لاسکی زۆر باریکە و زۆریش ناسراوە و کە بە قەد دار و لەق پۆپی دەوروبەریدا ھەڵدەچێت، گوڵگەلێکی شەپووی جوان دەگرێت کە بە چەندین ڕەنگ خۆیان دەنوێنن. دەڵێن قەدیم شیرەی ئەم گیایەیان بۆ خاوین کردنەوەی مووی سەر و ئەسپێ کوشتن بەکارھێناوە. زانای سویدی کاڕلۆس لینایس لە ساڵی 1789 زاینی پۆلێنی کردووە.[ لا : Convolvulus].
لاولاو/lawlaw: ن:[ ڕوو] لەولەو، دارپێچ، ملەگەوێ : جۆرێکە لە لاولاو لە کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا دەڕوێت. ڕووەکێکی فرەساڵییە، بەژنی لە 0,5 مەترەوە تا 2 مەتر بڵند دەبێت. [ لا : Convolvulus arvensis]
{
ئەو سیلسیلەوا میشگی خەتا نێوی نراوە
پڕ پێچ و شکەن، خەم بەخەم و، حەڵقەکراوە
لەولاوێکە لەولاوە بە ئەم لاوە کشاوە ؟
یا یاسەمەنی خاوە بە ڕووی ڕۆژدا ڕژاوە ؟
}{ نالی}
یان
{
لاولاو پێچ ئەخوا بە کەبووتەری
شەوق ئەدا لە بورج بەرزی ئەخزەری
}{ قانع}
لاولاوی چەرمگ/lawlaw: نتـ: [ ڕوو] لاولاوی سپی. [ لا : ipomoea imperati]
لاولاوی داریی/lawlaw: نتـ: [ ڕوو] دارچەسپ.[ لا : ampelopsis quinquefolia]{ امیر امینی، ل، 29}.
لاولاوی زەرد/lawlaw: نتـ: [ ڕوو] [ لا : nuphar luteum]{ امیر امینی، ل، 144}.
لاولاوی سەرئاو/lawlaw: نتـ: [ ڕوو] نیلوفەری میسری.[ لا : nymphaea alba]{ امیر امینی، ل، 141}.
لاولاوی سێ ڕەنگ/lawlaw: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ : convolvulus tricolour]{ امیر امینی، ل، 67}.
ماڵوێنجە/maľwênce: ن:[ ڕوو][ ماڵ+ وێنجە] ئیپۆمۆێا : ipomoea، بیدۆیدس : گیایەکی خشۆکە لە کۆمەڵەی لاولاو.
.
.
.
.