ئاخێز/axêz: ن:[ ئا+ خێز] ئاخێس، بەرزە پێهەستان، لەبەرهەستان، يەک پێهەستان : حاڵه‌تێکه، که‌سێکی دا‌نیشێت وه‌ها نیشان بدات که ده‌یه‌وێت هه‌ڵبستێت به‌ڵام هه‌ڵناسێت و تۆزێ له جێی خۆی ده‌جووڵێت. ڕاستوهبوون.
{
بانوو ئێدشنهفت نه‌جا که‌رد ئاخێز
بۆ ساچای سیر ییر ئه‌و ڕه‌نگ په‌روێز
}{ خانا}.
ئاخێزکردن/axêzkirdin: ن، کتن:
1 – بزووتن، جمان، بزڤان : له جێگه‌ی خۆجوولان بۆ نیازی هه‌ڵستانه سه‌ر پێ.
2 – ڕاسته‌وه‌بوون، بڵندبوونه‌وه، هەستان : که سه‌ردار هاته‌ژووره‌وه جوامێر ئاخێزێکی بۆکرد.
ئاخێزگه/axêzge: نتـ:[ ئاخێز+ گه] سه‌رچاوه، جێگه‌ی ته‌شه‌نه‌و گه‌شه‌ی بیروباوه‌ر.
.
.
.
.